نزیکەی 500 پیاو ژنی دووەمیان مارەکردوە
📊 ئامار و راپرسی
پیاوانی هەرێمی کوردستان بۆ هاوسەرگیری دووەم و سێیەم روو لە شاری کەرکووک دەکەن و بەپێی یاسای عیراقی هاوسەرگیری دەکەن، تا ئێستا لە دوای قەدەغەکردنی فرەژنییەوە لە کوردستان 500 پیاو لە هەرێمی کوردستانەوە رۆشتوونەتە شاری کەرکووک و ژنی دووەمیان لەوێ مارە کردووە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی باس نیوز، زۆرترین ئه و پیاوانەی سەردانی شاری کەرکووکیان کردووە خەڵکی شارەکانی سلێمانی و هەولێرو هەڵەبجەن.
ئه و پیاوانە بە زۆری ژنی دووەم دەهێنن، بەڵام کەسانێکیش هەن کە ژنی سێیەم و زیاتریش دەهێنن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای کەرکووک بە باسنیوزی راگەیاند: لەدوای قەدەغەکردنی فرەژنی لە کوردستان تا ئێستا نزیکەی 500 پیاوی هەرێمی کوردستان بە بەپێی یاسای عیراق لەناو دادگاکانی کەرکووک ژنی دووەم و سێیەمیان لەخۆیان مارە کردووە.
- 13-01-2014