هەورامان عەلی تۆفیق ھەورامی
لەدایک بووی ساڵی 1970 م لە بیارە ، دبلۆم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ، لە ساڵی 1987 وە بوومەتە پێشمەرگە، تاپێش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە ئێران بەرپرسی ڕێکخراوی ھەورامان یەکییەتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کورستان بووم ، لە دوای ڕاپەڕین وەک پێشمەرگە و کادری ڕێکخراوە جەماوەریرکان کارم کردووەڕۆڵم هەبووە لە دامەزراندنی چەندین ناوچەی ڕێکخراوە جەماوەریەکان لە سنووری سلێمانی و دواتریش وەک کادری حزب .
ساڵی 1991 بۆ 1992 دەرچویی پەیمانگای کادران خولی نۆیەم بووم بەپلەی زۆر باش .
تا بەستنی کۆنگرەی ئازادی لە ڕێکخراوە جەماوەریەکان چەندین بەرپرسیاریەتم پێدراوە وەک بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی ھەڵەبجە ، سلێمانی ، چوارتا ، سەرچنار و دواتر کارگێڕی لق و لە کۆنگرەی ئازادی وەک ئەندامی لیژنەی ڕاپەڕاندنی یەکییەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرام و وەک بەرپرسی لقی سلێمانی دەست بەکاربووم ، لە ناوەڕاستی ساڵی 1995 بۆ ناوەڕاستی 1996 ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی پارتیمان بووم لە یۆنان ، وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر خاوەنی شەش پەرتووکی چاپ کراوم یەکێک بەناوی هەڵەبجە و ئەوی دی بەناوی سەفەرێک بۆ هەندەران ، پرس و چەمکەکانی سەردەم ، کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ ، گوڵ بژێرێک و دیاسپۆراو نیشتمان .. ، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری هەڵاڵە لە ئەڵمانیا بووم سەربە لیژنەی ناوچەی خواری ئەڵمانیا بوو ئەو کات ، دواتر وەک دەستەی نووسەران و بەڕێوەبەری نووسین کارم لەو گۆڤارە کردووە ، ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەورامان و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەلکترۆنی هەورامان بووم ، ماوەیەک ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نەهات و گۆڤاری ئێوە بووم ..
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بابەت و لێکۆڵینەوەم بڵاوبوونەتەوە ، ئێستاش بەردەوام لە ڕۆژنامەی هەولێر بابەت بڵاو دەکەمەوە .
ئەندامی سەندیکای ئینتەرناسۆنال پرێسم ، زیاتر لە سی ساڵ کاری نووسین و ڕۆژنامەوانی و وەک چالاکوانیک لە سۆسیال میدیا بۆ پرسە نەتەوەییەکان و بەتایبەت ڕیفراندۆم ، دووا بەدوایی ڕیفراندۆمیش لە ساڵی 2019 وە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ کوردانی دیاسپۆرا بەناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو پڕۆژەیە بەشانازیەوە پێشمەرگە ئاسا کارم تێداکردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام کارکردن لەگەڵ هاوکارانمان توانرا ئەو پڕۆژەیە بگەێنرێتە ئاستیک کە لە کۆتایی ساڵی 2020 لە شاری هەولێری پایتەخت و لەژ ێرچاودێری سەرۆک بارزانی و بە بەشداری زۆربەی لایەنەکان کۆنگرەی دامەزراندنی ناوەندەکان ئەنجام بدریت و لەو کۆنگرە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەدایک بوو کە تێدا وەک جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ڕاگەیاندن هەڵبژێردرام و لە کاری ڕێکخراوەیی بەردەوامم. [1]