لەتیف مەحمود، ساڵی (1948) لە #پێنجوێن# لە دایک بووە، ساڵی (1973) پەیمانگای ئیسلامیی تەواو کردووەو ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، لە پێنجوێن دەبێتە مەلاو لە مزگەوتی (حاجی ڕەشید) قوتابخانەی (ئیمام غەزالی) بۆ زانستی شەرعی دەکاتەوە، دەیان قوتابی هەبووەو وانەی پێوتوون، لە (#13-07-1985#) دەچێتە شاخ، پاش ماوەیەک دەبێتە بەرپرسی ئەنجومەنی زانایان، لە (18-08-1987) لە گوندی (بۆسکان) بریندار دەکرێت، لەبەر سەختی برینەکەی ڕۆژی (#29-08-1987#) کۆچی دوایی کرد، چەند دەستنووسی لە پاش جێماوەو بە چاپ نەگەیشتوون، لەوانە (هیدایەت، بنەماڵەی پێغەمبەر، قورئان لە ئاوێنەی تەجویددا، ..).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,738 kertaa