Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
03-12-2019
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
گزنگ 2
🏰 شوێنەکان
گەلی ڕەشاڤە
💎 حەسەنکێف - حەسکیف | پۆل: شوێنەوار و کۆنینە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

حەسەنکێف - حەسکیف
مێژووی حەسەنکێفحەسەنکێف
مێژووی حەسەنکێف دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا. کە دەکاتە دوو هێندی مێژووی دروستبوونی هەڕەمەکانی جیزە لە میسرو ستۆنهێنج لە بەریتانیا، و تەنانەت بەر لە دروستبوونی شارستانیەتی مایا لە پیرۆ و ئینکا لە گواتیمالا.
نوێترین زانیارییەکان دەریدەخەن کە حەسەنکێف لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشوورییەکاندا، لە سەدەی هەشتی پێش زایینی دا هەبووە و، گۆڕە بەردینەکانی ئەم ناوچەیە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان (فەرتی) (227ی زایینی- 227ی پێش زایینی). لە سەردەمی ئەشکانییەکاندا حەسەنکێف گرنگییەکی تایبەتی هەبووە بەو پێیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلەو لەڕووی ئاسایشەوە ناوچەیەکی ئارام بووە. گرنگی ئەم ناوچەیە لە وێنه و نووسراوە‌ هەڵکۆڵراوەکانی پەهلەوی و ئەشکانییەکاندا دەردەکەوێت کە لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەنکێف، لە شوێنێک کە بە پیری داڵ ناسراوە نەخشێنراون. لەنێو وێنە و نووسراوە هەڵکۆڵراوەکاندا وێنەی هەڵۆ سمبولی خوای ئارییەکان (میترا-میهر) دەبینرێت کە بەشێوەیەکی بەرفراوان و لەسەردەمی ڕۆمانییەکاندا لە ئەوروپا، لەلایەن زۆرێک لە فەرمانڕەواکانی ئەو دەمە دەپەرسترا‌. لەنێو ئاسەوارە‌ دێرینە‌کانی حەسەنکێف دا، شوێنەواری کارگەیەکی لە سکەدانی دراو ماوەتەوە‌‌ کە لە دوو نهۆم پێکهاتووه و بە یەکێک لە دەگمەنترین ئاسەوارەکان دەژمێردرێت، کە لەمڕۆدا ژمارەیەکی دەگمەنی ئەم ئاسەوارانە لە وڵاتانی ئیسلامیدا ماونەتەوە.
باژێری حەسەنکێف ناوچەیەکی گرنگی سەربازی و بازرگانی بووە لە سەردەمی ڕۆمانیەکان دا کاتێک ئیمپراتۆر کۆنستەنتینی چوارەم ژمارەیەک بەلەمی هەڵهاتنی لە شاری ئامەد (دیاربەکر) دروستکرد وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیمپراتۆرییەتی ساسانییەکان لەڕێگەی ئاوییەوە. پاشان ئۆگۆستی کوڕی، باژێری حەسەنکێفی نوێ کردەوەو شاری ئامەدی کردە باژێرە سنووری نێوان بیزەنتی و ساسانییەکان. لە سەرەتای سەدەی حەڤدەهەمەوە لەلایەن ساسانییەکانەوە هێرش کرایە سەر بیزەنتییەکان بەڵام بەهۆی بەهێزی بیزەنتییەکانەوە لە بەرگریدا بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرابەرییان کرد هەتا ساسانییەکان لەکۆتاییدا و بە بەکارهێنانی پلانێکی سەربازی توانیان ئیمپراتۆریەتەکە داگیربکەن.
لە ساڵی 451ی زایینی دا باژێری حەسەنکێف بووبووە جێگەی مشت ومڕی کۆمەڵەی خالکیدۆنە کریستییانەکان کە ئەوکاتە وەک ناوەندی سەرەکی کڵێساو شوێنە پیرۆزەکان دادەنرا. لە ئێستادا باژێری حەسەنکێف چەندین پاشماوەی شارستانییەتە کۆنەکان و ئایینزاکانی وەک کریستیان و موسوڵمانەکانی بە زیندوویی تێدا ماوه.
لە ساڵی 1101 ی زایینیدا، سیکمان کوڕی ئارتەک میرنشینی ئارتەکی تورکمانی (سەلجوقی) حەسەنکێف و ئامەد (دیاربەکر)ی دروستکرد و پاش دوو ساڵ ماردینی گرتەوەو حەسەنکێف بووە پایتەختی. پاشان ماردین جیاکرایەوەو لەلایەن هەشت شاوە فەرمانڕەوایی کرا، هەتا لەکۆتاییدا لە ساڵی 1231 ی زایینیدا لەلایەن ئەیووبییەکانەوە تێکدرا.
حەسەنکێفی پایتەخت لە سەردەمی ئەرتەکییەکاندا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لەو دەمەدا سکەی دراولێدان دامەزرابوو و شاکانی گرنگی تایبەتییان بە گەشەسەندنی کەلتورو چالاکی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەدا، بەتایبەتی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی قەرە ئەرسەلان کوڕی بەعود کوڕی سیکمان و نورەدین محەمەد کوڕی قەرە ئەرسەلان، و نەسرەدین مەحمود کوڕی نورەدین محەمەد کە قو‌تابخانەو بازاڕو میوانخانەو گەرماو دروستکران و، پاشان باژێرەکە تەشەنەی کرد بەرەو کەرتی باکوری دیجلە (ڕابیژ). پردێک لەنێوان باژێرەکەو ڕابیژدا هەبوو کە مایەی سەرسوڕمانی مێژوونووسان و گەشتیاران بوو بە ڕادەیەک کە یاقوت حەمەوی لە کتێبی فەرهەنگی شاراندا دەڵێت: (لە هەموو وڵاتەکەدا لەمە جوانترم نەدیوە).کاتێک بۆ یەکەمجار لە سەدەی بیستەمدا چاوی پێکەوت؛ مێجەر سۆنی سەرکردەی سوپای بەریتانیا لە کوردستان وەها باسی کردووە: (ئەو چەندین دەیەی پشت دروستکردنی، چیرۆکی خۆگری و دانایی مرۆڤە پێشینەکان دەگێڕێتەوە). ئەو پردە ئەندازەیەکی ناوازەی هەبووە کە بەرزی چەمانەوەی ناوەڕاستی 40 مەتر بووە و بە‌ دار بەیەکەوە قاییم کراوه،‌ کە زۆر بە ئاسانی لەکاتی هێرشی دوژمندا ببڕدرێت. لەکاتێکدا بەشەکانی تری پردەکە لە بەرد و تەباشیر دروستکرابوون. لەنێو مێژوونووسان دا بیروڕای جیاواز هەیە سەبارەت دروستکەری پردەکە و هەندێک ڕایان وایە کە لەلایەن شا قەرە ئەرسەلان ئەرتەکییەوە دروستکراوه ‌و، هەندێک لە ڕۆژهەڵات ناسان بڕوایان وایە کە لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە دروستکراوە. هەر چۆنێکبێت، لەبەرئەوەی هەندیک وێنەی مرۆڤ و نووسینی پەهلەوی لە بەشی دووەمی پردەکەدا کە لەلایەن میرنشینی ئەشکانی (فەرتی)یەوە (227ی پێش زایینی – 227ی زایینی) دروستکراوه ‌ ئەگەری ئەوە هەیە کە قەرە ئەرسەلان هەندێک تازەگەریی تێداکردبێت، کە وایکردووە بە دامەزرێنەری پردەکە ناوزەدبکرێت.
بە گوێرەی ئیکوڕی شەدداد لە کتێبێکیدا کە کۆپییەکی لە لە زانکۆی بۆدیلیان پارێزراوە و لە ساڵی 1280دا تەواوی کردووە، گۆڕستانەکانی ئەرتەکی و شاکانی بانی مەروان (کوردانی دۆستەکی) کەوتوونەتە سەر کەرتی باکووری دیجلە (ڕابیژ) کە پاشکۆی باژێرە سەرەتاییەکەیە.
ئەرتەکییەکان گرنگییان بە جووڵانەوەی زانستی و خوێندن و بیناسازی داوە. شا ساڵەح نەسرەدین مەحمود زانابوو کە خوێندنی فەلسەفە و ئەندازەی میکانیکی و بیرکاری و بیناسازی تەاوکردبوو. گەورەترین قولەی لە شاری دیاربەکرد دروستکرد و ئەمەش لە نووسینی سەر قولەکە کە پێی دەوترێت (یەدی قەردیش) دەردەکەوێت.
ئەگەری ئەوە هەیە کە شا ساڵەح نەسرەدین لەسەر دەستی زانای کوردی ئیکوڕی ڕەزاز جەزری، نووسەری گەورەترین کتێب دەربارەی ئەندازەی میکانیکی لە سەردەمی ئیسلامدا فێرکرابێت و، عەبدولڕەقیب یوسف لە کاریگەرییە هونەرییەکانی جەزریەوە لە نووسینەکانی سەر قولەی (یەدی قەردیش) و (ئۆلی بادان) ئەم ئەگەرەی هەڵگۆزیوەو لە کتێبی (میرنشینی دۆستکی لە ناوەڕاستی کوردستان) دا ئاماژەی پێداوە.
لە ساڵی 1232 ی زایینیدا، شا کامیل محەمەد کوڕی شا عادل ئەیوبی ئەبی بەکر کوڕی نەجمەدین ئەیوب کوڕی شازی کوڕی مەروانی کوڕی یەعقوبی کوردی، شای شام (سوریا) و میسر حەسەنکێفی لەژێر چنگی ئەرتەکییەکان دەرهێنا و کوڕەکەی خۆی (شا ساڵەح نەجمەدین ئەیوب) ی کوڕی خۆی کردە فەرمانڕەوا. فەرمانڕەوایی ئەیوبییەکان درێژەی کێشا هەتا ساڵی 1524 کاتێک بووە بەشێک لە میرنشینی عوسمانی. عوسمانییەکان چەند کەسێکیان لە شانشینی ئەیوبی کردە شای حەسەنکێف و هەندێکیشیان وەک فەرمانڕەوا مانەوە هەتا کۆتایی سەدەی شازدەهەم. فەرمانڕەوایی ئەیوبی بە فەرمانڕەوایی 20 ساڵەی میرنشینی ئەکوینلو وەستا بەڵام شا خەلیلی دووەمی ئەیوبی فەرمانڕەوایی میرنشینەکەی گرتەدەست.
ئەیوبییە کوردەکان، بەتایبەت شا عادل سلێمان گرنگی بە هەموو لایەنێکی ژیانی حەسەنکێف دەدا وەک بازرگانی، بیناسازی، کەلتوورو لەسکەدانی دراو. شا عادل ئەیوبی برای سەڵاحەدین قوتابخانەیەکی بە ناوی ئەلعادلیە دامەزراند. شا عادل ئەبولمەفاخر فاخرەلدونیا وا‌لدین سلێمان کوڕی شەهابەدین قازی مزگەوتێکی بە ناوی مزگەوتی ئەلڕاژی دروستکرد، کە ڕەنگە ئەو مزگەوتەبێت کە تاکو ئەمڕۆ ماوەتەوە و ڕێکەوتی 1394ی زایینی لەسەر نووسراوە و بەگوێرەی (مێژووی ماردین) له نووسینی میترانی مەسیحی حەنا دۆلۆپۆ، لە ساڵی 757ی هیجریدا و لەسەردەمی شا عادل سلێمان کە ساڵی 1378 ی زایینی فەرمانڕەوایی گرتە دەست و لە ساڵی 1424ی زایینیدا کۆچی دوایی کردووە، دروستکراوە. ژمارەیەک لە پاشماوەی کارە ئەندازەییەکانی تاکو ئێستا لە حەسەنکێف دا ماونەتەوە، لەنێویاندا ئەو دەروازەیەیە کە لەسەر ئەو ڕێگایەی دەچێتەوە سەر قەڵاکە دروستیکردووە. شا عادل زانا و شاعیر بووە و کتێبێکی هۆنراوەی بە زمانی عەرەبی نووسیوە. بۆ ماوەی 47 ساڵ فەرمانڕەوایی کرد کە ماوەی فەرمانڕەواییەکەی لە هەموو شاکانی تری ئەیوبی باژێری حەسەنکێف درێژتربوو. ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە کوڕانی خێزانە کوردە فەرمانڕەواکان هەموویان یان زۆرێکیان خوێندەواربوون، هەندێکیان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی پلەی خوێندنی زانست و هونەر. شازادەکانی میرنشینی ئەیوبی حەسەنکێف به شا و خێزانەکانیشیان بە مالیکە (شا) ناودەبران.
#️ هەشتاگ
#حەسەنکێف |
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە،ڕاپۆرتی: هانا رەزا- هەڤاڵ نەژاد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️1335
2.👁️1421
3.👁️1457
4.👁️1460
5.👁️1515
6.👁️1596
7.👁️25-08-2017
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️پیلانی ژێر ئاوکردنی حەسەنکێف و بەشێکی باکووری کوردستان لە لایەن (د. تورکیاوە)
📷 وێنە و پێناس
1.👁️حەسەنکێف لەساڵی 1900 دا
📖 کورتەباس
1.👁️ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ◾ شارۆچکە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 23 2015 12:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 13 2017 2:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,146 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1232 KB Feb 23 2015 12:06PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 پەیامی هەمەڕەنگ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتەبەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدنان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووەلەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووەو لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتەشاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوونی کۆم
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
03-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە نیزامییەکانە دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەلال خالیدی خەڵکی شاری مەهاباد، پێکراوە.[7]
- رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی پێشڕەو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[7]
باشووری کوردس
03-12-2019
گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژمارە عەبدوڕەحمان پاشا بوو و لە ژمارە 2 تا کۆتایی، سەرنووسەرەکەی ساڵح هەرکی بوو، کە بە رێبوار بە ناوبانگ بوو.
ئەم گۆڤارە خوێنەری باشی لە ناو پەنابەرانی کورد و رۆشنبیرانی کورد لە ئێران هەبوو.
لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە لە ئێران رێگەی چاپی پێ نەدرابوو، بۆیە بە رۆنیۆ و فتۆ ستەنسیل و بە دەست چاپ و بڵاو دەکرایە
گزنگ 2
گەلی ڕەشاڤە
گەلی ڕەشاڤە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدییەوە لە پارێزگای دهۆک.
گەلی ڕەشاڤە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574