- سەرەتای ئەم مانگە: پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە شاهێنی ئەندامی سەرکردایەتیی پکک ی گرتوە.
- ئەم مانگە: ڕێکخراوی یونویس ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا لە باشووری کوردستان 8 هەزار مینیان دەرهێناوە و نزیکەی 24 هەزاری تریشتیان پووچکردووەتەوە. شایانی باسە ئەم ڕێکخراوە لەم مانگەدا هەزاران دۆنم زەویی بەپاکژی گێڕایەوە بۆ جووتیارەکانی دۆڵی ئاکۆیان تاوەکو کشتوکاڵی بەبێ ترس تێدا بکەن. ئەم زەوییانە لە سەرەتای هەشتاکاندا لەلایەن د.ق مینڕێژ کرابوون.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی الزمانی عەرەبی لەپێکدادانێکی ینک و جند الاسلامدا 4 کەس لەهەردوولا کوژراون. هەروەها سەرچاوەی ناوبراو ئەوەشی باسکرد کە ینک خەریکی خۆئامادەکردنی هێرشێکی گەورەیە بۆ سەر جند الاسلام.
- کۆتایی ئەم مانگە: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی عەرەبیی الزمان، لە دەوروبەری هەڵەبجەدا پێکدادانێکی دژوار لە نێوان ینک و جند الاسلامدا ڕوویداوە و بووەتە هۆی کوژرانی 50 کەس لەهەردوولا.