یەک لە چیا سەخت و ئاڵۆزە، گەورە و سەختەکانی باشووری کوردستانە، لە ناوچەکانی #سەردەشت#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و دەست پێدەکات ولە دەربەندی #پشدەری#وە بەرانبەر زنجیرە چیای #کێوەڕەش#ی #بتوێن# کۆتایی دێت. بەرزترین لوتکەی پێی دەوترێت (کوریس).
لەو بەشەی دەکەوێتە باشووری کوردستان، ناوچەی #مەرگە# لە ناوچەی بتوێن جیادەکاتەوە. لەسەر ناوچە سەخت و بەرزەکانی هاوشێوەی ناوچەکانی تری کوردستان، قەڵا هەیە، قەڵاکەش ناوی (#قۆنگر#)ە
چیاکە دەڕوانێت بەسەر ناوچەیەکی فراوانی کوردستان بە تایبەت دەڤەری ڕاپەڕین (مەرگە، #بنگرد#، #خدران#، #بتوێن#، #پشدەر#) و دەریاچەی دووکان کە بەرامبەر چیاکانی #قەندیل# و #مامەندە#یە لەشاری #قەڵادزێ#ی.