گوندێکی شارەدێی #عەربەت#ە لە شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
وەک هەر گوندێکی تری کوردستان بێ بەش نەبووە لە ستەم زۆرداری سەردەمی ڕژێمی بەعس، لە ساڵی (1976) فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێم تۆپبارانی گوندەکەیان کردووە، سەرەنجام (حەپسە) هاوژین #حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە# و بە ناوی شەهید (#نەسرەدین حەسەن قادر#) و (بەهیە کوێخا قادری ئاوەکەڵە) و منداڵێک بە ناوی (جەمال کەمال حاجی حەسەن) و بریندار بوونی یەکێکی تر بەناوی (حاجی فەتاح حاجی حەسەن).
ئەم گوندە هەردەم لانکەی شۆڕش بووە. تا ساڵی 1988 گوندەکە بەردەوام بنکەی سێ حیزبی تا چوار حیزبی کوردستانی تێدابووە.
لە بەخشینی شەهید و قوربانیدان بەرداوام بۆ کورد کوردستان و ئازایەتی دلێری بوێریدرێخی نەکردووە، تاکوو ئێستا کە چەند شەهیدێکی ڕێگا ئازادی بۆ نەتەوەکەمان دراوە لەم گوندە وەک: شەهید (#عەزەدین ئەنوەر حەسەن قادر)# و (#عەزەدین مەحمود ساڵح#) و (#بەکر محەمەد ساڵح#) و (#عەقید شاڵاو#) [1]