تەرمی دەنیز فرات
- تەرمی دەنیز فرات دوێنێ لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە گەیەندرایە شاری
هەولێرهەولێر و لەوێشەوە بە کاروانێکی دەیان ئۆتۆمبێلی گەیەندرابووە بناری
قەندیلقەندیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەکاروانێکی سەدان ئۆتۆمبێلی و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی باشوری کوردستان و ئاوارەکانی کەمپی مەخمور و هەروەها بە مەراسیمیکی سەربازی لەلایەن گەریلاکانی HPG ەوە لە گۆڕستانی (شەهید محەمەد قەرەسونگور) ەوە بەرەو شاری وانی باکوری کوردستان بەڕێکرا.
- هێزەکانی پێشمەرگە چیای شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵدەکات و رێگایەکی ئارام بۆ دەربازکردنی ئاوارەکان دابیندەکات.
- دوو گوللە هاوەن لە دوو گەڕەکی کوردنشینی شاری
حەسەکەحەسەکە کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا (7) هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
- هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا دەربارەی پرسی پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە.
- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، رایدەگەیەنێت کە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە ئەنجامدانی ئەو گردبونەوەیەی ئەمڕۆی شاری هەولێر نادەن کە بڕیارە تێیدا داوا بکرێت ئاوارە عەرەبەکان لە هەولێر دەربکرێن، ئاماژە بەوەش دەکات کە گردبونەوەکە بێ مۆڵەتە و عەرەبەکانی هەولێریش هیچ مەترسییەکیان نییە تا دەربکرێن و شاری هەولێریش زۆر ئارامە.
- هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، لەبەرەی ناوەران لە باکووری مووسڵ، شەوی رابردوو، چوونە ناو گوندەکانی (شێخ مەڕوان و کانی ماران)، کە عەرەبنشینن و لە نزیک هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی
داعشداعشن و 62 کەسیان دەستگیرکردووە، کە گومان دەکرێ هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردبێت و دەستیان بەسەر 15 پارچە چەکیشدا گرتووە.
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رووداوەکانی ئەم دواییە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەشتە ئاسمانیەکان دروست نەکردووە و گەشتی فڕۆکە بازرگانیەگانی نێوان فرۆکەخانه و بەغدای پایتەخت کراونەتەوە.
- سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی بۆ کوردەکانی عیراق کە لە رووبەڕووبوونەوەدان لەگەل چەکدارانی داعش.
- داعش پردی خازریان تەقاندەوە کە لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر -
موسڵموسڵە.
- لە چەند ناوچەیەکی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەی هەرەشە فڕێدەدرێتە ماڵی خێزانە عەرەبە ئاوارەکانەوە، لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت هەرکەس و گروپێک کاری لەوجۆرە ئەنجامبدات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
- لە ئاکامی تەقینەوەی چواربۆمبی چێنراو لە شاری
کەرکوککەرکوک (10) کەس برینداری بوون و زیانی ماددیی زۆریشی گەیاند.
- لەگوندی کەشکوڵی نێوان ناحیەکانی قەرەتەپەو
جەلەولاجەلەولا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنراوەوە پێشمەرگەی دێرین بەناوی (حەمە چاوجوانی
کفریکفری) شەهید بوو پاسەوانێکیشی برینداربوو.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان