ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو لە ساڵانی 1299 تا 1922 دەسەڵاتی هەبووە. کۆماری نوێی تورکیا لە 1923دا بەجێی عوسمانی دامەزراوە. لە سەدەکانی 16هەم و 17هەم دا دەسەڵاتی عوسمانی زۆر بەرز بووەوە و زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، قەوقاز و باکووری ئەفریقای بەدەستەوە بوو. قوستەنتەنیە (ئەستەمبوڵی ئێستا) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە.