شکانی دارە بەناوبانگەکەی قەرەداغ
- بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە، بەشێک لە مامۆستایانی هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، مامۆستایانیش رایدەگەینین، ئەگەر حکومەت موچەی مامۆستایان دابەش نەکات، لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
- دەستەی بەڕێوەبردنی کەناڵی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبەر چەند هۆکارێک، داخستنی کەناڵەکەی راگەیاند.
- با و بۆڕانێکی بەهێز باشووری کوردستانی گرتەوە، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودا بوون بۆ خراپبەکارهێنانی ئەو کەشوهەوایە لەلایەن داعشەوە. بۆڕانەکە زیانی مادیی لێکەوتەوە، یەک لە زیانەکان شکانی دارە بەناوبانگەکەی قەرەداغ بوو بەناوی دارەزەرد لە نزیگ گوندی جافەران.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان