00-01-1995
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەم مانگەدا کۆمەڵێک کورد لە پاکستان لەدژی باری ناخۆشی ژیانیان مانیان لە خواردن گرت و لە ئەنجامدا یەکێکیان کە تەمەنی 35 ساڵ بوو مرد.
- بەرزبوونەوەی دووبەرەکیی نێوان رووسیا و تورکیا، بەهۆی پشتگیریی تورکیا لە چەچانەکان، هەربۆیە رووسەکانیش کەوتنە پشتگیریی پکک و لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی گەورەیان لە مۆسکۆ کرد و بنکەیەکیشیان هەر لەوێ بۆ خۆیان کردەوە.
- لەم مانگەدا جەلال تاڵەبانی لە رۆژنامەی ئەلحەیاتدا رایگەیاند کە: ینک. ئامادەیە لەگەڵ رژێمی ئێڕاقدا بچێتە گفتوگۆوە.
- لەم مانگەدا نووسەر و هونەرکارانی کورد لەبەردەم پارێزگای هەولێردا هەرچی بەرهەمەکانی خۆیان هەیە سووتاندویانە، هەروەکو مانگرتنێک لە دژی شەڕی براکوژی.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان