- نقوومبوونی کەڵەکێک لە ڕووباری فیشخاپووردا کە خەڵکی ناوچەکانی زومار و شەنگاری دەگواستەوە بۆ بەری زاخۆ، شایانی باسە کە کەڵەکەکە 44 کەسی تێدابوو و ژمارەیەکی زۆریان لێخنکان. ماوەیەکە خەڵکی ئەو ناوچەیە لەبەر تیرۆریستانی عەرەب بە موسڵدا هاتووچۆی دهۆک و زاخۆ ناکەن و کەڵەکی ئاو بەکاردێنن بۆ پەڕینەوەی ئەم ڕووبارە.
- تەقینەوەی مینێک لەبەردەم ماڵی میهرەبان کازم لە گەڕەکی ئیسکانی کەرکووک بەتاوانی ئەوەی وەرگێڕە لەگەڵ ئامریکییەکاندا و بووە هۆی برینداربوونی دایکی نێوبراو.
- دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی کورد بەناوی کامەران قاسم ڕەفیق لە نزیک پردی سێیەمی کەرکووک. نێوبراو بە گوللە تیرۆرکرابوو.