• دەرچووی بەشی کارەبایی کۆلیژی ئەندازیاری ساڵی (1994).
• راوێژکاری وەزیری کارەبا بووە لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری وەزیری کارەبای پێشوو بووە بۆ کاروباری گەیاندن و کۆنترۆڵ و ئیشپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم، ماوەی (15) ساڵە لەم بوارە کار دەکات.
• سەرپەرشتیاری راهێنان و دامەزراندنی بەرِێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی هەرێم بووە.
• سەرۆکی لیژنەی وەزارەت بووە بۆ بواری کرِینی وزە لەوەزارەتی کارەبای عێراق.
• سەرپەرشتیاری دانانی بەرنامەی بەرهەمهێنانی کارەبا بووە، لەهەردوو وێستگەی دوکان و #دەربەندیخان#.
• سەرپەرشتیاری بەرِێوەبردنی گەیاندنی کارەبای هەرێم بووە.
• سەرپەرشتیاری پرۆژەی سکادا بووە.
• لەساڵی 2002 تاوەکو 2004 بەرپرسی کۆنترۆڵی کارەبای #هەولێر# بووە.
• لەساڵی 2005 بەرِێوەبەری کۆنترۆڵی گشتی گەیاندنی ئیدارەی #سلێمانی# بووە.
• لەسەرئاستی ناوخۆو دەرەکی بەشداری لەچەندین خولی پێگەیاندن و شارەزایی لەبواری کارەبادا کردووە.