دووەمین هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شەنگال لەدوومین رۆژدا بەردەوامە
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە گوندێکی سەر بەناحیەی زوومار، هێرشێکی بەرفراوانی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند.
- دووەمین هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شەنگال لەدوومین رۆژدا بەردەوامە و هێزەکانی یەبەشە و یەپەژەی شەنگال لە قزل کەنتەوە کەوتوونەتە ناوشاری شەنگال و گروپێکی چەتەی داعشیش بەدیل کەوتۆتە دەستی ئەو هێزەکانی یەبەشە و یەپەژەی شەنگال.
- هێزەکانی پێشمەرگە هەڵمەتی راونان و پاککردنەوەی سەنتەری قەزای شنگالیان دەستپێکرد و سایلۆی شنگال و مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە تەواوەتی ئازادکرا.
- دوای ئەوەی ئەمرۆ، رێکەتن لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی حەشدی شەعبی راگەیەندرا، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چەکداری حەشدی شەعبی لە ناحییەی سلێمان بەگەوە و بە نیازن بەرەو خورماتوو بەڕێبکەون، لە گەرەکێکی قەزاکەش چەکدارەکانی حەشدی شەعبی ماڵی هاوڵاتی کورد دەسوتێنن.
- کۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورک گۆرستانی شەهیدانی شەهید رەسول و شەهید عەزیمە لە چیای هەرەکۆڵیان بۆمباران کرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان