12-03-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لە ژێر ناوی (جوگرافیای سیاسی گۆڕاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، ئەمڕۆ کۆڕبەندی ساڵانەی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستیپێکرد. لە دیدارەکەدا هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانو د.فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمو هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عیراقو قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیو بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانو د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک، بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ چەندین بەرپرسی بیانی و ناوخۆیی ئامادەبوون. لە سەرەتای دیدارەکەشدا هەریەک لە د. بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری لە دوو وتاری جیاوازیاندا باسیان لە رەوشی سیاسی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان