لە #12-11-1983# لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە، تەمەنی (2) ساڵ بووە کە لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئێران کردووە، لە ساڵی 1992 گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ بووە، ساڵی 2006-2007 بەشی ڕۆژنامەنووسیی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە، ئێستا خوێندکاری بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانییە، خاوەنی کتێبێکی گفتوگۆی هاوبەشە لەگەڵ ڕۆژنامەنووس سەڵاح سالار کە لەگەڵ ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی سازیان کردووە، هاوکات خاوەنی پێشانگایەکی تایبەتی فۆتۆگرافی و چەندین پێشانگای هاوبەشی تری فۆتۆگرافییە، ئێستا نیشتەجێی شاری سلێمانییە و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.