بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت: کێ، کێیە؟!، کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,239 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
🏰 سەنگەسەر | 🏷️ پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سەنگەسەر


فایلی پەیوەندیدار 📂
ناحیەی ناودەشت یەکێکە لە ناحیە هەرەکۆنەکانی قەزای پشدەرپشدەر سەربە پارێزگای سلێمانیسلێمانی، لە رووی هەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی وە زنجیرە چیای قەندیلقەندیل لەبەشی باکووری خۆرهەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوری زێ ی بچوک دەوری داوەو لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری پشدەر لە قەزای رانیەرانیە جیادەکاتەوە، ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە (96) گوندی دەوروبەری پێک هاتووە تا ساڵی/2000 کە ناحیەی ژاراوە دروست بوو (33) گوندیشی خرایە سەر ناحیەی ژاراوە وە لێ ی جیابۆوە، مێژووی ناحیە بوونی ناودەشت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی/1926 کە فەرمانی بوون بە ناحیەی بۆ دەرچووە و لە ساڵی/1928 دا وەک ناحیەی ناودەشت بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەری ناحیە بە فەرمی دەست بەکاربووە کە بەڕێوەبەری ناحیەکە یەکێک بووە لە بەگزادەکان، ئەم ناحیەیە تا ساڵی 1970 سەربە قەزای رانیە و ئەویش سەربە لیوای هەولێرهەولێر بووە ناحیەی ناودەشت کە مەرکەزی ناحیەک سەنگەسەر و گوندو دێهاتەکانی بناری قەندیل و بناری گەڵاڵە و دەوروبەری دەگرێتەوە، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی لەو دەشتاییەی بناری چیای قەندیل هەڵکەوتوون پێیان وتوە ناودەشت دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوە هاتووە کە لە سەروو بەرزایی سەنگەسەری کۆن کە ئێستاکە شوێنەوارو پاشماوەی ماوە کۆمەڵێک بەردی خڕ و گەورە و بە سەنگی لێ بووە، وەک سەر وابووە و پێیان وتوە سەنگی سەر، دواتر لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر. وە لە دوای ساڵی/1958 لە ئەنجامی دروست کردنی بەربەستی ئاوی دوکان کە بووەتە هۆی ژێر ئاو کەوتنی کۆمەڵێک گوندی سنوورەکە و هەرەوەها گواستنەوەی ئەو گوند و تیرە و عەشیرەتانە بۆ دەشتایی (دوانزە بانوو) کە سەنگەسەری ئێستایە لەلایەن حکومەتی عەبدولکەریم قاسمی ئەوکاتەی عێراق و جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر بۆ بەراو کردنی دەشتایی دوانزە بانوو، گواستنەوەی سەنگەسەری کۆن و تیرەو عەشیرەتەکانی (مەنگوور، ئاکۆ، مەرگەیی، میرزاڕۆستمی، شیلانەیی، کۆمەڵەیی، سندۆڵەیی، هتد) بۆ سەنگەسەری تازە ئەوەش بووە هۆی فراوان بوونی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتیەکان و تێکەڵاوبوونی پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵ و دامەزراندنی بنچینەیەکی تازەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە سنورەکەدا. سەنگەسەر لە ساڵی/1957 دا لەلایەن بەڵێندەرێکی بەریتانی بەناوی (میستەر دۆم) 212 خانوو بۆ سەنگەسەر دەرچوو تەواوی نەکردن و بە نیوەچڵی بەجێ ی هێشتن، دواتر لەلایەن (3) بەڵێندەری کوردەوە بەناوەکانی (محەمەد سەعید، حاجی عەبدوڵڵا ناسراو بە عەبەی دەلاک، شەفیق أحمد) دواتر (30) خانووی تر بۆ کۆمەڵەییەکان دروست کرا و خەڵکی سەنگەسەریش لە رێگای (5) حەوزی کۆنکریتی بۆ ئاو خەزن کردن کە سەرچاوەکەی لە شەهیدانەوە هاتبوو خەڵکەکە ئاوەکەی بەکاردێناو وە دروست کردنی کۆنکریت بە درێژایی (12) کم و جۆگا لەلایەن ئەندازیارێکی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا بە ناوی (ساڵح بەگ)
(ڕووبەروو دانیشتوان)
ناحیەی سەنگەسەر پێش ئەوەی ناحیەی ژاراوەی لە ساڵی/2000 لێ جیابێتەوە رووبەرەکەی (786) کم2 بەڵام ئێستا بۆتە (608) کم2 ژمارەی دانیشتوانی ساڵی/1989 (700) ماڵ بووە ئێستا زیاتر لە (4380) ماڵە و بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی 1957 (9031) کەس بووە بەڵام ئەو ژمارەیە هەڵکشاوە بۆ (21654) کەس لە ساڵی/2005 دا لەحاڵی حازر دانیشتوانەکەی (27000) کەسە،
(پانۆڕامای سیاسی ناحیەی سەنگەسەر)
بەهۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی شارەکە لە مێژوودا کە هەردەم لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە لە هەردوو شۆڕشی کۆن و نوێ دا ئەو کارەسات و نەهامەتی یانەی لای خوارەوەی بەسەر هاتووە :
• بۆیەکەم جار لەساڵی/1965 بەهۆی رژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە بەشێکی شارەکە سوتاو وێران بووە و خەڵکەکەشی ئاوارە بووە.
• لە 25-09-1968 لە شەڕێکی بێ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لێ تۆمار کراوە و زیاتر لە (11) سەیارەی رژێم سوتێنراوە.
• حکومەتی ئەوسای عێراق لە تۆڵەی ئەو داستانەی ساڵی/1968 لە 14-05-1969 سەنگەسەر بە تەواوی لە سەر دەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی کردووە سووتاوە و وێران کراوە.
• لە ساڵی/1974 بە خەستی تۆپباران کراوە خەڵکەکەی بۆ چەند جار ئاوارە بووە و بەردەوام لەو ماوەیەدا لەژێر مەترسی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپباران دا بووە، ژیانی لە ناو ئەشکەوتەکانی دەوروبەری دا بەسەر بردووە.
• لە ساڵی/1983 هاودەنگ و هاوهەڵوێست لەگەڵ باقی راپەڕینی شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئەویش راپەڕیوە و خەڵکانێکی بریندار و شەهید و راپێچی زیندانەکانی کراوە.
• لە ساڵی/1988 دا کاتێک ئۆردوگای (بەستەستێن) راگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ ی حاجیاوا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی خەڵکی ناو سەنگەسەر جارێکی تر ئاوارەی ئێران بێت.
• لە 09-06-1989 بە یەکجاری راگوێزراوە و شارەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و ئەو خەڵکەی کە مابۆوە راپێچی ئۆردوگا زۆرەملێ کانی (حاجیاوا، بازیان، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆبزاوا، جدیدە، هتد) کراوە.
• لە 04-03-1991 لەیەکەم چەخماخەی راپەڕین لە خەبات لەگەڵ خەڵکی قەڵادزێ بەیەکەوە وەک پشدەر راپەڕین و دواتر لە 05-03-1991 لە تەقینەوەی راپەڕین دا لە رانیە شەهید (محەمەد أحمد ئاڵی) وەک یەکێک لە شەهیدەکانی راپەڕین کە خەڵکی سەنگەسەرە لە دەست بەسەردا گرتنی مونەزەمەی رانیەدا لەبەردەم مونەزەمە دا شەهید بوو.
• دوای پەیماننامەی ساڵی/1975 ی شوم کە سیاسەتی سوتماک کردن هاتە ئاراوە حکومەتی عێراق تەواوی گوندەکانی سەر سنوری ناحیەی سەنگەسەری راگواست بۆ چەند ئۆردوگایەکی زۆرە ملێ لە دەوروبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی (کۆمتان، بەستەستێن، توەسوران، بایەوان) کە لەساڵی/1977 بە دواوە پەیڕەو کرا، بەڵام لە دوایدا جارێکی تر ئەوانەی ناوبراون و خودی ناحیەکەش لە ساڵی/1988 و 1989 بە یەکجاری راگوێزران وێران کردن و چۆڵ کردنی یەکجاری ئەو ناوچەی گەورەترین کارەسات و نەهامەتی بە سەر خەڵکەکەیدا هێناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو ناحیەیەی گۆڕی.
(سەنگەسەر لەپیگەی شۆرشدا)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر سەرەرای سێ جار رووخاوەو سوتاوەو 68 کادیرو فەرماندەی سیاسی و عەسکەری و پیشمەرگەی لەشاخ شەهیدبوەو بەسەدان پیشمەرگەشی هەبوە لەشاخ و دوای راپەرینیش 70 شەهیدی هەیە هەمیشە لانەی شۆرش بوە و سەرۆکی هەریمیش بە وتەی خۆی لە سەنگەسەر چەکی کردۆتە شان و شۆرشی نویش هەر لەو دەڤەرەو قەندیل سەری هەلدا بەلام بەداخەوە ئەم شارە لەکەلاوە دەچێ و زۆر کەمی بۆ کراوەو ئومید دەکەم ئاوریک لەئاوەدان کردنەوەی بدریتەوە و بواری کشتوکالی ببوژێنەوەو دەرویەکی لێ بکرێتەوە.
(سەنگەسەر و لایەنی ئابووری و کشتوکا ل)
بڕبڕەی پشتی داهات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە هۆی ئەو پڕۆژە ئاودێری یەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (000 10) دەهەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی رژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داهاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرهەم هێنانی تووتن هەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێڕاقدا، بەڵام بە داخەوە ئێستا بەهۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لێ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لێ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.
(لایەنی کۆمەڵایەتی ناحیەکە)
بەهۆی پشتگوێ خستن و ئاور لێ نەدانەوەی وەکوو پێویست لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و دەوروبەری دەبینین، زۆر لە بنەماڵە دیارەکانی ناحیەکە نەگەڕاونەتەوە ناحیەکە بەڵکو لە شارەکانی دیکە نیشتەجێ بوون وەهەروەها بێزاری و نائومێدی بۆتە هۆی کۆچی گەنجانی ئەم شارۆچکەیە بەرەو هەندەران و بێ کاری لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا دروست بووە سەربارەی ئەوە زەوی و خانوەکانیشمان تاپۆ نەکراوە کە لە ساڵی/1957 ەوە ئەم زەوی یانە نیشتەجێن و بەکاریان دەهێنین و لە گەل خانوەکانیان
(لایەنی هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی)
لە بواری هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی.. هتد هەر لە کۆن و ئێستادا بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک دانەبڕاوبووە لێ ی و چەندین گروپی هونەری و شانۆیی و وەرزشی لەم شارەدا برەوی هەبووە و جێ ی دەستیان دیار بووە.

(دەربارەی گەشت و گوزار و شوێنەوار)
ناحیەی سەنگەسەر ناوچەیەکی سروشت جوان و رازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان وە دەبێتە داهاتێکی باش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئاوڕێکی جددی لەو بارەیەوە لێ بدرێتەوە، بۆ نمونە (سورەدێ، گۆڕ کیسوێ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەڵاڵە، دۆڵی شەهیدان) وە هەروەها لە روانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لێ بەدی دەکرێت وەکوو (قەڵاتی شەهیدان، ماخۆبزنان کە مالیکی ئەژدەری لێ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (2000) دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
(سامانە سروشتی و کانزاییەکانی ناحیەکە)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو هەیە، پێویستی بە ئاوڕلێ دانەوە هەیە لەلایەن حکومەتەوە
سەنگەسەر لە چیەوە هاتوە)
دوو بۆچونی جیاواز هەیە یەکیکیان دەلێ لەکۆندا سەنگەسەر بەردێکی لێ بوە وەکو سەنگی سەروابوە واتە بەردەکە لەشێوەی بەردێکی وەکو سەر وابوە و ئەوی تریشیان دەڵێ لە سەردەمی کۆندا سەنگەسەر جێگای ململانێ و شەر بوە بیە هەمیشە سەنگەری شەر کردنی بە چوار دەوری خۆیدا لێ داوە بۆ بەرگری کردن
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | عوسمان سەنگەسەری - ماڵپەڕی قەڵادزێ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ▪️ شارەدێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین - پشدەر)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 29 2010 4:36PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 15 2018 11:38AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 13,805 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.150 KB Mar 29 2010 4:36PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سەنگەسەر

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 72
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بۆردومانەکانی تورکیا 5 قوتابخانە و 3 بنکەی تەندروستی شارەدێی سەنگەسەر دەڕوخێنێت
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-03-1991
2.👁️05-03-1991
3.👁️09-06-1989
4.👁️14-05-1969
5.👁️25-09-1968
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئاشقوڵکە
2.👁️ئاشوران
3.👁️ئێندزە
4.👁️ئەبوبەکرە
5.👁️ئەستێرۆکان
6.👁️بانوەقەل
7.👁️باڵەکایەتی
8.👁️بایەران
9.👁️بۆکریسکان
10.👁️بۆڵێ
11.👁️بیانە
12.👁️بیەڕەش
13.👁️بێباڵان
14.👁️بەراوەی خواروو
15.👁️بەراوەی سەروو
16.👁️بەردکوڕان
17.👁️بەردێ
18.👁️بەردەشان
19.👁️پردەشاڵ
20.👁️پشت ئاشانی خواروو
21.👁️پشتئاشانی سەروو
22.👁️پیرمەمکان
23.👁️پیرەنان
24.👁️تووەسوران
25.👁️جەلکان
26.👁️چۆمان
27.👁️حاجی ئۆمەران
28.👁️حاجی وسو
29.👁️خواران
30.👁️خڕەیاس
31.👁️دووپان
32.👁️دوێڵە
33.👁️رەسواجین
34.👁️زارگەلی
35.👁️زورکانی خواروو
36.👁️زورکانی سەروو
37.👁️زینوێی ماخوبزنان
38.👁️زێمەکێو
39.👁️زەنگلان
40.👁️سورەدێ
41.👁️سڵێ
42.👁️سێوەیس
43.👁️سەرگەنێڵ
44.👁️شارۆش
45.👁️شیوە
46.👁️شێخان 3
47.👁️شەهیدان
48.👁️قادرئاوا
49.👁️قوڕەشینان
50.👁️قڕناقاو
51.👁️قەرە
52.👁️قەڵاتۆکان
53.👁️گرتک 2
54.👁️گۆمتان
55.👁️لێوژە
56.👁️ماخوبزنان
57.👁️مام عەلی
58.👁️مەمکان 2
59.👁️وەرتە
60.👁️ڕەژی کەرێ
61.👁️کاسکان
62.👁️کۆبنکە
63.👁️کۆزینە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️سەنگەسەر - 04-08-1989
2.👁️سەنگەسەر - 1989
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عوسمان سەنگەسەری
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574