- سەرەتای ئەم مانگە: د.ق ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕاگرت. بۆیە لە سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە هیچ لۆرییەکی نەوتی ناچێتە تورکیاوە. پارتیش فرۆشتنی نەوتی بە تورکیا ڕاگرت، چونکە د.ق نەوتیش ناداتە باشووری کوردستان.
- سەردانی شاندەیەکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNC لە ئامریکاوە بۆ باشووری کوردستان کە بریتی بوون لە: د. فوئاد دەروێش، د. حیکمەت تۆفیق و د. سامان شاڵی. ئامانجی ئەم سەردانەیان بەسەرکردنەوەی دامودەزگا حکومی و ڕۆشنبیرییەکانە.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: زۆرینەی هێزەکانی تورک پاشەکشەیان لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باشووری کوردستان کرد. ئەم هێزانە لە ساڵانی ڕابردوودا هەرلە بەهێزکرندا بوون بۆ لێدانی پکک.
- کۆتایی ئەم مانگە: شاندەیەکی شۆسیالیزمی نێونەتەوەیی بەسەرۆکایەتی ئیڤرت کۆنی فریدریکسۆنی سەرۆکی شۆسیالیزمی نێونەتەوەیی سەردنی باشووری کوردستانیان کرد.
- بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەڕێژەی %50 لە باشووری کوردستاندا، پاش ئەوەی کە د.ق ناردنەدەرەوەی سووتەمەنیی بۆ دەرەوە و کوردستان وەستاند.