🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: زیندانینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,707 | وێنە 57,438 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,083 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,656 |
📖 فەرماندەی سوپای قەیسەری رووس نامە بۆ شێخی بەردەقارەمان دەنێرێ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

فەرماندەی سوپای قەیسەری رووس نامە بۆ شێخی بەردەقارەمان دەنێرێ

نووسین و ئامادەکردنی: عومەر مەعروف بەرزنجی
مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی بەرزنجی 1886 – 09-10-1956 رۆڵەیەکی نموونەیی و سەرکردەیەکی دانسقەو لەخۆبوردو بوو، ئەم قارەمانە بەجەرگە لە بێشکەی دارەوە تابێشکەی خاک لەپێناوی سەرفرازی نەتەوەکەیدا سرەوتی نەبوو، لەسەرەتادا لەژێر کاریگەرێتی سۆزی ئایینی و نیشتمانیدا بەرەو باشووری عیراق کشاو لە بەرەبەیانی رۆژی 12 ی نیسانی ساڵی 1915 دا لەگەڵ لەشکری عوسمانی و چەکدارانی عەرەبدا پەلاماری سەربازگەی (شوعەیبە) ی داو شەڕێکی نەبەردانەی لەگەڵ ئینگلیزەکاندا کرد، لەکاتێکیشدا گەڕایەوە سلێمانی هەواڵی وەرگرت کە سوپای قەیسەری رووس گەیشتووەتە سنووری باشووری کوردستان و پێشتریش (بانەو سەقزو بۆکان و میاندواوی) گرتبوو.
شێخی نەمر بەمەبەستی بەرگری وڵات لە هێرشی ئەم سوپا دڕندەیە لەشکرێکی پێکەوەناو لە ناوچەی (بانەو مەریوان) لەشکری قەیسەری تێکشکان و سوپاکەی گەڕانەوە دواوە. لەم کاتەدا قوماندانی تورک (حیلمی بەگ و عەبباسی بەتلیسی) چەندکردەوەیەکی ناپەسەندیان بەرانبەر بە هۆزە کوردەکان کرد بەتایبەتی هۆزی جاف و ژمارەیەکیان لێکوشتن، دیارە ئەم کارەچەپەڵە کوردەکانی ساردکردەوە و بوو بە مایەی نیگەرانی شێخی نەمر، جارێکی تر سوپای قەیسەر بە فەرماندەی مارشاڵ (بۆدینی) و ژەنەراڵ
(براتۆڤ) هێرشیان هێنایەوە سەرناوچەکە و لە بەهاری 1916 داو لە رێگەی (کرماشان) ەوە نزیک بە ناوچەی (خانەقین) بوونەوە، فەرماندەکانی رووس ئەو ساردییەی نێوان کوردەکان و سوپای تورکیان قۆستەوەو دوونامەی یەک لە دوای یەکیان بەهۆی (عەبدوڵڵا خانی گوڵانی) یەوە بۆ شێخی نەمر ناردو لە دووتوێی نامەکاندا باسی خراپەکاری و تاوانی تورکەکان دەکەن و دۆستایەتییان
لە کوردان دەوێ.
نامەی یەکەم :
لە مارشاڵ (براتۆڤ) ەوە بۆ سەرۆکی هێزی کوردان شێخ مەحمودی بەرێز
شەرکردنتان لەگەڵماندا و یارمەتیدانتان بۆ تورک کە دوژمنی هەردوولامانە بەزیانی خۆتان کۆتایی دێت، ئێمە چاومان نەبڕیوەتە وڵاتی ئێوە و ئامانجمان دەرکردنی تورکە ستەمکارەکانە لە هەموو زەوی رۆژهەڵاتدا، یارمەتی نەدانتان بۆ تورک کردەوەیەکی چاکە بۆ بە دەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆییتان، ئێمەیش ئامادەین یارمەتیتان بدەین هەروەکوو چەند ساڵێک لەمەوبەر هەستی خۆمان بەرانبەر رووداوی دڵتەزێنی موسڵ دەربڕی، ئێستاش لەلایەن سەرۆکایەتی فەرماندەی لەشکرەوە شمشێرێکیان بە دیاری بۆ دەنێرم، بە وەرگرتنی هیوامان بە دۆستایەتیتان پتەوتر دەبێت.
مارشاڵ براتۆڤ
نامەی دووەم :
لە مارشاڵ (براتۆڤ) ەوە بۆ سەرۆکی هێزی کوردان شێخ مەحمودی بەڕێز:
کاتێک جەنگمان دژ بە تورکیا دەستپێکرد، هیوامان وابوو کە سەرکردایەتی کوردان یارمەتیمان بدەن، بەڵام جێی نیگەرانییە زوڵمی تورکتان دژ بە گەل و وڵاتەکەتان لەبیر چووە وە، تاکو ئێستایش هەر بەر بەرەکانیمان لەگەڵدا دەکەن و یارمەتی تورک دەدەن. بیستمان ژمارەیەک لە سەرۆکە کوردەکان لەلایەن دەسەلاتدارێتی تورکەوە نراون بە نیشانەی تفەنگەوە، ئێمە وا چاوەڕێمان دەکرد تۆڵەیان لێبکەنەوە و وڵاتەکەتان رزگار بکەن، ئێستا هاتووین رزگارتان دەکەین نەک داگیرتان بکەین، وڵاتی خۆتان بۆ خۆتان و دەشمانەوێ پەیمانی دۆستایەتیتان لەگەڵدا ببەستین، ئەگەر لەسەر ئەم رێگەیە بڕۆن هیواتان نایەتە دی و دوور نییە لەلایەن ژێر کەوتووەکات یان سەرکەوتووەکان تۆڵەتان لێبکرێتەوە.
مارشاڵ (براتۆڤ)
سەرچاوە :
1 – یاداشتەکانی شێخ لەتیفی حەفید، چاپی یەکەم، 1995، ل28
2 – دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد، رۆشنبیری نوێ ژ، 125 ساڵی 1990.
شێخی نەمر وەڵامی مارشاڵ براتۆڤ دەداتەوە...
کاتێک مارشاڵ (براتۆڤ) ی فەرماندەی سوپای قەیسەری رووس دوو نامەی کاریگەری بۆ قارەمانی کوردستان (شێخ مەحمودی بەرزنجی) نارد سەبارەت بە تاوان و ستەمی تورکان و داواکردنی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ هێزی کوردان، هەرلەو کاتەدا و راستتر لەبەهاری 1916 دا شێخی نەمر بە نامەیەکی مێژوویی وەڵامی داوەتەوە :
بەرێزقوماندانی قەیسەری رووس مارشاڵ (براتۆڤ)
نامەکەت بەهۆی (عەبدوڵڵا خانی گوڵانی) یەوە گەیشت... سوپاسی نییەتی باشتان بەرانبەر گەلی کوردو بنەماڵەکەمان دەکەم، باوەڕپێکراوی ئێمە هەندێ تێبینی دەمی دەگەیەنێتە سەرکردایەتی فەرماندەی بەڕێزتان، دڵتەنگم بەرانبەر بەو هەموو جیاوازییەی لە پەیمان و نییەتتان دا هەیە لەلایەک و ئەوکارانەی کە سەربازەکانتان بەرانبەر بە دانیشتوانی گوندو شارۆچکەکان و دیل و بریندارو ئازاردراوەکان دەیکەن، لەلایەکی تر کارەکانتان دژی مرۆڤە، لەگەڵ نییەتی چاکتان کە لە نامەکانتاندا هاتووە یەکناگرنەوە، ئەم رەفتارانەتان بۆ سومعەتی عەسکەریتان و ئەو دەستی یارمەتییەی بۆی تێدەکۆشن خراپە، تکایە داوا لە سەربازەکانتان بکەن ئەم جۆرە کردارانە لەگەڵ دانیشتوان و دیل و بریندارەکاندا نەکەن، بۆ ئەوەی لێتان نزیک بینەوە و گەلی کوردیش قەناعەت پێبکەین لەگەڵتاندا بن، بەم شێوەیە نەخشەکە سەردەگرێت و دەتوانێت تورک لە وڵاتەکەماندا دەربکەین و برایەتی زیاتر لە نێوان گەلی کورد و رووسدا دژی دوژمنی هەردوولا پتەوتر بکەین، ئێمە دۆستایەتیمان لێتان دەوێ و دان بە مافماندا لە ناو سنووری سروشتی دیاریکراومان دا بنێن. ناشمانەوێ سەر بۆ هیچ دەوڵەتێک دابنەوێنین، ئەگەر بۆ دۆستایەتی و یارمەتی و باوەڕکردن بە مافی کورد نەبێت.
دڵسۆزت شێخ مەحمود فەرماندەی هێزە کوردییەکان
وەڵامی مارشاڵ براتۆڤ :
لە فەرماندەی سوپای قەیسەری رووسەوە بۆ سەرکردەی تێکۆشەری کوردان شێخ مەحمودی بەرێز :
نامەی نووسراوو دەمیتان گەیشت، سوپاسی هەستی نارەزایی دەربڕینتان بەرانبەر نامەی دووەممان دەکەم کە دەربارەی کردەوەکانی سوپامان و ئەو تۆمەتانەی بۆ سومعەی عەسکەریمان خراپن. گرنگ ئەوەیە ئەو کوشتارانەی کە تورک دژ بە سەروو، فەلەو ئەرمەنەکان کردیان بیرتان بخەمەوە، هەروەها لە هەموو ناوچەکانی تری دیار بەکر و بەتلیس و وان و باشقەڵا و عەزیزییە و قارس و ئەردەهان و هەموو ئەو ناوچانەی لە تورکیادان و دانیشتوانی کوردو ئەرمەنن، لە کوشتن و تاڵانکردن و سوتاندنی پیاوو ژن و منداڵ و ئاوارە کردنی پاشمماوەکەیشی لە پەککەوتەو پیر و منداڵ. کوشتنی حاجی شێخ سەعیدی باوکت لەبیر چووەوە، تۆ بەرگری لەوان دەکەیت کە ڕۆڵەکانی گەلەکەت و باوکت و کورانی نیشتمانەکەتیان کوشتووە و سوپا ئازادیخوازەکەمان تاوانبار دەکەیت. ئێمە دان بە هەڵەی خۆماندا لە هەندێ شوێندا دەنێین، لاتان شارراوە نییە زروفی ئاژاوەو جەنگ بووە هۆی لەناوچوونی زۆر لە بێگوناهان، پێشت رادەگەیەنم سوپاکەمان ژمارەیەک ئەرمەنی راکردووی لە دەست تورک تێدایە، بەهۆی ئەوەی تووشی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر هاتوون و گوێیان لە هاواری منداڵ و کورەکانیانە کە چۆن کراون بە سەرەنێزەی تورکە ستەمکارەکانەوە و سەربڕاون، هەموو رۆژێک ئەو دیمەنە ترسناکە بە بەردەمیاندا دەڕوات و تازە دەبێتەوە، ئێمە دەبینین کۆمەکی بە دوژمنەکانتان و دوژمنانی ئەوان دەکەن، ئەوانیش مەجبورن تۆڵەی خۆیان بەهۆی ئەو کردارە ناڕەوایانەی عوسمانییەکانەوە بەرانبەریان کردوون بسێننەوە، من گرنگی بەم رووە دەدەم و پێشیان رادەگەیەنم کە ئەم کردارەیان بە پێچەوانەی یاسای عەسکەری و سومعەیانەوەیە، هیوای خێرتان بۆ دەخوازین، لە کۆتاییدا تکام وایە پەیوەندی بە بزوتنەوەی (1909) ەوە بکەن پێش ئەوەی کودەتاکە سازبدەن.
مارشاڵ براتۆڤ
سەرچاوە:
یادداشتەکانی شێخ لەتیفی حەفید، چاپی یەکەم، 1995
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 بەڵگەنامەیی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Oct 28 2015 10:49AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 2:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,016 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1184 KB Oct 28 2015 10:49AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

فەرماندەی سوپای قەیسەری رووس نامە بۆ شێخی بەردەقارەمان دەنێرێ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-10-1956
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەر مەعروف بەرزنجی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574