- بە فەرمان و سەرپەرشتیی سەرۆکی ئامۆژگای ڕۆژهەڵاتناسی لینینگراد ئی.ئا. ئۆربیلی و ئەو چەند کوردناسەی کە لە بەشی ئێرانی بوون جیاکرانەوە و وەک کۆمەڵێکی سەربەخۆ لە ژێر نێوی کەبینێتی کوردیدا ڕێکیانخستن و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەی باش بوو لە پێشخستنی کوردناسی لە سۆڤیەتدا، چونکە چەندین لێکۆڵینەوەی زمان و ئەدەب و مێژوو و ... هتد یان، پێشکەشی کوردناسی کرد.