لە دایکبووی ساڵی 1952 شارۆچکەی (کۆیە)یە، دەرچووی پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی #هەولێر#ە. ساڵی 1976 لە قوتابخانەی گوندی شێنێ لە ناوچەی #چۆمان# وەک مامۆستا دەمەزراوە، هەر ئەو ساڵە پەیوەندی لەگەڵ (خالید سەعید)دا کە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان بوو دامەزراند و پەیوەندی بەرێکخستنەکانی بزووتنەوەکەوە کرد و بە ناوی نهێنی (هیوا) دەست بەکار بوو. کادرێکی چالاکی ڕێکخستن بوو لە ماوەیەکی کورتدا ڕێکخستنێکی فراوانای لە (کۆیە و مەخمور و هەولێر و #تەقتەق# و بەغداد) دروست کرد. بەهاری ساڵی 1979 پاش شاڵاوی ڕەشبگیری دەزگا ئەمنییەکان لە کۆیە، خۆیی و هاوڕێیەکی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد و دواتر لە ناوچەی سەرکردایەتی لە ناوزەنگ گیرسایەوە و لەوێ خۆی و (پێشڕەوی سەید برایم و کەمال پیرە و عەبدوڵڵای حاجی شێخە) بەهۆی هەندێ کێشەی ناو بزووتنەوەوە وازیان لە بزووتنەوەی سۆشیالیست هێنا. لەمانگی 11/1979 پاش دامەزراندنی مەکتەبی سکرتاریەتی سکرتێری گشتی یەکێتی لە ناوزەنگ کرایە بەرپرسی کارووباری هاوڵاتییان و پێشمەرگە لەم دەزگایە، لەم کارەیدا زۆر سەرکەوتوو بوو. لە 09-07-1980 کاتێک فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس گوندی توژەڵەیان بۆردومان کرد پێکرا و هەر ئەو ڕۆژە شەهیدبوو.
سوپاس بۆ بەڕێز کاک (ئیبراهیم حەمە ئەمین) بۆ ناردنی سەرچاوەکە