ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە هاوکاری کردنی ئەو گەنجانەی کە بێکارن وە کارمەند نین لە دام و دەزگاکانی حکومەت. ئەم پڕۆژەیە ئەو گەنجانە دەگرێتەوە کە خاوەن پڕۆژەن وە توانای ئابووریان لاوازە تاکو بتوانن سودمەند بن لەم سندوقە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژە بچوک و مام ناوەندیانەی کە هەیانە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج ئامادەکراوە.