دهۆک.. زیاتر لە 55 هەزار گەشتیار رویان لە شوێنە گەشتیارییەکان کردوە
📊 ئامار و راپرسی
خەندان - رەڤەند گوهەرزی
بەپێ ئامارێکی بەرێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک، تەنیا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو 55 هەزارو 381 گەشتیار رویانکردوە شوێنە گەشتیاریەکانی سەر بەر پارێزگای دهۆک.
عوبەیدوڵا دادو، بەڕێوبەری گشتی گەشتۆگوزاری دهۆک رایگەیاند : لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر لە 55 گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان کردوە و 70% له و گەشتیارانە لە پارێزگای موسل و ناوچەکانی دیکەی خواروی عیراق و 20% لە وڵاتی تورکیا بەرێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هاتبوون.
بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستەروو: هیچ کێشەیەک بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارێزگای دهۆکیا کردوه درووست نەبووه، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم جەژنەدا خشتەی شوێنەواری گەشتوگوازر لە پارێزگای دهوک لەگەڵ رێبەری زانیاری گەشتو گوزار بەسەر گەشتیاراندا بڵاویان کردبوویەوە.
ئەوەشی وت: "ئه و رێبەرەی زانیاری گەشتوگوزار بۆ ئەوە بوه، تا لە رۆژانی جەژندا زیاتر ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکات و بتوانن لە شوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای دهوک بگەرێن".
- 12-08-2013