🏠 スタート
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧お問い合わせ
ℹ️について!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
もっと
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🔀 ランダムアイテム!
❓ ヘルプ
📏 利用規約
🔎 詳細検索
➕ 送信
🔧 ツール
🏁 言語
🔑 マイアカウント
✚ 新しいアイテム
📕 ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
👫 伝記
レイラ・ザーナ
📕 ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
📕 ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
📷 شەڕڤانێکی ئەمریکی لە کۆبانی | グループ: イメージと説明 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
✍️✍️ このアイテムを更新します!
👁️‍🗨️

شەڕڤانێکی ئەمریکی لە کۆبانی
دوای ئەوەی دوو ساڵ خزمەتی سەربازی لە ریزی سوپای ئەمریکا دەکات، دوای چەند ساڵێک لە وازهێنانی، دووبارە جلە سەربازییەکانی دەکاتەوە بەری، بەڵام ئەمجارە بۆ ئەوەی لە کۆبانێ ببێتە شەڕڤان و لە ریزی کورد شەڕی داعش بکات.
جۆردەن ماتسۆن، بەهۆکاری کەسیی ناچار بووە واز لە سوپای ئەمریکا بهێنێت، چەند مانگێک بەر لە ئێستا لە شیکاگۆوە هاتووەتە ئیستەنبوڵ، لەوێشەوە هاتووەتە ئامەد، دواتر هاتووەتە عێراق و دواتریش رووی کردووەتە رۆژئاوای کوردستان.
ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی دەست بەشەڕ دەکاتەوە، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش لە رێگەی هاوەنەوە بە سووکی بریندار دەبێت، لە نەخۆشخانەی دێریک لە باکووری کوردستان چارەسەر وەردەگرێت و دەیەوێ دووبارە بگەڕێتەوە بەرەکانی شەڕ.
لە چاوپێکەوتنێکدا ماتسۆن وەڵامی هۆکاری هاتن و چەند رەهەندێکی جودای شەڕی رۆژئاوای کوردستان دەداتەوە.
لە وەڵامی پرسیاری کە ئایا چۆن بوو وەک سەربازێکی پێشووی سوپای ئەمریکا بڕیارتدا بۆ شەڕی دژ بە داعش بێیتە رۆژئاوا؟ ماتسۆن گوتی: "سێ ساڵە داعش هێزی خۆی پەرەپێدەدات، ئەوانەی وەک خۆیشی بیر ناکەنەوە هێرشیان دەکاتە سەر و کۆمەڵکوژیان دەکات، هێزە نێودەوڵەتییەکانیش لە تەماشاکەرێک زیاتر نین، ئەمەش منی زۆر ناڕەحەت کرد، بۆیە ئەگەر هیچ کەسێکیتر ئەمە نەکات، من بڕیارمدا بێم و ئەم خەڵکە بپارێزم".
جۆردان ماتسۆن دەڵێ، کە ئەو دوو ساڵەی لە سوپای ئەمریکا بووە داوای لێکراوە لە دەرەوەی وڵاتەکەی ئەرکی سەربازی بەجێ بگەیەنێت، ئەو ئەرکەی بەجێنەگەیاندووە و نەچووە، بەڵام ئامادەبووە بێتە رۆژئاوای کوردستان و لەبەرەی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەڕی داعش بکات.
ماتسۆن هاوکات کریستیانێکی بڕوادارە و دەڵێ: "کریستیانەکان لەم ناوچەیە پێیاندەگوترێ یان ببنە مسوڵمان یان دەتانکوژین، بەڵام لەوەتەی هاتوومەتە نێو کوردەکان لە خۆشەویستی زیاتر بەرەوڕووی هیچ نەبوومەتەوە، لێرە مسوڵمانێک منی بردە کڵێسا، لەم بەشەی وڵاتی سووریا خەڵک بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، سەرەتا کە هاتم بە ئامانجی پاراستنی کریستیانەکان هاتم، بەڵام کە گەیشتمە ئێرە دوای ماوەیەک دەستم بەشەڕ کرد بۆ پاراستنی هەموو کۆمەڵگا، لێرە مرۆڤەکان بە رێز و خۆشەویستییەوە لەگەڵ یەکدی دەژین".
ئەو شەڕڤانە ئەمریکی نەژادە رایدەگەیەنێت، کە هاتنی بۆ رۆژئاوا ئاسان نەبووە، "تابڵێی بڕیارێکی سەخت بوو، کەسێک کە هیچ لە ئەمریکا نەهاتووەتە دەرەوە لەپڕ دێتە ئەوسەری دونیا، دایک و باوکیشم سەلامەتی منیان دەویست، بەڵام کە پێداگری منیان بینی رێگرییان نەکرد، بەڵکو هاوکارم بوون، ژمارەیەک سەربازی دیکەی ئەمریکیش دەیانەوێ بێن و لێرە شەڕ بکەن، لەگەڵ ئەوان لەپەیوەندیدام، بەسەدانن، زۆربەیان سەربازانی پێشووی ئەمریکان".
ماتسۆن باسی کورد دەکات و دەڵێ: "کورد هەر کەسێک بۆ هاوکاریکردنیان دێت زۆر نزیک نیشانی دەدەن، وەک ئەوەی ناوبانگێکی گەورەم هەبێت ئاوا مامەڵەم دەکەن، لە خۆشەویستی زیاتر لەم مرۆڤانە نابینم".
ئەو شەڕڤانە باسی زمانی ئاخاوتنی خۆی لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە دەکات و دەڵێ: "لەوەتی هاتووم کەمێک کوردییان فێرکردووم، ئەوانیش هەندێک ئینگلیزی دەزانن، ئەوەی لەو نێوەدا دەمێنێتەوە بە زمانی جەستە لەیەک حاڵی دەبین".
ماتسۆن باسی هۆکاری نەکەوتنی کۆبانێ دەکات و دەڵێ: "زۆربەی ئەوانەی لێرە شەڕ دەکەن راهێنانێکی سەرەتایی سەربازییان وەرگرتووە، بەڵام ئازایەتییەکی لەبن نەهاتوویان هەیە، نیازیان بە شکستهێنان نییە و تا قوڵایی مەترسییەکان دەڕۆن و لەپاڵ سەریانەوە خێزانەکانیان دەپارێزن، داعش موسڵی بە سێ رۆژ گرت، مانگێک زیاترە ناتوانێ کۆبانێ بگرێت، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ستراتیژەتێکی جیدی و فەرماندارییەکی بەهێز هەیە لە کۆبانێ".
- 23-10-2014

⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ソース
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
🖇 リンクされたアイテム: 1
📅 日程&イベント
1.👁️23-10-2014
📂[ もっと...]

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📷 イメージと説明
🗺 プロヴァンス: ⬅️ 西クルディスタン

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
92%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) Oct 23 2014 11:50AM上で追加しました
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Oct 23 2014 11:51AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは5,474表示された回数

📚 Attached files - Version
タイプ Version 💾📖🕒📅 👫 エディタ名
📷 写真ファイル 1.0.119 KB Oct 23 2014 11:50AMHawrê Baxewan
📚 ライブラリ
  📖 もっと...


📅 出来事の年表
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 寄付
👫 Kurdipediaメンバー
💬 あなたのフィードバック
⭐ ユーザーコレクション
📊 統計 記事 380,139
画像 61,404
書籍 11,545
関連ファイル 48,292
📼 Video 182
🗄 ソース 15,847
📌 Actual
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
レイラ・ザーナ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,094 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574