بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە لە 48 سەعاتی ڕابردوودا 13 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
عەقید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی 48 سەعاتی ڕابردوودا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بیارە/ خورماڵ توانیان (13) تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، عەقید هێمن کەمەرخان وتی: "ئه و تۆمەتبارانە سەرقاڵی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی بوون و 3 تۆمەتباریان سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون".
وتیشی: "هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) تۆڕی ماسی و (4) کیلۆ ماسی و (2) ئۆتۆمبێل و (4) چەکی تاپڕ و (1) چەکی جۆری بادی و (1) بلاجکتۆردا".
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە لەلایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت لە دەرچوونێکیان بۆ سنوری گوندی ماشان توانییان دەست بگرن بەسەر (1) موەلیدە و (5) تۆڕ و (19) مەتر وایەردا.
عقید هێمن ڕوونیشیکردەوە کە سەرجەم تۆمەتباران و کەرەستەکانیان ڕادەستی یاسا کران.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی جارێکی تر پەیامی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان کردەوە کە پابەندبن بە ڕێنمایەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە و پارێزگاری لە سامانی سروشتی و ژینگەی کوردستان بکەن.
- 14-06-2015