- عەبدوڵڵای حاجی مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالست ڕایگەیاند ئەو هاووڵاتیەی کە هەر دەنگ نادات و بیر لە چارەنووسی کورد ناکاتەوە، هەق نییە لە کوردستاندا بژی.
- عارف تەیفور ڕایگەیاند هەندێک خوێندەواری تازە پێگەشتوو کە بە بیری سەرلێشێواویەوە هاتوونەتە مەیدانەوە هانی خەڵک دەدەن نەچن بۆ دەنگدان.
- دۆزینەوەی تەرمی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە شارۆچکەی قەرەقۆش، نێوبراو پێش چەند ڕۆژێک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە فڕێندرابوو.
- تیرۆریستە عەرەبەکان 3 پێشمەرگەی پارتییان لە موسڵ تیرۆرکرد، ئەمانە ناوەکانیانە: حەسەن عومەر حوسێن، ڕەزوان جەمیل سدیق و سەگڤان یاسین.
- تیرۆریستە عەرەبەکان 4 لاوی کوردیان لە کەرکووک ڕفاند.
- لە شاری سنە فیستیڤاڵی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەو فستیڤاڵە لەلایەن دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانی و پارێزگاری سنە بەڕێوە چوو و تیایدا 42 هونەرمەند و کەسایەتی کورد خەڵات کران، دکتۆر قوتبەدین سادقی، محەمەد جەلیل عەندەلیبی، فوئاد بابان، بەهمەن قوبادی، عەباس کەمەندی لەو هونەرمەندانەبوون کە خەڵاتیان وەرگرت.
- وەزارەتی پەروەردەی داگیرکەری تورک جەژنی نەورۆزی کردە ڕۆژێکی نیشتمانیی تورکیا. بەو پێیە خەڵکی دەتوانن بەئازادی لەو جەژنەدا ئاهەنگ بگێڕن.
- کۆچی دوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەڕەگەز ئەرمەنی کاراپێتی خاچۆ لە ناوچەی ئیچمەزدینی ئەرمەنستان لە تەمەنی 103 ساڵیدا. نێوبراو نزیکەی 55 ساڵ لە ڕادیۆی کوردیی یەریڤان کاری کردووە و خزمەتێکی زۆری گۆرانی و لاوکی کوردیی کردووە.