حوسێن محەمەد عەزیز
پوختەی ناسنامەی دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
ساڵی (1950)، لە شارۆچکەی (پێنجوێن) لەدایکبووە. هەموو قۆناغەکانی خوێندنی، لە شاری (سولەیمانیی) تەواوکردووە.
ساڵی (1976)، لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سولەیمانیی، بە پلەی بەرز دەرچووە و هەر لە هەمان کۆلێژ، بە مامۆستا دامەزراوە.
پاشان لەبەر گەلێ هۆی تایبەتی، ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردووە و لە (یەکێتیی سۆڤێت) گیرساوەتەوە، تا سەرەتای ساڵی (1987)، بڕوانامەی دوکتۆرای بە پلەی بەرز، لە زانستی کشتوکاڵدا وەرگرتووە. لە ساڵی (1988)یشەوە، وەک پەنابەری ڕامیاریی لە (سوید) ژیاوە.
هەر لە سەرەتای لاوێتیشەوە (1963)، لە ڕیزەکانی (ی. ق. ک.) و (پ. د. ک.)دا، تێکەڵی کاری ڕامیاریی و خەباتی کوردایەتی بووە. پاشان ساڵی (1970)، لە ڕیزەکانی (کاژیک) و (پاسۆک)دا، درێژەی بە خەبات و چالاکیی ڕامیاریی و نەتەوەیی داوە. تا دوا جار، لە ساڵی (1981)ەوە و تا ئەوڕۆش، بە تەواوی وازی لە کاری پارتایەتی هێناوە و ئەندامی هیچ جۆرە پارتێکی ڕامیاریی نییە.
نووسەر تا ئێستە، بە دەیان گوتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی نێوەوە و دەرەوەی وڵاتدا بڵاوکردووەتەوە، پتر لە (50) کۆڕی ڕامیاریی، نەتەوەیی، زمانەوانیی، وێژەیی و کۆمەڵایەتی، لە وڵاتەکانی (ئەورووپا) و (کوردستان) گرتووە. (45) نامیلکە و پەرتووکی بڵاوکردووەتەوە و بە هەمووشی (502.10) لاپەڕەی نووسیوە.
ساڵی (2005)، بە یەکجاری گەڕاوەتەوە بۆ (کوردستان)، لە زانکۆی (سولەیمانیی) بە مامۆستا دامەزراوەتەوە. ساڵی (2007)، سەرنووسەر و لێپرسراوی زمانەوانیی گۆڤاری (چەرمۆ) بووە، کە گۆڤارێکی وەرزانەی ڕازاوەی ڕەنگینی ئەکادێمیی، کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی بوو، فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سولەیمانیی، بە زمانی کوردیی دەریدەکرد و تا ساڵی (2016) خانەنشینکراوە، (28) ژمارەی لێ دەرکردووە. هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ریحانە) بوو، کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سولەیمانیی، بە زمانی کوردیی دەریدەکرد و لەبەر بێ پارەیی، تەنیا (2) ژمارەی لێ دەرچوو.
بەرهەمە بلاوکراوەکانی نووسەر
زمانەوانیی وێژە
01. سەلیقەی زمانەوانیی و گرفتەکانی زمانی کوردیی، چ1، 1999، چ2، 2005.
02. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی1، چ1، 2006.
03. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی 2، چ1، 2015.
04. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی 3، چ1، 2019.
وێژە:
05. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی1، چ1، 2003.
06. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی2، چ1، 2004.
07. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی3، چ1، 2007.
08. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی4، چ1، 2013.
09. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی5، چ1، 2015.
ڕۆژنامەنووسیی
10. پێنج کاتژمێر لەگەڵا برایم ئەحمەددا، چ1، 1995. چ2، 1996، چ3، 2002.
11. نامەیەکی درێژ بۆ نەوشیروان مستەفا، چ1، 1995. چ2، 2006.
12. خولانەوە لە بازنەیەکی بۆشدا، چ1، 1997. چ2، 2002.
31. سنوورە قەدەغەکان مەشکێنن، چ1، 2003، ل 202. چ2.
یاد و بیرەوەریی
14. مەسعوود موحەممەد و دوو دیداری دۆستانە، چ1، 2002.
15. شێرکۆ بێکەس، بیرەوەریی و یاد، چ1، 2013.
16. بارانی خوێن و بای مەرگ، چ1، 2015.
17. گەڵاوەریوەکانی درەختی تەمەنم، ب 1، چ1، 2015.
18. دوکتۆر کوردۆ عەلی، یاد و بیرەوەریی (46) ساڵی تەمەن، چ1، 2017.
19. گەڵاوەریوەکانی درەختی تەمەنم، ب 2، چ1، 2017.
ساتیر
20. بەڵێ لێکۆڵینەوە و ڕەخنە نەک شێواندنی ڕاستیی، چ1، 1996.
21. خڵتەی بیرێکی ژاراویی، چ1، 2000.
22. دیدی نەتەوەیی و نانەتەوەیی، چ1، 2007.
23. نووسەری ساختە، چ1، 2008.
کۆمەڵناسیی
24. ڕۆڵی سیستێمی بنەماڵە لە بزاڤی ڕزگارییخوازی نیشتمانیی...، چ1، 1997. چ2، 2001.
25. ئێمە بۆ واین، چ1، 2003.
26. دەربارەی کێشەکانی خۆشەویستیی و ژیانی هاوسەریی، چ1، 2011.
مێژوو
27. کورد و شۆڕش و هەلی مێژوویی، چ1، 1996. چ2، 2000، .
28. پەیمانێکی ڕەش و ڕۆژێکی سوور، چ12003.
جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک
29. گرفتە سەرەکیییەکانی کورد، چ1، 1998. چ2، 2000.
30. شەکرە شارەکەم سولەیمانیی، چ1، 2003.
ڕامیاریی و نەتەوەیی:
31. دەربارەی پرۆژەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، چاپی1، 1994.
32. دواپرۆژە، چ1، 1994.
33. پێنج ووتاری غەمگین، چ1، 1994.
34. دێمۆکراسیی، ئایدۆلۆژیی و جەنگی نێوخۆ، چ1، 1994.
35. ململانێی ئایدۆلۆژیی لە کوردستاندا، چ1، 1993. چ2، 1995.
36. فیدراڵیزم و دەوڵەتی فیدراڵ، چ1، 1996. چ2، 1996. چ3، 2004.
37. ئۆجەلان ئەزموونێکی نوێ و پەندیی مێژوویی، چ1، 1999. چ2، 1999.
38. حەوت گوتاری قەدەغەکراو، چ1، 2004.
39. برایەتی درۆزنانە، چ1، 2005.
40. کورد و کێشەی کەرکووک، چ1، 2005.
41. دۆزەخی ژێردەسیی، چ1، 2006.
42. هێندێ پەتای کوردکوژە، چ1، 2009.
43. بزووتنەوەی گۆڕان بەره و کوێ؟ چ1، 2010.
44. کێشەی کورد و ئاییندەی کوردستان، چ1، 2013.
45. خەمە گەورەکەی نیشتمان، چ 1، 2019.
[1]
https://www.facebook.com/azizhus