لە ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری مێرسینی تورکیا تەقینەوەیە...
- لە ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری مێرسینی تورکیا تەقینەوەیەک رویدا و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نازاندرێ و چەندین بریندار هەیە. بەهۆی تەقینەوەکەشەوە ئاگر کەوتووەتەوە. هەروەها بنکەی رێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی سیحانێی لە ئەدەنەش سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک تیایدا روودەدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 کەس لەو روداوەدا بریندار بوون. پەرلەمانتاری مێرسینی پارتی دیموکراتی گەلان HDP رایدەگەیێنێت "بەهۆی ئەوەی کە هادەپە لە سەرووی بەندی سەدا 10وەیە چەند لایەنێکی ترساندووە و پێدەچێت دەوڵەت و حکومەتی تورکیاش لەپشت رووداوەکەوەبن".
- ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی فەرماندار ڕووبار، کەلە حەسەکە، تلتەمر و سەرێکانی دژی چەتەکانی داعش دەستی پێکردوە، لە گوندی ئوم ئەلمەسیر گەیشتنە یەک، و لە ئەنجامدا 23 گوند لە چەتەکان پاککراونەتەوە و کەوتونەتە دەست یەپەگە.
- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناسنامەی ئەو گرووپە تیرۆرستییەی ئاشکراکرد کە 18 بۆمبیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی هەرێمدا بیتەقێننەوە، هەروەک راشیدەگەیەنێت، گرووپەکە سەر بە داعشن و لە شەش کەس پێکهاتوون.
- لە شەقامێکی شاری کەرکوک بۆمبێکی موگناتیسی بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تەقییەوە و بە هۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان