شەقامی سالمی شاری سلێمانیان داخست
- فەرمانبەرانی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچە لە لایەن حکومەتەوە ئەمڕۆ شەقامی سالم ی شاری سلێمانیان داخست.
- مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانیش، لە ناو بیانای پەیمانگە دەستیان بە مانگرتن کرد و مامۆستایان نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن و فەرمانبەران کاروبارەکانیان رایی نەکرد و خوێندکارانیش نەچوونە وانەکانیان.
- بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار مانگترنیان راگەیاند، هاوکات فەرمانبەرانی پارێزگای هەڵەبجەش چوارڕیانی شارەکەیان گرت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان