Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👩 ژنبوون و پەرلەمان
نوسینی: هاوژین زیبا
لە رووداوی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ کە بەدەستی باوکیان کوژران جارێکیکە راستی ژنبوونیان هێنایەوە بەرچاو و زیهنی هەمووان ژن هەرچەندە باوک و برای خۆی هەبێت دەوڵەت و پەرلەمانی هەب
👩 ژنبوون و پەرلەمان
📖 مەهاباد قەرەداخی و ئیستێک بۆ بەخۆداچوونەوەی کۆمەڵگە
نوسینی: هەرمن ئەحمەد
وشە وەک گوڵ بێت یان گوللە؟
کورد کە باس لە جیاوازیی نێوان مرۆگەل دەکات، دەڵێ: ”پەنجەکانی دەست وەک یەک نین“، لە رووی سایکۆلۆژییشەوە هەر وایە، هەندێک مرۆڤ وەها خوڵقاون کە دیوە ئەهر
📖 مەهاباد قەرەداخی و ئیستێک بۆ بەخۆداچوونەوەی کۆمەڵگە
📖 ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێکی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن
نوسینی:دیلمان ئازاد حەسەن
من کە پزیشکێکی پسپۆری دادوەریم رۆژانە لەناو جێگای کارم تەنیا کێشەی کۆمەلایەتی دەبینم، کێشەکانیش هەندێک جار لەسەر شتێکی بێ مانا دەست پیدەکات و بە کارەساتی گەورە کۆتاییدێت.رۆژ
📖 ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێکی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن
👫 عوسمان هەورامی (هۆزانەوان)
عوسمان هەورامی لە ساڵی 1940 لە تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی 1959 لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئاداب لە بەغدا، وەرگیراوە، بەڵام لەبەر نەبوونی و هەژاری نەیتوانیوە کۆلێژ تەواو بکات، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین
👫 عوسمان هەورامی (هۆزانەوان)
👫 ئیبراهیم خورماڵی
ئیبراهیم دانیشتوی خورماڵە و ماوەی 42 ساڵە ئەرشیفی گۆرانی و هونەری هەورامان دەکات، لە ئێستادا خاوەنی گەنجینەیەکی هونەری گەورەیە.
👫 ئیبراهیم خورماڵی
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (232)
1. پشکنین: (5378 پشکنینی نوێ)
(2035 هەولێر)
(730 سلێمانی، 172 گەرمیان، 228
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا
📝 کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
بۆ رای گشتیی
هەر هەنگاوێک لەبارەی شەنگاڵەوە بنێرێت، هەر بڕیارێک سەبارەت بە شەنگاڵ بدرێت، پێویستە ویست و ئیرادەی شەنگاڵیەکان تیایدا بە بنەڕەت بگیرێت
لە 09، 10، 2020 رێککەوتننامەیەک لەسەر شەنگاڵ لە نێ
📝 کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
📕 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
ئامادەکردنی: ئەحمەد کوردی
ساڵی 2020 [1]
📕 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
📖 هەورامان،نقێمە ونبووەکەی ژیاری مرۆیی
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
هەورامان، یەک لە مەکۆ و ناوەندە سەرەکییەکانی ژیار و شارستانییەتی مرۆیی بەدرێژایی دیرۆک دێتە ئەژمار. هەبوونی شوێنەواری دێرین، سرووشتی دڵبزوێن و ڕەنگین، بەردەنووسی فرەوان، قەواڵە
📖 هەورامان،نقێمە ونبووەکەی ژیاری مرۆیی
📖 دەرکەوتنی گۆڤاری بەیان لە وەرزی خەزانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
لە قۆناخێکی هەرە ناسک و هەستیاری مێژوودا کە ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژهەڵات لە حاڵی گیان کەنشتدایە و تەنێ نووزەیەکی لێوە بەرگوێ دەکەوێت و بەشی فرەی بە ڕەشکردنەوەی ڕووپەلی پاکژەو
📖 دەرکەوتنی گۆڤاری بەیان لە وەرزی خەزانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
👫 کەسایەتییەکان
رەسوڵ بێزار گەردی
👫 کەسایەتییەکان
جەمال حامید ئەسعەد - جەمال ...
👫 کەسایەتییەکان
لانە محەمەد ساڵح
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد فەرەج
✌️ شەهیدان
داود سەمەد فرجی
👫 عیزەدین مستەفا رەسوڵ | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

عیزەدین مستەفا رەسوڵ
عیزەدین کوڕی مەلا مستەفای سەفوەت کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژەیە، ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە، سێیەم منداڵی باوک و چوارەم منداڵی دایکیەتی. کاتێک دایکی لە مێردی یەکەم جیا بووەتەوە، لەگەڵ مەلا مستەفای سەفوەتدا خێزانی پێک هێناوەتەوە.
عیزەدین لەناو بنەماڵەیەکی خوێندەواردا ژیاوە؛ حاجی مەلا ڕەسووڵ کە دەکاتە باپیری یەکێک بووە لە زانا ئاینیەکانی سەردەمی حکومەتی خوارووی کوردستان و لەلایەن مەلیک و کاربەدەستانەوە گوێی لێ گیراوە.
حاجی مەلا ڕەسووڵ 5 کوڕی هەبووە، کە سەرجەمیان خوێندەوار و مامۆستای ئاینی بوون، مەلا مستەفا کە باوکی دکتور عیزەدینە بە کاری مەلایەتییەوە لە شاری سلێمانی ژیانی گوزەراندووە، ژیانێکی مام ناوەندی بەڕێ کردووە و بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و بەتایبەت تەسەوف بووە.
عیزەدین لە لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە خوێندویەتی، پاشان ساڵی 1939 وەک گوێگر لە قوتابخانەی غازی وەرگیراوە، پاش نیوەی ساڵ بەهۆی ئەوەی کە خوێندکارێکی وریابووە، کراوە بە خوێندکار و سەری ساڵیش بە یەکەم دەرچووە.
چووەتە ناوەندی و لە سێی ناوەندی تاقیکردنەوەی بەکەلۆریی ئەنجام داوە و سەرکەوتوو بووە، مستەفای سەفوەت پێی وتووە: بۆ درێژەدان بە خوێندن بچۆ بۆ بەغدا و لە کۆلێژی شەریعە بخوێنە، هەم خوێندنێکی ئەکادیمیە، هەم مەلایەتییەکەشت دەمێنێتەوە.
دوای چوونی بۆ بەغدا، بووەتە خوێندکاری کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی بە کاری سیاسییەوە، ساڵی یەکەمی شەریعەی پێتەواو نەکراوە و دەرکراوە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ساڵی دواتر چووەتە پۆلی چوارەمی بەشی زانستیی تەواو کردووە، لەو دەمەدا بەشی ئەدەبی لە شاری سلێمانی نەبوە، ساڵی دواتر کراوەتەوە، یەکێک لە مامۆستاکانی بە ناوی مووسا داوای لێ کردووە بچێتە بەشی ئەدەبی لە پۆلی پێنجەم لە خوێندنی شەوانە، پاش تەواوکردنی پۆلی پێنجەم، چووەتە بەغدا.
ساڵی 1951 لە خانەی ماڵی مامۆستایان وەرگیراوە، ساڵی 1952 بەشداری ڕاپەڕینی ئەو ساڵە بووە لە شاری بەغدا، بریندار بووە و دواتر لە کۆلێژ دەرکراوە لەبەر بەشداریی کردنی لە راپەڕینەکەدا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لە بەڕێوەبەرایەتی مەلاریا بە ناونیشانی کرێکار دامەزرێندراوە.
دواتر لە ڕێی چەند کەسێکەوە باوکی کردوویەتی بە مامۆستای سەرەتایی لە قەڵادزێقەڵادزێ، بەڵام لەوێش بە هۆی کاری سیاسییەوە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، دواتر بۆ قەمچووغە، لەوێش بە کاری سیاسییەوە خەریک بووە، دووبارە گێڕاویانەتەوە بۆ سلێمانی.
بەڵام لەبەر خراپی موتەسەریفی سلێمانی عیزەدین هەڵهاتووە بۆ شام و عیراقی بەجێهێشتووە، دووبارە لە کۆلێژی ئاداب لە شام درێژەی بە خوێندن داوە و پۆلی 2-3ی بەشی عەرەبیی ئادابی تەواو کردووە، هەتا شۆڕشی 14 تەمووزی 1958 گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و لە قۆناغی سێهەمی خانەی مامۆستایان دانراوە. پاشان تەواوی کردووە و هەر لە بەغدا لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی کە یەکەم ساڵ بووە پێک هێنراوە دامەزرێنراوە.
لەوسەردەمەدا عەبدولکەریم قاسم کەوتە ناردنی خوێندکار بۆ سۆڤیەت لەسەر ئەرکی دەوڵەت. عیزەدین مستەفا ڕەسووڵیش یەکێکبووە لەو خوێندکارانەی چووەتە سۆڤیەت.
دوای تەواوکردنی زمان، لەگەڵ کەمال مەزهەر و نەسرین فەخریدا چووەتە باکۆ، 24/6/1963 پلەی دکتورای وەرگرتووە و پاشان بە داوای حیزبی شیوعیی عێراق چووەتە سۆفیای پایتەختی بولگاریا بۆ سەرپەرشتیی ڕادیۆی نهێنیی دەنگی گەلی عێراق.
ساڵی 1965 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و چووەتە شاخ و بووە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعیی عێراق، بەڵام دوای ساڵێک مانەوە لە بارەگای بارزانی، 26/12/1966 بە هەوڵێکی مەلا مستەفای بارزانی بووەتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و لە بەشی کوردی دامەزرێنراوە.
ساڵی 1979 چووەتەوە بۆ مۆسکۆ، درێژە بە خوێندن داوە و پلەی دکتۆرای و پڕۆفیسۆری وەرگرتووە.
لە ساڵی 1992 بووە ئەندام لە یەکەم خولی پەرلەمانی باشووری کوردستان لەسەر لیستی ی. ن. ک بەڵام وەک کەسێکی بێلایەن.
عیزەدین مستەفا یەکێکە لە دامەزرێنەکانی یەکێتیی نوسەرانی کورد، یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی بە قەڵەمی عیزەدین نوسراوە. دەستەی دامەزرێن 11 کەس بوون. ساڵی 1969 مۆڵەتیان وەرگرتووە و جەمال بابان کراوە بە سەرۆکی دەستەی دامەزرێن. بەڵام دوای گەڕانەوەی نووسەرانی شاخ پاش بەیاننامەی 11ی ئازار، ئەم دەستەیە هەڵوەشێندراوەتەوە و لە بەغدا هەڵبژاردن کراوە، د. عیزەدین بە کۆی 63 دەنگ بووەتە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
ساڵی 1974دا لە هەولێرهەولێر کۆنگرە گیراوە، لەم کۆنگرەیەدا سەیدا ساڵح یوسفی بووەتە سەرۆک و د. عیزەدین جێگری بووە. دواتریش درێژەی بە کاری ڕۆشنبیریی خۆی داوە لەناو ئەم ڕێکخراوەیەدا. دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئازادانەتر کاری کردووە.
د. عیزەدین ڕۆڵێکی گرنگی لە یەکێتیی نووسەراندا گێڕاوە، چ لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا و چ لەچالاکیەکاندا، بەتایبەت دەرکردنی گۆڤاری یەکێتیی نوسەران.
86 بەرهەمی ناوازەی سەرەتای نووسینی لە ڕۆژنامەی دیوارەوە دەست پێ کردووە، کاتێ خوێندکاربووە لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە مەکتەبی فەیسەڵییە دوای ئەمە کەوتووەتە نووسینی هەندێک بابەتی سیاسیی ڕۆژانە، دواتر کە لە خانەی بەرزی مامۆستایان وەرگیراوە، یەکسەر بووەتە ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی ئەهالی پاش داخستنی گۆڤارەکەش گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ڕۆژنامەی ژین بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
دکتۆر عیزەدین مستەفا لە ساڵی 2009 خەڵاتی بلەی بۆ کەسایەتیی ساڵ لە بواری ئەدەبدا وەر گرتووە.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردی
📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 43
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️ئازادی
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پرسەنامەی ئیبراهیم عەلیزادە بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
2.👁️پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
3.👁️پرسەنامەی تەڤگەری ئازادیی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
4.👁️پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول
5.👁️پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
6.👁️پرسەنامەی کەنەکە بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ
7.👁️پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ مەڕاسیمی چلەی کۆچکردوو پرۆفیسۆر د. عیزەددین موستەفا ڕەسوڵ
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئوستاد: کارێکی ئەدەبیە
2.👁️ئەحمەدی خانی 1650 - 1707 شاعیر و بیرمەند، فەیلەسووف و سۆفی
3.👁️ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی
4.👁️المسٲلة الكردية في العراق
5.👁️بۆ زمان
6.👁️بیبلیۆگرافیای کتێبی فۆلکلۆریی کوردی (1860- 2004)
7.👁️بەشێک لە یاداشتەکانم - بەرگی 1
8.👁️بەکر سدقی لەمێژووی کورد و عیراقدا
9.👁️رازی دووری
10.👁️شیعری کوردی؛ ژیان و بەرهەمی شاعیرانی (فەقێی تەیران، عەلی بەردە شانی، بەختیار زێوەر)
11.👁️شێخ رەزای تاڵەبانی
12.👁️عشرون قصة كردية
13.👁️لێکۆڵینەوەی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی
14.👁️ممي آلان ملحمة فلكلورية كردية
15.👁️هزر و هەڵوێست لای عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ
16.👁️کورد: کورتە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئابوری، رۆشنبیری
17.👁️یادەوەرییەکانم - بەرگی 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-10-2019
2.👁️07-10-1997
3.👁️15-10-1991
4.👁️1934
5.👁️1963
6.👁️1966
7.👁️1977
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ساڵیادی کۆچی دوایی پیرەمێرد لە سلێمانی، جەواهیری و د.عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و رەئوف یەحیا و کۆمەڵێک نووسەری تر - ساڵی 1970
2.👁️عیزەدین مستەفا رەسول و فرەنسوا هەریری و ژمارەیەک پیشمرگە - ناوپردان بەرەو هەندرێن - 1966
3.👁️عیزەدین مستەفا رەسوڵ و هەژار موکریانی - ناوپردان 1966
4.👁️عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، شوکور مستەفا، د. جەمال نەبەز - شام، گۆڕەپانی مەرجە 1956
5.👁️عێزەدین مستەفا رەسوڵ، کامیل ژیر، حافز مستەفا قازی و رەفیق حیلمی
6.👁️محەمەد موکری، جەلال تاڵەبانی، عیزەدین مستەفا رەسوڵ و قوبادی جەلیزادە.
7.👁️وێنەکەی گەنجی (پ.د. عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ) لە سلێمانی
📖 کورتەباس
1.👁️دوا وتاری د.عیزەدین لەگەڵ ماڵئاواییەکەیدا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمال بابان
2.👁️سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
3.👁️فاروق مەلا مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 01-07-1934
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 03-10-2019 (85 ساڵ)
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 پڕۆفیسۆر
👫 جۆری کەس: 🎓 (ئەکادیمی)
👫 جۆری کەس: 🌐 زمانەوان
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 1 2010 11:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 6 2020 10:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 30,312 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.268 KB Jan 13 2019 10:44PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Apr 1 2010 11:55AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020
  🗓️ 13-10-2020
  🗓️ 12-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ
رەسوڵ بێزار گەردی
جەمال حامید ئەسعەد - جەمال بەختیار
لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری مەهاباد بەشداری کردوە و پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری داوەتێ، لە ساڵی 1957 دا ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ریالیست و خۆشنوسێکی بە توانا بووە لە سەرەتای 1940 ەوە دەستی داوەتە رەسم کردن، خۆی دەلێت من لە تەمەنی 7-8 ساڵی یەوە خولیای نیگار کێشان بووم، لە ساڵی 1975 ەوە کوردستان جێ دەهێلێت بەرەو ئەمریکاو لەوێ سەرۆکی کۆمەڵی هونەرەجوانەکانی کوردەو تائێستاش لە چالاکی نەکەوتوە وێنەکانی زی
جەمال حامید ئەسعەد - جەمال بەختیار
لانە محەمەد ساڵح
پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو، لە دایکبووی ساڵی 1990، کاری پارێزەری کردووە. هاوژینی ئامانج بابان و دایکی کورێکی سێ ساڵ بوو بەناوی هانۆ. ئێوارەی 16-10-2019 خۆیی و ئامانج و منداڵەکەیان گیانیان لەدەستدا.
لانە محەمەد ساڵح
فەرهاد فەرەج
ساڵی 1966 لە سلێمانی لەدایکبووە. رۆژی 17-10-1999 لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا.
فەرهاد فەرەج
داود سەمەد فرجی
کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بووە لە کفری، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە رێکەوتی 18-10-1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای مین ئاماژە بەوەشکراوە: لە رێکەوتی 23-9-2019، بەهاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە و رۆژی 01-10-2019 تەرمەکەی
داود سەمەد فرجی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574