عومەر محەمەد قادر
ساڵی 1968 لە دایکبووە.
دەرچوی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆیە.
ماوەی هەشت ساڵ بەرێوەبەری ناوەندی چاک بووە لەکوردستان.
خاوەنی بڵاوکراوەی سپێدە بووە.
خاوەن و سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستانە- کە تایبەتە بەتاوانی ئەنفال و جینۆساید.
شەڕەفی ئەندامی فەخری لە رێکخراوە و کۆمەڵەکانی ئەنفالوکیمیاباران پێبخشراوە.
بۆردی رێکخراوی سپی یە بۆناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان.
راوێژکاری هەردوو فیلمی (من بەکرێگیراوی سپی و هەزارو یەک سێوە) لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردوو تەهای کەریمی.
خۆبەحشانە سەرپەرشتی چەندین پڕۆژەی فریاگوزاری خێرا و هوشیاری بۆ قوربانیان لە گوندە کیمیابارانکراوەکان و ئەنفالکراوەکان کردووە.
چەندین کاری گرنگی خێرخوازی، پەرەوەرەیی، یاسایی، بۆکەسوکاری قوربانیانی ئەنفال ئەنجامداوە.
بەردەوام لەڕۆژنامەو گۆڤاروماڵپەڕەکان دەربارەی تاوانی جینۆساید دەنوسێ.
چوار کتێبی چاپکراوی هەیەدەربارەی ئەنفال. بەناوەکانی (ئەنفالی گەرمیان سیاسەتێک و دوو ئامانج ساڵی 2010، هاشم دەربازبوویەکی کۆمەڵکوژی ئەنفال ساڵی 2012، پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال لەهەشت قۆناغدا ساڵی 2013، دیدێکی نوێ بۆیادەکانی تاوانی جینۆساید ساڵی 2014)
لەمیانەی چالاکییەکانیدا نوسەر خاوەنی چەند بیرۆکەیەکە، گرنگترینیان بەکلتورکردنی (سەرنەبرین) لە ڕۆژی یادەوەری ئەنفالدا. واتە سەرنەبرینی ئاژەڵ وپەلەوەران ونەبونی هیچ جۆرە گۆشتێک لەخواردنگەو چێشتخانەکانی کوردستان لەورۆژەدا، یەکەم نوسەر بووە کە تاوانی جینۆسایدو کارەساتی سروشتی لەیەک جیاکردووەتەوەو وشەی کارەسات و پاشماوەی ئەنفالی لە نوسینەکانیدا یاساغ کردووەو هەڵیداوە میدیاو میدیاکاری کورد خۆیانی لێ بەدوربگرن.
ئەم کتێبانەشی ئامادەی چاپن :
(هەناسەی شەیتان، خوێندنەوەیەک بۆ کارێکی ژەهراوی ئەمریکاو عیراق و گازبارانی هەڵەبجە یوست هێلتەرمان، بارزانیەکان بەئەنفال ناوبەرین یان بەجینۆسایدکراو، بەکاڵاکردنی ئەنفال وبەکەلوپەلکردنی قوربانی، تاقانەکانی ئەنفال کێن و دەبێت چیان بۆ بکرێت، ئەنفالی هەڵەبجە، هەمووشتێک دەربارەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی).
http://www.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9214&AuthorID=8
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=49&Jmara=3301