ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی یەپەگە ئەنجامەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ئابی ڕابردووی نێوان شەڕڤانەکانیان لەگەڵ چەتەکانی داعش ئاشکرا کرد. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بەیاننامەیەکیان لەسەر ئامارەکانی مانگی ئاب بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندوە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ئابدا لەنێوان شەڕڤانانیان و چەتەکانی داعشدا 53 چەتە کوژراون و 8 شەڕڤانیشیان دوای بەرخۆدانێکی گەورە ژیانیان لەدەست داوە. لە بەیاننامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی یەپەگەدا ئەو زانیاریانەش بڵاوکراوەتەوە: - ئەو هێرش و ئۆپەڕاسیۆنانەی کە یەپەگە لە دژی چەتەکان ئەنجامیداوە 6 چالاکی بوون. - 8 پێکدادان لە نێوان چەتەکان و شەڕڤانان ڕوویداوە - ئەو پێکدادان و شەڕانەی کە لەنێوان چەتەکان و شەڕڤانان ئەنجامدراون و ئەنجامەکانیان نەزانراون 4 چالاکین - 2 هێرشی خۆکوژی لەلایەن چەتەکانەوە بە ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە - کوژراوانی چەتەکانی داعش 53 کوژراوە - ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیانەی کە لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندراون 2 دانەن - ئەو تەرمانەی چەتەکان کە کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان 5 تەرمە - ئەو چەک و جەبەخانەیەی کە شەڕڤانان دەستیان بەسەردا گرتووە بریتین لە: 13 کڵاشینکۆف، 950 فیشەکی کڵاشینکۆف، 3 بی کەی سی، 1350 فیشەکی بی کەی سی، گوللە نەبڕێک، چەکیکی ب7، چەکێکی سەکڤان، بێ تەلیک، 3 سندوقی تری پڕ لە کەلوپەلی سەربازی و زریپۆشێک. - ئەو شەڕڤانانەی یەپەگە کە دوای بەرخۆدانیکی مەزن گیانی خۆیان لەدەستداوە 8 شەڕڤانن.