ئارام موحەممەد موستەفا ناسراوە بە ئارام شەیدا (لەدایکبووی#02-01-1982#) گۆرانیبێژێکی میللیی باشووری کوردستانە.
ژیاننامە
ئارام شەیدا لەساڵی 1982 لە پێنجوێن لەدایکبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاتژمێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و گوتی (لەساڵی 2004 یەکەم سێدیم خستە بازاڕەوە، لەبەندێک پێکهاتبوو بەناوی (مەهتاب)، بۆ ماوەی یەک کاژێر بەبێ بچڕان، دوای ئەوە بەندێکی ترم تۆمارکرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ بچڕان) [1] ئارام شەیدا زیاتر لە 100 ئاوازی هەیە. پێشتر لەگەڵ ژەنیار (سەرخێڵ جەزا) کاریدەکرد، وە کار لەگەڵ ژەنیاری ئاری فاروق دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,368 kertaa