گەرمیان: 140 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراون
دواڕۆژ
ئاسایشی گەرمیان ئاماری دەستگیرکراوانی لە ساڵی 2015دا ڕاگەیاند، 140کەس بە تۆمەتی تیرۆر و 88 کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
عوسمان عەبدولکەریم وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2015دا لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی وەک خانەقین و جەلەولا و قەرەتەپە و ناوچەکانی دیکە، 140 تۆمەتبار بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی دەستگیرکراون، 14 یان ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی خانەقین بوون و زیندانی کراون بۆ ماوەی 6 ساڵ - هەتا هەتایی، 22 تیرۆریستیشیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.، 48ی دیکەشیان پەراوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگای کەرکوک- گەرمیان کراوە61 و تیرۆریستیشیان ئازادکراون.
وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی خستە ڕوو 88تۆمەتبار بە تاوانی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
ئەمە جگە لەوەی 54 تۆمەتبار بە تۆمەتی دزی و 2 کەس بە تۆمەتی لەکەدارکردنی شەرەف دەستگیرکراون، لەگەڵ 5 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەت.
هەروەک بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر فەرمانبەرانی حکومی و بە لارێدابردنی دادگاکان 14 کەس دەستگیرکراون.
بە وتەی عوسمان عەبدولکەریم، هێزەکانی ئاسایشیش 342 کەسیان دەستگیرکردووە کە 66یان سزادراون و 64یان ڕەوانەی دادگا کراون و 35 یان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و 77 کەسیشیان ئازادکراون.
وتەبێژەکەی ئاسایشی گەرمیان 8وتیشی:" کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیرکراون، 5 کەس بە تۆمەتی بەرتیل و 5 کەسی دیکەش بە تۆمەتی تەزویرکردن و ساختەکردن دەستگیرکراون، ەمە جگە لە دەستگیرکردنی 6 کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە شوێنەوارەوە".