- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بارزانی و تاڵەبانی نامەیەکیان لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا وەرگرت، نامەکە بەڵێکێکی ئامریکا بوو بۆ پاراستنی کورد لە هێرشەکانی د.ق.
- کۆبوونەوەی 3 ئەندامی سەرکردایەتیی 3 پارتی جیاوازی کوردی لە سووریا لەگەڵ دوو ئەندامی پارتی بەعسی سووریادا بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەی کورد لە سووریا. 3 ئەندامە کوردەکە یاداشتێکیان دەربارەی بارودۆخی کورد لە سووریادا پێشکەشی پارتی بەعس کرد.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی BBC ONLINE تەکنەلۆژیای نوێ زۆر بەباشی لە باشووری کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، خەڵکی دەتوانن بەرامبەر دۆلار و نیوێک بۆ ماوەی یەک کاژێر ئنتەنێت بکەن و هەروەها دەتوانن ئابوونەی مانگانە بە 50 دۆلار بەدەستبهێنن تاوەکو هەریەک لە ماڵی خۆیدا لە ڕێی ژمارەی تەلەفونییەوە ئنتەرنێت بکات.