پزیشک و ماستەر لەسیاسەتی تەندروستی. لە1978 لەکفری لەدایکبووە. کۆلێژی پزیشکیی لەهەولێر تەواو کردووە. لە2007 لەڕێی زەمالەی فولبرایت ماستەری لەسیاسەتی تەندروستیی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەواوکردووە. لەماوەی خۆیندنەکەیدا چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە وەک خەڵاتی "گانگرۆزا بۆ باشترین خزمەت بۆ تەندروستیی جیهانی" و خەڵاتی "ترەیەلبلەیزەر" لەزانکۆی ئیمۆری. پێش هاتنەوەی بۆ کوردستان، لەبەشی تەندروستی سەنتەری کارتەر، کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جیمی کارتەر بەڕێوەی دەبات، کاریکردووە.