پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,368
Wêne 105,596
Pertk PDF 19,128
Faylî peywendîdar 96,248
Video 1,306
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
شێخ عوسمانی بیارە
Pol: Kesayetîyekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber3
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Nirxandinî babet
2 Deng 5
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي1
فارسی2
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ عوسمانی بیارە

شێخ عوسمانی بیارە
دوای هاتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندی، وبوژاندنەوەی ڕشتەی تەسەوف و عیرفان لە کوردستاندا، خەڵکانێکی زۆر بوونە هەوادار وموریدی ئەو ڕێبازە، خەڵکێکی زۆری زانا و خواناسیش لە بۆتەی عیرفان دا، تواونەتەوە، لەژێر ڕۆشنایی فەرمایشتی پەروەردگاردا (وتلک الایام نداولها بین الناس) دەرەنجام، ترۆپکی بەرز و پیرۆزی ئەم تاجە، لە دەستی شێخانی هەوراماندا مایەوە، ئەو پیاوانە هەر لە عوسمانی ئەوەڵا، تا عوسمانی پانی، بوونە هەڵگری ئەو مەشخەڵە پیرۆزە، کە دواتر لە سەردەمی شێخ محەمەد عوسمان سیراجودینی نەقشبەندی دووەم دا گەیشتە ترۆپکی بەرزی و سەروەری، ماوەیەکی زۆر بیارەو هەورامان مەڵبەندی خزمەت و گەورەیی ئەو بنەماڵە نورینە بووە، سەردەمانێک بیارە گەورەترین خوێندنگەی زانستی ئیسلامی بوو، لە ئێراق و ناوچەکەدا، بە ئاستێک هێندە بەسە بڵێین، زانای زانایان، جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، وانە بێژو بەڕێوەبەری ئەو زانستگەو خانەقایە بووە، سەردەمانێک بیارە بوو بووە مەرجەعی عاریفان و زانایان و هۆتێلی مانەوەی هەژاران، کاروانسەرای ڕێبواران، بە کوورتی مەرجەع و نشینگەی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، بگرە بە عەرەب و ئازەرو تورک و داغستانی وتورکمان سەحرا وچەندین جۆر ڕەگەزی ترەوە، کار گەیشتبوویە، ئەوەی ئەگەر زانایەک، مەلایەک، شاعیرێکی وڵات، ماوەیەک پێی لە بیارە دابڕبوایە، دەبوو شەرحی حاڵی خۆی بکات، وتەرکی هامووشۆی ئەگەر بۆ دوو سێ مانگێکیش بێت شی بکاتەوە، مامۆستا قانعی شاعیر زۆر جوان باسی دابڕانی ماوەیەکی خۆی لە بیارە، بۆ شێخ لە دوو توێی چەند دێڕە هەڵبەستێکدا ڕوون دەکاتەوە:=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2429/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ عوسمانی بیارە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2429/0009.JPG=KTML_Photo_End=
مەفەرموو بۆ نەهات هەڵبەت نەماوە شۆڕو ئیخڵاسی
بزانە مانیعم پیری و خەتای سەرماوو بارانە
لەبیرم دێ کە ئیمزام (قانیعولعوسمانی) دانا بوو
ئیسا چی بکەم، کە بەدبەختم ئەڵێن، مونکیر بە شێخانە
بە چاوی باتینی بڕوانە قوربان بۆ دەروونی دڵا
ئەزانیت قانیعم مەحکەم لەسەر ئەو شەرت و پەیمانە
ئەگەر کەمێک لەم چامەیە ورد بینەوە، باش دەزانین، مامۆستا قانع و تێکڕای ئەو خەڵکە چ متمانەیەکی بەرجەستە و مەعنەوییان بەو بنەماڵەیەو کەسایەتییە خواناسەکانی هەبووە!
دوا زاتی خواناس و پزیشکی بەناوبانگ و کەسایەتی نوورینی تەریقەتی نەقشبەندی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدین بوو، کە دوانزە ساڵا لەمەوبەر و لە دواڕۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (1997) دا لە تورکیا کۆچی دوایی کرد!
شێخ محەمەد عوسمان، لە ساڵی (1314) ی کۆچی، لە خانەوادەیەکی زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دا، لە (بیارە) لە دایک بووە، هەر لە سەرەتای منداڵییەوە، خوێندنی لای شێخ عەلائەدینی باوکی، دەستپێکردووە، وقورئان و تەجویدی لای قورئان خوێنی باڵای میسر (شێخ مستەفا ئیسماعیل) خوێندووە، دواتر درێژەی بە خوێندن داوە و زۆر لە زانایان و هاوەڵانی زیرەکی و زەکاوەتی ئەو لە سەردەمی خوێندن دا باس دەکەن، تا دواتریش و لە سەردەمی شێخایەتیدا زانایی و پزیشک زانی ئەو گەیشتە ئاستێک لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە! شێخ محەمەد عوسمان لە خانەقادا مایەوە، تا وەفاتی شێخ عەلائەدینی باوکی، بە وەفاتی ئەو زاتە لەسەر ڕای سەرجەم زانایان و موریدو هەوادارانی تەریقەت لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا بە تەنیا کەسی شیاو دانرا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەو بۆیە لە جێگای شێخی باوکیدا دانرایەوە، و لە خانەقای بیارەو (دوڕۆ) ی ئێران دا، لەسەر خزمەت بە زانست و هەژاران بەردەوام بوو، لە ساڵی (1958) دا، دوای ئاڵۆزیەکانی ئێراق، ئەو وڵاتەی بەجێ هێشت و ڕۆشتەوە خانەقای (دوڕۆ) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو زانستگەو خانەقایەشدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایان و کەسایەتییە جۆربەجۆرەکان لە دەوری کۆبوونەوە، لەوانە زانای بەرجەستەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (مامۆستا مەلا باقری بالک) کە لە زیرەکی و توانای شەرعیدا گەیشتبووە ئەو پەڕ! هەروەها شێخ عەبدولقادری داغستانی، سەرۆکی زانایانی داغستان و تورکمان سەحرا، لە سنووری ڕووسیا و سەدان زانای تر لە دەوری ئەم چرا پڕتەوە کۆبوونەوە، لەو کاتەشدا سەردانێکی بۆ ئەو ناوچەیەو جێگاکانی تری ئێران دەستپێکرد، کە لەو سەردانەدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەیعەتی هەوادار بوون و بارگاوی بوون بە تەسەوف و ڕێچکەی نەقشبەندێتیان بەو سوپا سالارەی لەشکری عیرفان و خواناسیدا، شانبەشانی ئەوەی کە لەو کاتەدا خانەقای دوڕۆ سەدان خوێندکارو فەقێی بەهیممەتی بەردەوام پەروەردە دەکرد، بۆ خزمەتی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردەواری، تا بە جۆرێک ئەم پەیامە دەنگی دایەوە و لە سەرانسەری جیهانەوە تەمەسوکیان لەسەر دەستی وەردەگرت، موریدێکی بێشوومار پەیوەندیان پێوە کرد، بە جۆرێک تا ئێستاش موریدی ئەو لە ئەوروپا و ئەفریقاو ئوستورالیاو ئەمریکا و ئەمریکای لاتین دا هەن، کە (شێخ یەحیا شکویک) لەو هەوادار و موریدانەیە کە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ئەو بانگەوازەیە، لە وڵاتی کەنەدا و ئەمریکای لاتین! تا دوای تێکچوونی بارودۆخی ئێران لە ساڵی (1979) سەرلەنوێ شێخ محەمەد عوسمان ئێرانی جێهێشتەوەو گەڕایەوە باشووری کوردستان، سەرلەنوێ لە بیارە گیرسایەوە، بەڵام بەداخەوە و دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵگیرسانی شەڕی خۆێناوی نێوان ئێران و ئێراق، بیارەیشی بەجێهێشت و ڕووی کردە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق، لەوێش وەک چرا نورینەکەی تەریقەت هەزاران هەزار پەروانەی بێ پەڕوباڵا و بێ ماڵا وحاڵ ڕوویان لێ کردەوەو خانەقای بەغدا لە بیارەو دوڕۆ زیاتر ئاوەدانی بەخۆیەوە بینی، ڕۆژانە جگە لە سەدان زانا و مورید بە هەزاران هەژار و خەڵکی جۆراوجۆر ڕوویان لەو نشینگەو خانەقایە دەکرد، هیچ کەسێک بە دڵی شکاو نەدەگەڕایەوە!بە شانازییەوە (بەندە) ، لە ساڵی 1988و لە تەمەنی پێنج، شەش ساڵیداو لەگەڵا مەرحومی باوکمدا، بە چاوی سەر، چاوم بەو سەخاوەت و بەخشندەییەی ئەو زاتە لەو ئاستانەیەدا کەوت، لە ژووری تایبەتیی شێخیش دا ئەوەم زانی کە ئەو حەشاماتە بەرفراوانە، چ بڕوایەکی مەعنەوی بەهێزیان بەو زاتە هەیە!
شێخ محەمەد عوسمان، کە لە ناسراوترین و بە توانا ترین کوڕانی شێخ عەلائەدینە، جگە لە خۆی هەشت برای دیکەیشی هەبووە، کە هەریەکەیان چمکێکی ژیانی زانستی، یان ئایینی، یان کۆمەڵایەتی بنەماڵەکەیان هەڵگرتووە، کە ئەوانیش بریتین لە (شێخ مەولانا، شێخ محەمەد چیائی، شێخ ناجی، شێخ موختار، شێخ ئەمین، شێخ پابت، دکتۆر مەزهەر) ، کە دەکرێت بڵێین، ئەو پایەو بۆشاییە بەرزەی شێخ عەلائەدین جگە بە شێخ محەمەد عوسمانی کوڕی، بە هیچ کامی تریان پڕ نەکرایەوە، بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا دەستەوئەژنۆ دانەنیشتن و هەریەکەو چمکێکی ئەو خانەدانە فراوانەیان هەڵگرت!
شێخ محەمەد عوسمانی سیراجودین، لە ژیاندا، چەند ژنێکی هێناون و لەوانیش ژمارەیەک کوڕی هەبوون، لەوانە (شێخ جەمالەدین، شێخ عەبدولمەلیک، شێخ محەمەد ڕەئوف، شێخ محەمەد ناسح، شێخ مادح) کە لە هەموویان زیاتر توانیبێتی ئەو جێگایە بە بێنازی نەهێڵێتەوە، شێخ مادحی نەقشبەندیە، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دادەنیشێت، پزیشکێکی زانا و بە توانایە، و لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە، لە سەرجەم وڵاتانەوە لەڕێ ی تەلەفۆنەوە بۆ کاروباری تەندرووستی پەیوەندی پێوە دەکرێت، کاریگەریی باشی لەو بوارەدا هەیە، لەلایەنە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکەیشەوە شێخ عەبدولمەلیک نەقشبەندی ئێستا گەڕاوەتەوە گۆڕەپانی خزمەت و درێژەدان بەو ڕێبازە پیرۆزە!
نووسین لەسەر ئەم بنەماڵە گەورەیە بە گشتی و لەسەر دوایین زاتی ئەو بنەماڵە شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی بە تایبەتیی لە دووتوێ ی دەیان پەرتووک دا تەواو نابێت، هەرچەندە بە وەفاتی شێخ محەمەد عوسمان چرای ئەو بنەماڵە بەرزە ڕووی لە کزی کرد، بەڵام سەرجەم ئەوانەی کە ڕۆژێ لە ڕۆژان دەرسێکی زانستی یان عاریفانەیان لە بیارەو دوڕۆو ئوردون و تورکیادا وەرگرتبێت، وبە کەسێکی تریان دابێتەوە، ئەو سەدەقە جاریەیە کە بۆ هەتاهەتایە مەشخەڵا و چرای ئەو بنەماڵەیە بە داگیرساوی وڕووناکیی دەهێڵێتەوە.
سەرەنجام و دوای دەیان ساڵا لە خزمەت و زەحمەت و ماندوێتی و ئاوارەیی، بە دەست چەرخە جۆراوجۆرەکانی زەمان و گێژەڵووکە قێزەونەکانی دۆخی سیاسییەوەو دوای دەیان جار هەڵهاتن لە ئێرانەوە بۆ ئێراق و لە ئێراقەوە بۆ ئێران و دواتریش گەشتنە بەغداو تورکیا و ئوردون، وچەندین شوێنی تر، ئەم چرا پڕتەوو خواناسە بە هیممەت و پزیشکە زەبر بە دەست و سۆفیە ڕۆح سوکەی ئیسلامیش، لە شەوی 30-31-01-1997 لە ئەستەمبوڵی پایتەختی کۆماری تورکیا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد، وملیۆنەها هەوادار و موریدی تەریقەتی نەقشبەندی زۆر بێنازانە لە جیهاندا بەجێهێشت.
سەرچاوە:زانایان
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 40,111 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1896
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-01-1997 (101 ساڵ)
جۆری کەس: ئایینی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): تورکیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 40,111 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,368
Wêne 105,596
Pertk PDF 19,128
Faylî peywendîdar 96,248
Video 1,306
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.031 çirke!