چاڕەنوسی دیل و بێسەرو شوێنکراوانی شەڕی ناوخۆی کوردستان لە یادی تێپەڕبونی 21 ساڵەی ئەو شەڕەدا ئاشکرا کران و هەموو ئومێدی کەس و کاری قوربانییەکان و مرۆڤ دۆستان بۆ مانەوەی ئەوان لەژیاندا ، لەناو بران کە ژمارەی کوژراوانی ئەم تاوانە بە گوێرەی ئامارە نا فەرمیەکان زیاتر لە 12 هەزار کەسە و زیاتر لە 400 کەسیش بێ سەروشوێنن!!
ئێمە وەک ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید _ چاک وێرای ئیدانەکردنی بێباکی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر خەمساردی نواندنیان و دەستی بەدەستی کردنی کەس و کارەکانیان لە مەڕ چارەنوسی قوربانیەکان و دیلەکانی شەڕی ناوخۆ لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردودا، سوربونی خۆمان لەسەر هەڵوسێتەکانمان دوپات دەکەینەوە بۆ دادگای کردنی تاوانبارانی شەڕی ناوخۆ لەداگایەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆدا، چونکە لە پشتی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی حیزبەکوردیەکاند لەدوای ڕاپەرینی بەهاری ساڵی 1991 ، چەندین تاوانبا ڕهەیە کەدەبێت بەتاوانباری جەنگ و پشتگیرکردن لە کوشتنی خەڵکی کوردستان بدرێنەدادگا و مافی تاوانەکانی خۆیان وەربگرن.
ڕبَکخراوی ئێمە لەئاست ئەم کۆمەڵکوژییە بێ دەنگ نابێت و لەهەنگاوی یەکەماندا وەک هەڵوێستێکی شلگێڕانە داوای ئاشکراکردنی شوێنی کوشتن و شاردنەوەکانیان دەکەین و دەبێت کەس و کاری دیل و بێ سەرو شوێنکراوەکان کە ئێستا چارەنوسیان ئاشکرا کراوە، ڕوفاتەکانیان بگەڕێنرێتەوە بۆکەس و کارەکانیان، بۆئەوەی وەک کەس و کاری ئەنفال کراوەکانمان لە چاوەڕوانی ئازیزانیاندا لەوەزیاتر فرمێسکی خوێنین نەڕێژن ؟!
داواکارین لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستان پشتگیریمان بکەن بۆئەوەی ئەم تاوانە قیزەونانەی پارتە بەشەڕهاتووەکان فەرامۆش نەکەین و ڕێگە نەدەین جارێکی تر کورد بەدەستی کورد ئەنفال بکرێتەوە و بەکۆمەڵ بیان شارننەوە.
رێکخراوی چاودێری کوردۆ ساید –چاک
08-05-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,586 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!