🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
بابەت: وتار
نووسین: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
بابەت: ئاین
نووسین: د.ڕەفعەت ئەلسەعید
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
📕 کورد و کوردستان 3
نووسین: کۆمەڵێک ئەفسەری ئینگلیز
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی حسین ئەحمەد جاف.
بابەت: لێکۆڵینەوە
[1]
📕 کورد و کوردستان 3
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
نووسین: هادی عەلەوی
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
بابەت: پەند و بەسەرهات
[1]
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
نوسینی دکتۆر رەحیم کازم محەمەد هاشمی
وەرگێرانی نیهاد جەلال حەبیب اللە
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
چۆن باشترین ژیان بژین؟
نوسینی: جیم ڕۆن
کاری وەرگێران بڵاوکردنەوەی چەناڵی ڕێنوێنی سەرکەوتن کردویەتی.

تێبینی: ئەم کتێبە بریتیە لە -وەرگێڕان و نوسینەوەی لە شێوازی کتێب-ی سیمینارێکی زۆر بەپێزی ڕاهێن
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
📕 بەسەرهاتی کەڵە پیاوێک
نووسین: بۆریس بۆلیڤوی
وەرگێڕانی: حسەین عوسمان نێرگسەجاڕی
بابەت: ڕۆمان
[1]
📕 بەسەرهاتی کەڵە پیاوێک
📕 خەندەی خەبات
خەندەی خەبات
نووسینی ڕەهبەر سەید برایم
بڵاوکار کتیبخانەی کۆشکی سەرا سلێمانی
چاپی یەکەم 2021
📕 خەندەی خەبات
📕 سپیکردنەوەی خوێن
سپیکردنەوەی خوێن، ناونیشانی یەکەم ڕۆمانی نووسەر و چیرۆکنووس فەرهاد مستەفایە کە لە دوتوێی (329) لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشەیە[1].
فەرهاد مستەفا، کە ساڵان
📕 سپیکردنەوەی خوێن
📕 باوکی ڕۆحی
باوکی ڕۆحی یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی دنیا
نووسینی ماریۆ پوزۆ
وەرگێڕانی ئەحمەد عەبدوڵا
ناوەندی ئەندێشە[1] 2021
📕 باوکی ڕۆحی
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
جەعفەر حەسەن
✌️ شەهیدان
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی نوری
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📝 بەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکس: دەسەڵاتی‌ مەرکەزی‌ زاڵە بەسەر ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمدا | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکس: دەسەڵاتی‌ مەرکەزی‌ زاڵە بەسەر ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمدا
📝 بەڵگەنامەکان

ئای‌ دی‌: 09BAGHDAD1969
بابەت: یاساکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان، هەرێمی‌ کوردستانیش دەگرێتەوە

بەروار: 21ی‌ تەمموزی‌ 2009
پۆلێن: پۆلێننەکراو/ تەنها بۆ بەکارهێنانی‌ رەسمی‌
پوختە:
رۆژی‌ 20ی‌ نیسانی‌ 2009، پەرلەمانی‌ کوردستانی‌ عێراق، یاسای‌ ئەنجومەنەکانی‌ پارێزگاکانی‌ تێپەڕاند کە دەسەڵاتی‌ دەسەڵاتەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دیاریدەکات، بەڵام بەبەراورد بەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ عێراق، کەمتر دەسەڵاتی‌ لامەرکەزی‌ داوەتە ئەنجومەنەکان. خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەگشتیی‌ بێئاگان لەرۆڵی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان، لەبەرئەوەی‌ لەکاتی‌ دروستبونیانەوە لەساڵی‌ 2005ەوە، ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان یاسایەکی‌ رەسمی‌ و دەسەڵاتی‌ بودجەیان نەبوە. هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دیارینەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە بکەوێتە کۆتایی‌ 2009 یان 2010.
پاش زیاتر لەساڵێک لەمشتومڕ لەسەر ئەوەی‌ کە لامەرکەزیەت چۆن لەهەرێمی‌ کوردستان پەیڕەوبکرێت، سەرەنجام پەرلەمانی‌ کوردستان لە 20ی‌ نیسان یاسای‌ دەسەڵاتەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ پەسەندکرد. یاساکە چوە بواری‌ جێبەجێکردنەوە بەداواکردنی‌ گۆڕانکاریەک لەلایەن سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوه و لەلایەن پەرلەمانیشەوە رەزامەندی‌ لەسەر درا، هەروەها کورسیش بۆ کەمە نەتەوایەتیەکان لەهەر ئەنجومەنێکی‌ پارێزگادا جیاکراوەتەوە. هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی‌ پارێزگاکان دەستنیشاننەکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی‌ رۆژی‌ 31ی‌ کانونی‌ دوەمی‌ 2010، ماوەی‌ دەسەڵاتی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان تەواودەبێت، بۆیە سەرچاوەکانی‌ هەواڵ وای بۆ دەچن هەڵبژاردنەکان بکەونە کۆتایی‌ ساڵی‌ 2009 یان سەرەتای‌ 2010.
هاوشێوەی‌ یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ عێراق، ئەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستانیش رێگە دەدات بەهەڵبژاردنی‌ پارێزگار، ئەنجومەنی‌ پارێزگا، قەزاو ناحیەکان. هەریەکێک لەئەنجومەنی‌ پارێزگاکان پارێزگارێک و سەرۆکێکی‌ ئەنجومەن هەڵدەبژێرێت، هەروەها بەرپرسیشە لەداڕشتنی‌ سیاسەتی‌ گشتیی‌ پارێزگا، بەهەماهەنگی‌ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی‌ سەر بەحکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان. هەر پارێزگارێکیش دەسەڵاتی‌ ئەوەی‌ هەیە بودجەی‌ پارێزگاکەی‌ دابڕێژێت، یاساکە رۆشن نیە لەبارەی‌ وردەکارییەکانی‌ چۆنیەتی‌ جێبەجێکردنی‌ پرسی‌ ئه و بودجەیە. بۆ نمونە، ئه و دەسەڵاتە تایبەتەی‌ کە پارێزگارو ئەنجومەنی‌ پارێزگا هەیانە سەبارەت بەپڕۆژەکانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ بەپشتیوانی‌ حکومەتی‌ هەرێم، ئاڵۆزە.
هاوکات چەندین جیاوازی‌ بەرچاو هەیە لەگەڵ یاساکەی‌ حکومەتی‌ عێراق. ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان پەیوەستن بەکوردستانی‌ عێراقەوە لەبری‌ دەوڵەتی‌ عێراقی‌ فیدراڵ. بەپێی‌ یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بڕیارو یاساکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان ناکۆک نابێت لەگەڵ دەستوری‌ هەرێمی‌ کوردستاندا، لەکاتێکدا یاساکەی‌ عێراق دەڵێت نابێت یاساکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان ناکۆک بێت لەگەڵ دەستوری‌ عێراقی‌ فیدراڵدا. (تێبینی‌: هەرچەندە لەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا بەرونی‌ باس نەکراوە، بەڵام ئێمە لەوە تێدەگەین کە بڕیارەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگا کاریپێناکرێت، ئەگەر بێتو لەگەڵ یەکێک لەدەسەڵاتە تایبەتیەکانی‌ حکومەتی‌ فیدراڵدا ناکۆک بێت، یاخود لەگەڵ ئه و مافە بنەڕەتیانەی‌ لەدەستوری‌ عێراقدا گەرەنتی‌ کراوە). یەکێکی‌ دیکە لەجیاوازییەکان زمانی‌ ناو یاساکانە، لەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا دەڵێت، ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێم دەتوانن بڕیار یاخود رێنماییەکان دەربکەن، بەڵام لەوەی‌ حکومەتی‌ عێراقدا هاتوە، ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دەسەڵاتی‌ ئەوەیان هەیە یاساکان دەربکەن. (تێبینی‌: جیاوازی‌ نێوان "بڕیار" و "رێنمایی‌" و "یاسا"، وەک لەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا هاتوە، رون نیە). بەڵام لەهەردو حاڵەتەکەدا، ئەم دەسەڵاتە سنوردارکراوە بۆ ئەوەی‌ لەچوارچێوەی‌ کاروباری‌ ئیداری‌ و دارایی‌ پارێزگاکاندا بەکاربێت. لەگەڵ ئەوەی‌ کە بەرپرسیارن لەبەردەم ئەنجومەنی‌ پارێزگاکاندا، پارێزگارەکان لەروی‌ ئیدارییەوە لەژێر دەسەڵاتی‌ قەزائی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێمدان، لەکاتێکدا یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ عێراق رێگە دەدات بەدامەزراندنی‌ "دەستەیەکی‌ باڵا بۆ بەڕێوەبردنی‌ کاروباری‌ ئیداریی‌ پارێزگاکان"، کە لەلایەن سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە سەرۆکایەتی‌ دەکرێت.
چەندین جیاوازی‌ دیکە لەئارادان. لەکاتێکدا یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ عێراق دەسەڵاتی‌ سەرپەرشتیکردنی‌ هێزە ئەمنیەکانی‌ پارێزگاکان (جگە لەسوپای‌ عێراق) دەبەخشێتە پارێزگار، بەڵام یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەڕونی‌ دەسەڵاتی‌ سەرپەرشتیکردنی‌ هیچ هێزێکی‌ ئەمنی‌ (هێزە مەدەنیەکان یاخود پێشمەرگە) نەداوەتە پارێزگار بەدەر لە"لێکۆڵینەوە لەتاوان". یاساکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان رێگە بەهەر پارێزگایەک دەدات کە تەنها ئه و داهاتە هەڵبگرێت و سەرفی بکات کە لەخزمەتگوزارییەکان و سەرچاوەکانی‌ داهاتی‌ جوڵاوی‌ حکومەتەوە دەستیدەکەوێت، وەکو فرۆشتن و بەکرێدانی‌ موڵکە حکومیەکان. بەڵام لەیاساکەی‌ عێراقدا رێگە بەپارێزگاکان دەدات داهاتی‌ فرۆشتنی‌ هەردو سەرمایەی‌ جوڵاو نەجوڵاو بۆ خۆی‌ هەڵبگرێت، هەروەها رێگە دەدات بەوەی‌ پارێزگاکان رێژەی‌ باج و غەرامە دیاریبکات و داهاتی‌ پڕۆژەکانی‌ وەبەرهێنانیش هەڵبگرێت بۆ خۆی‌. یاساکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان داوا دەکات لانیکەم %30ی‌ ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان، قەزاو ناحیەکان ژنان بن، لەکاتێکدا لەوەی‌ عێراقدا مەرجێکی‌ له و شێوەیەی‌ تێدا نیە. هەروەها لەوەی‌ کوردستاندا رەچاوی‌ سیستمی‌ کۆتای گروپە کەمینەکان کراوە لەهەر ئەنجومەنێکی‌ پارێزگادا بەپێی‌ رێژەی‌ دانیشتوانی‌ هەر گروپێکی‌ دیاریکراو لەهەر پارێزگایەکی‌ دیاریکراودا. دوایین خاڵ، یاساکەی‌ عێراق دەسەڵاتی‌ ئەوە دەداتە پارێزگارەکان، زانکۆ دروستبکەن بەهەماهەنگی‌ لەگەڵ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ حکومەتی‌ عێراقی‌، بەڵام لەیاساکەی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا شتی‌ له و جۆرە لەخۆناگرێت.
لەمیانەی‌ گفتوگۆیەکی‌ تەلەفزیۆنیدا لەم دواییانەدا لەدهۆک، ئەوانەی‌ پەیوەندییان بەبەرنامەکەوە دەکرد پرسیاریان لێدەکرا لەبارەی‌ ناسینی‌ ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکەیان کە ژمارەیان 41 ئەندامە. بەشداربوەکان تەنها 5 ئەندامیان دەناسی‌. ئەم نمونەیەش ئەوە نیشاندەدات کە ژماریەکی‌ کەم کەس هەیە لەهەرێمی‌ کوردستان زانیاری‌ هەبێت لەبارەی‌ بونی‌ یاخود رۆڵی‌ راستەقینەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانەوە. سەرچاوەکان لەهەولێرو دهۆکەوە باسیان لەوە کرد کە هۆکاری‌ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەگەڵ دروستبونیانەوە ناچالاکبون. هاوشێوەی‌ باقی‌ شوێنەکانی‌ دیکەی‌ عێراق، لەساڵی‌ 2005ەوە لەهەرێمی‌ کوردستانیشدا ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دروستبون. بەڵام هەتا دەرچونی‌ یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانی‌ کوردستانەوە، ئه و ئەنجومەنانە هیچ دەسەڵاتێکیان نەبو لەژێر یاسای‌ حکومەتی‌ هەرێمدا و یاساکەی‌ حکومەتی‌ عێراقیش کە لەکۆتایی‌ ساڵی‌ 2008 دەرچو، نەیدەگرتەوە. کاری‌ هەرسێ‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێم بەشێوەیەکی‌ سەرەکی‌ پشتبەستو بو بەکەسایەتی‌ پارێزگارەکانەوە.
چالاکیەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێدەچێت زۆرتر لەبەرچاوی‌ خەڵکی‌ بێت. سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەنجومەنی‌ پارێزگا هەوڵێکی‌ زۆری‌ داوە بۆ ئەوەی‌ شەفاف بێت لەچالاکیەکانی‌ تایبەت بەبەرکاربردنی‌ بودجە و تەرخانکردنی‌ سەرچاوەکانی‌ داهات لەسەر بنەمای‌ دانیشتوان و پێویستی‌. ئەنجومەنی‌ پارێزگا دەست لەناو دەست لەگەڵ پارێزگاردا کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی‌ پڕۆژەکانی‌ بنیاتنانەوەی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ کە لەلایەن حکومەتەوە بودجەی‌ بۆ تەرخاندەکرێت، هەروەها گەیاندنی‌ خزمەتگوزاری‌ و دروستکردنی‌ متمانە لەپێناو پێشخستنی‌ پارێزگاو دابەشکردنی‌ سەرچاوەکان.
کۆمێنت: مەسەلەی‌ لامەرکەزیەت لەپێکهاتەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ هەرێمدا، لەگەیشتنی‌ بۆ هەرێمی‌ کوردستان درەنگ کەوت. وەک پێشبینیش دەکرێت، کاریگەری‌ بەهێزی‌ دەسەڵاتی‌ جێبەجێکردنی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەداڕشتن و مشتومڕی‌ پەیوەست بەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکاندا، بوەتە هۆی‌ بەردەوامیدان بەئیدارەیەکی‌ زیاتر مەرکەزی‌، بەبەراورد لەگەڵ ئه و پارێزگایانەی‌ کە یاساکەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ عێراق دەیگرێتەوە.
- 26-04-2014


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | باڵیۆزخانەی‌ ئەمەریکا لەبەغدا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 70% ✔️
70%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
70%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 26 2014 3:21PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 26 2014 4:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,175 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 ژن لە هەوراماندا
  📖 لێکۆڵینەوە لە سەر میشک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
جەعفەر حەسەن
جەعفەر حەسەن لە ساڵی 1944 لە خانەقین لە دایکبووە بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە. برای هونەرمەند ناسر حەسەنە.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 25 رۆژ لە نەخۆشخانە، رۆژی 2021-04-19 لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، و بڕیاریشە هەر لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانییە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.
جەعفەر حەسەن
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
رۆژی 20-04-2015 لەمیحوەری داقوق لەکاتی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا گیانی پاکی بەخشیە خاکی کوردستان.
ناوبراو دەرچووی خولی چوارەمی کۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان بوو بەپلەی بەکالۆریۆس، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، دووەم شەهیدی خێزانەکەیانه و خێزانداره و خاوەنی دوو کچە.
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
عەلی نوری
لە 1942 لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی هونەریدا بەشداری لەچەندین کاری هونەری شانۆیی و درامادا کردووە لەوانە (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
لە 20-04-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەلی نوری
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)