پۆلیسی دهۆک: پیلانی رۆژانی جەژنی نەورۆز 100% سەرکەوتووبووە
📊 ئامار و راپرسی
رەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی راگەهاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، ئەو پیلانەی بۆ رۆژنی نەورۆز دامانابوو 100% سەرکەوتووبووە و هیچ رووداوێکی نەخوازراویش روویانەدا.
رائید هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەهاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک تایبەت بە خەندانی راگەیاند : " ئەو بەرنامە و پیلانەی بۆ رۆژانی نەورۆز ئامادەکرابوو جێبەجێکراو هەمۆ بەشەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەکەمان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان بە شدار بوون ".
وتیشی : " دوای تەواو پشووی جەژنی نەورۆز هیچ کێشە و رووداوێکی نەخوازراو لە دهۆک و دەورووبەری رووینەدا و ئەمەش جێی دڵخۆشیە و پیلانەکەمان 100% سەرکەوتوو بووە ".
رائید هێمن سلێمان، ئەوشی خستەروو : " سەرکەوتنی پیلانەکەمان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی پارێزگای دهۆک پێکەوە هاوکار و پشتیوان بوون ".
بەرپرسی راگەهاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئاماژە بەوەشکرد : " تەنیا لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆز دوو رووداوی سووک لە یاری ئاگرین توومارکران ".
وتيشی : "لەگەڵ برا پێشمەرگەکانمان هاوسەنگەر دەبین بۆ پاراستنی دهۆک لە هەر جۆرە تاوانێک ".
- 24-03-2015