سەقز
سەقزسەقز، یەکێک له شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه و له باکووری ڕۆژئاوای شاری سنه هەڵکەوتوه و 198 کێلۆمێتر لەم شاره دووره وشارەکانی
بۆکانبۆکان له باکوورو بانه له ڕۆژئاوا و ناوچەی تیلەکۆ له باشوور و تیکاب و ناوچەی هەوشاریش له ڕۆژەڵاتی ئەم شاره هەڵکەوتوون.
بەشی قەدیمی شاری سەقز، له سەر دوو تەپۆڵکەی گەوره، که چۆمی سەرداپۆشراوی وەڵی خان به نێوەڕاستیدا تێدەپەڕێت دامەزراوه. هەوراز و نشیو و بەرزی و نزمییەکانی نێو شار و دیمەنه سەرنج ڕاکێشەکانی چەمی گەورەی سەقز که له قەراخ شارەوه تێدەپەڕێت، سیماێکی جوان و ڕازەوەی به شاری سەقز بەخشیوه.
سەرەڕای ئەوەی که مێژووناسان و شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ئاسەواره مێژووییەکان به وردی و زانستیانه هیچ چەشنه گەڕان به دوای ئاسەوار و لێکۆڵینەوەێکی مێژوویان لەم شارەدا نەکردوه، بەڵام له بواری مێژووی دێرینی ئەم شاره، زۆر له شارەزایان ڕای خۆیان دەربڕیوه و زۆربەیان لە سەر ئەم خاڵه هاودەنگ بوون که مێژووی درووست بوون و ئاوەدانکردنەوەی سەقز، بۆ هەزارەی حەوتەمی پێش زایین دەگەڕێتەوه. هەندێک له مێژووناسان به پێی ئاسەوارە به جێ ماوەکانی قەڵای مێژوویی زێویە، پێیان وایه که ئەم شاره له یەکەمین یەکگرتن و یەکیەتی نێوان هۆزی ماد و ئیزیرتا، نێو نراوه و ئەم شاره پێتەختی مادەکان بووه و له لایەن مادەکانەوه کۆمەڵێک قەڵا و شوێنی حوکمڕانی لەم ناوچەدا ساز کراوه، که قەڵای زێویه و ئارمائیت (قەپڵانتوو)، به گرینگترین قەڵاکانی دەژمێردرێن.
مێژووی سەقز شاری سەقزله ڕابردوودا، له دەشتایێکدا و له باشووری ڕۆژئاوای ئێستای سەقز هەڵکەوتبوو، که ئێستا به کۆنه سەقز، یان سەقزی کۆن بەنێو بانگه. سەقز پاش ئەوه، سەرەتا له دەوروبەری بازاڕی گەوره ئاوەدان کرایەوه و لەم ڕوەوە مێژوویترین گەڕەکی شار، گەڕەکی ناو بازاڕه و هەروەها دەروبەری قەڵا، که به (نێوقەڵا) بەنێوبانگه.
نێوی سەقز
نێوی ئەمڕۆی سەقز له نێوی هۆزی سەکه، یان سەکا، یان سێکز، به خەڵات بۆ ئێمه ماوەتەوه و سەقز هەمان ساکزه. له دەورانی دەسەڵاتداری مادەکاندا، سەکاکان به بەردەوامی هێرشیان دەکرده هەرێمی دەسەڵاتدارییان و شەڕیان پێدەفرۆشتن. سکاکان هەندێک جار له گەڵ ئاشوورییەکان دەبوون به هاوپەیمان، و هەندێک جاریش لە گەڵ مادەکان هاوپەیمانیان دەبەست و به دژی ئاشوورییەکان شەڕیان دەکرد. پاش هێرش کردنی سەر له نوێی ئاشوورەکان بۆ سەر مادەکان، خشتیریه بۆ کۆتایی هێنان به هێرشەکانی ئاشوورییەکان، پەیمانێکی گەورەی هاوپەیمانی لە گەڵ ماناییەکان و سەکاکان بەست و به کرەوه بەرەێکی گەورەی شەڕی دژ به ئاشوورییەکان کردەوه.
مێژووی سەقز لە دەوروبەری ساڵی 650، دەسەڵاتی پاشایەتی مادەکان، دەوڵەتێکی گەوره و بە هێز و هاوسەنگ لە گەڵ ماناییەکان و ئورارتوو و عیلامییەکاندا بوو. پاش سەکاکان، کیمێریەکان که یەکێکی دیکه له هۆزه سەحرا نشینەکانی باکوری قەوقاز(قەفقاز) بوون، هێرشیان کرده سەر ئەم ناوچەیه که ئێستا به کوردستان دەناسرێت و له سەر ڕێگەی خۆیان دەسەڵاتی دەوڵەتی ئورارتوویان، له ڕۆژئاوای دەریاچەی
ورمێورمێ و ڕۆژهەڵاتی ئاناتۆلی، له نێو برد.
هووخشتره، گەورەترین پاوشای مادەکان له 10 ساڵی یەکەمی فەرمانڕەواییدا، توانی پەیوەندی خۆی لە گەڵ پاوشای سەکاکان به نێوی (پڕۆتۆسیس)، به هاوپەیمانیێکی گەوره پەره پێبدات. هووخشتره، سپاکەی به دوو بەشی پیادەی چەکدار کراو به نێزه، و سواری چەکدار کراو به تیروکەمان، دابەش بکات و دەوڵەتێکی به هێز بنیات بنێت. (شیاوی باسه که ناوبراو ئەم شێوازە له سەکاکانەوه فێر ببوو).
مێژووی سەقز له دەورانی حوکمڕانی هووخشتره، پاش ئاگادار بوون له بەستنی هاوپەیمانەتی له نێوان سکاکان و مادەکاندا، کۆمەڵێکی بەرچاو له سەکاکانی بۆ ڕۆژئاوای دەوڵەتی ماد، به زۆر کۆچێندران و ئەم ناوچە به نێوی ئەوانەوه به ساکز یان سێکز نێوبانگی دەرکرد و هەنووکەش به سەقز نێوی لێ دەبرێت.
دەگوترێت که ئەم شاره به نێوی (ئیزیرتا)، له یەکەمین یەکگرتنی مادەکاندا، پێتەختی ماد بووه. سەرکردەکانی ماد له دەروبەری شاردا کۆمەڵێک قەڵا وسەنگەریان، ساز کردبوو که گرینگترینیان زێویه و ئادامائیت هەڵکەوتوو له گوندی قەپڵانتووه. هەر وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا لەو دەورانەدا سارگێنی دووهەم، پاوشای ئاشوورییەکان هێرشی کرده سەر مادەکان و پاش سەرکەوتن به سەریاندا ئیزیرتا، زێویه و ئادامیت به دەستی سپاکەی وێران کران.
[1]