لە ساڵی 951ی پاش زاییندا سەرۆکی تیرەی ڕەوادی، محەمەد شەدادی دەوڵەتی شەدادیی کوردی دامەزراند و سنوورەکەیشی، لە شاری ڕەواندزەوە تاکوو شاری گەنجە ـ ئازەربایجانی سۆڤێتی ـ دەکشا.
لەو کاتەدا لە ڕۆژهەڵاتی کورستاندا دەوڵەتی شەدادی و لە ڕۆژاوای کوردستاندا دەوڵەتی مەروانی و لە باشووریشدا دەوڵەتی حەسنەوی هەبوون. ئەم سێ دەوڵەتەی کورد، هەموو هاودەمی یەکتر بوون. لە سەردەمی دەوڵەتی شەدادیدا، ژیانی کولتووری و هونەری زۆر پێش کەوت.
لە ساڵی 1088دا شای سەلجووقییەکان هێرشێکی مەزنی بردە سەر دەوڵەتی شەدادی و دوایی پێ هێنا.