لە سەردەمی شەڕی ناوخۆدا، #حەسەنی شیرین# ئەچێتە لای پارتی و سلێمانی بەجێدێڵێت.. پاش ماوەیەک، زۆر بێزار ئەبێت و یەتەوە سلێمانی.. بۆ گەڕانەوەش، ئەبوایە بچوایەتە لای ینک و زانیاریەکانی خۆی لەوێ تۆماربکردایە.. لە ئاسایشی سلێمانی پێی ئەڵێن کاک حەسەن بچۆ بۆ ژوری کاک نەقیب کەریم.. لەوێ تەواو ئەبێت و پێی ئەڵێن کاکە بچۆ سەرەوە بۆ قاتی دوو بۆ لای نەقیب عەبدوڵڵا و لەوێشەوە بۆ لای نەقیب عوسمان.. پاشان پێی ئەڵێن بڕۆرەوە بۆ لای کاک نەقیب سالار و ئەمسەرو ئەوسەری لای نەقیبەکانی زۆر پێئەکەن، حەسەنیش بێزار ئەبێت و بەدەم ڕێگەوە ئەڵێ: پییییف لەم شارە چی لێ هاتوە.. جاران دوو نەقیب لەم شارەیا هەبوو: #قەیسەری نەقیب# و #حەپسەخانی نەقیب#، کەچی ئێستا هەرچی حیز و گەوادە بوە بەنەقیب!.