ساڵی1917 لە گوندی دەوەشاری سەربە شاری
مەهابادمەهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی
کوردستانکوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی ڕابەرانی کۆمار بووە.
سەعید ناکام، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیست لە ڕێی
حسێن حوزنی موکریانیحسێن حوزنی موکریانییەوە لە موکریانەوە بۆ یەکەمجار دێتە باشوور. پاشان لە سێمانی نیشتەجێ دەبێت و لەگەڵ خاتوو مەلیح ڕەشید ئەمینی جۆڵا هاوسەرگیریی دەکات. لە خاتوو مەلیح 5 منداڵی دەبێت بەناوەکانی شێرکۆ، نەرمین، شەرمین، سمکۆ و پشکۆ.
[1]
لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێی
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەدەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەهاباد و تا ڕووخانی کۆمار لەوێ دەمێنێتەوە.
پاش ڕووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری
سلێمانیسلێمانی نیشتەجێ بووە، ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێراق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دواییی تەمەنی لە شارۆچکەی
شەقڵاوەشەقڵاوە بەسەر بردووە. ڕۆژی
02-02-201102-02-2011 کۆچی دوایی دەکات.
سەعید ناکام (بەپێی لێدوانی پشکۆی کوڕی) لەسەر وەسیەتی خۆی دەیەوێت لە سلێمانی بنێژرێت. بەڵام ئەو وەسیەتەی ناهێنرێتەدی.