مۆزەخانەکانی شاری هەولێر
مۆزەخانەی شارستانێی هەولێر:
ئە مۆزەخانەیە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی قەڵای هەولێر لە نزیک سەنتەری شار، بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر. مۆزەخانەی هەولێر بۆ پیشاندانی پارچە شوێنەوارییەکان لە سێ هۆڵ پێکهاتووە کە هەر هۆڵێک چەندین سەردەمی جیاوازی لە خۆگرتووە. هۆڵەکان بە پێی کۆنترین تا نوێترین سەردەمی شوێنەواری رێکخراون. مێژووی هەندێک لەم شێوارانە بۆ زیاتر لە 5000 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە کە شارستانیەتی کۆنی کوردستان و عێراق دەردەخات. هەر لەم مۆزەخانەیە کتێبخانەیەک هەیە کە بەهۆی بوونی چەندین سەرچاوەی مێژوویی گرنگ، بە یەکێک لە کتێبخانە مێژووییەکان دادەنرێت.
مۆزەخانەی رستن و چنینی قەڵا:
دەکەوێتە ناو قەڵات. لەنێو ئەم مۆزەخانەیەدا بەشێکی زۆری کاری دەستی لە هونەرکانی چنینی هۆزە نیشتەجێ و رەوەندەکانی ناوچەی پارێزگای هەولێر پارێزراون. زۆربەی ئەم کەلوپەلانە رایەخ و کاڵا و پۆشاکن. کەرەستە خاوەکەشی لە خووری و مووی مەڕوماڵات دروستکراون و بە رەنگی گیاو گوڵ و رووەک رەنگکراون، کە هەندێک لەم پارچانە مێژووی سەدان ساڵەیان هەیە.
ئەنتیکخانە:
ئەم ئەنتیکخانەیە بریییە لە دوو بەش، بەشێکیان دەکەوێتە سەر قەڵای هەولێر کە سەدان پارچەی جۆراوجۆری ئەتنۆگرافی و کولتووری کوردستانی (ناوماڵ، کشتوکاڵ، جوانکاری، ئەدەبیات، هونەری، کارکردن...) لە خۆ گرتووە.
بازاڕی قەیسەری:
ئەم قەیسەرییە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵات لە بەرامبەر قەڵای هەولێر. مێژووی دروستکردنی بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە و لەسەر شێوەی کەوان بنیانراوە، لە ناوەوە چەندان بەش و رێرە و بازاری جیاواز لە خۆ دەگرێت، لە لایەن حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2013 نۆژنکراوەتەوە وبازار و ژیان تێیدا بەردەوامە و کەلوپەلی کۆن و نوێی لێدەست دەکەوێت، گەشتیاران بۆ کرینی دیار و خواردنە وشکراوەکانی کوردستان و بۆ بینینی دیمەنە جوانەکانی رووی تێدەکەن، بە چەندان دەرگا دەتوانین بچیتە ژوورەوە.