- سەددام حوسەین نامەیەکی ئاڕاستەی بارزانی کرد، کە تێیدا نووسیبووی بەداخەوەیە لە نەهاتنی وەفدی پارتی لە مانگی فێبریوەریدا و دەیەوێت ئەمجارەیان یەکێک لە کوڕەکانی بارزانی بچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆ.
- چوونی دارا تۆفیق و ئیحسان شێرزاد بۆ بەغداد، کە پێشنیارەکانی بارزانییان پێ بوو بۆ د.ق، کە زۆربەیان دەربارەی نێوچەکانی کەرکووک و خودی شارەکە بوو، کە بەپێی پێشنیارەکە دەبوایە لە سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمیدا بمێنێتەوە.