بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,950) پەڕتووک||
📅 28-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی رژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستان لە جادە
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
📊 بابەت 373,915 | وێنە 58,918 | پەڕتووک PDF 10,950 | فایلی پەیوەندیدار 42,199 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,535 |
📖 گرنگترین زانیاریی مێژوویی و ڕوداوەکانی باشووری کوردستان (ڕیزبەندی ڕووداوە سەرەکیەکان بە پێی ساڵەکانی ڕوودانیان) | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

گرنگترین زانیاریی مێژوویی و ڕوداوەکانی باشووری کوردستان (ڕیزبەندی ڕووداوە سەرەکیەکان بە پێی ساڵەکانی ڕوودانیان)


سـاڵی 1918 دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە پاش جەنگی جیهانی یەکەم، ئینگلیزەکان ئەو ناوچانەیان داگیر کرد کە دەوڵەمەند بوو بە نەوت و ناوچەی ویلایەتی موسڵی دایە دەست دەوڵەتی عوسمانی، بەمەش کورد دەسەڵاتی فراوانتر بوو لەوکاتەی کەوتە ژێر حوکمی ئینگلیز.
سـاڵی 1919 ویلایەتی موسڵ خرایە پاڵ عێراق کە دەوڵەتێک بوو تازە دروست بوو بوو.کە راستەوخۆ دوای داگیرکاریەکەی ئینگلیز هات.
سـاڵی 1920 پەیمانی سیڤەر، کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی رووخاوەوە واژوو کرا،بە ڕەزامەندی (کۆمەڵەی گەلان) تیایدا ئاماژە بە دەوڵەتی کورد دەدات و بە پێی ماددەی 64ی پەیماننامەکە هەڵبژاردن دەخاتە بەردەم کوردەکان کە لەگەڵ ویلایەتی موسڵدا بمێننەوە یــا پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە داهاتوودا.
سـاڵی 1921 مەلیک فەیسەڵی پاشا هاتە سەر تەختی عێراق و موسڵیشی خستە سەر دەسەڵاتی خۆی لە عێراق.
سـاڵی 1923 کوردەکان بە سەرکردایەتی (شێخ مەحمود بەرزنجی) کودەتایەکی لە دژی دەسەڵاتی ئینگلیزەکان بەرپــا کرد، بانگەشەی کوردستانی سەربەخۆی کرد لە باکوری عێراق
سـاڵی 1923 کەمال ئەتــاتورک ڕەزامەندی بەدەست هێنا لە پێکهێنانی دەوڵتێکی کۆماری لە تورکیا بە پێی پەیماننامەی لۆزان. پەرلەمانی تورکیا پابەندی بەرامبەر پەیماننامەی سیڤەریان نەنواند و پەیماننامەکەی شکاند.
سـاڵی 1924 کورد لە دەست ئینگلیزەکان رزگاری بوو.
سـاڵی 1932 کوردەکان لە ناوچەی بارزانەوە راپەرینێکیان بەرپا کرد دژ بە دەوڵەتی عێراقی چونکە چوونە پاڵ کۆمەڵەی گەلان.کە ئەم هەنگاوە مافی کوردەکانی پێشێل کرد لە داوای خود موختاری کردنی خۆیان.
سـاڵی 1943 مەلا موستەفای بارزان سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی نوێی تری کرد، سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە ئازاد کردنی ناوچەکانی هەولێر و بادینان.
سـاڵی 1946 لە مانگی ئابدا، هێزەکانی ئینگلیز بۆردومانی ڕاپەڕینی کوردەکانی کرد لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات کە بە سەرکردایەتی (قازی محمد) بەرپا کرا، و قازی محمدیش کۆماری مهابادی سەربەخۆی پێکهێنا.
سـاڵی 1946 پاش لەناو چوونی کۆماری مهاباد بە دەستی حکومەتی ئێرانی مەلا موستەفا بارزانی لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا پارتی دیموکراتی کوردستانی پێکهێنا لە کۆنگرەی یەکەمیدا کە لە مهاباد بەسترا خۆشی سەرکردایەتی ئەو پارتە نوێی گرتە دەست. و پاشتر بارزنای بەرو یەکێتی سۆڤیەت ڕۆیشت.
سـاڵی 1951 نەو نوێیەکانی کورد لە بەشی باشووری کوردستان لە عێراق سەر لەنوێ پارتی دیموکراتی کوردستانیان زیندوو کردەوە و مەلا موستەفایان بە سەرکردە هەڵبژاردەوە کە ئەوکات نەفی کرابوو لە یەکێتی سۆڤیەت، سەرۆکایەتی ئەم پارتە ئیبراهیم ئەحمەد گرتیە دەست.کە پەیوەندیکی پتەوی لەگەڵ حیزبی شیوعی عێراقیدا هەبوو.
سـاڵی 1958 سیستمی مەلیکایەتی عێراق ڕێگای بە کوردەکان دا کە خۆیان ئاشکرا بنوێنن پاش چەند ساڵ سەرکوت کردنیان و ڕێگای بە بارزانی سەرکدەشدا لە مەنفا بگەڕێتەوە.
سـاڵی 1960 پەیوەندی نێوان کوردەکان و حکومەتی عێراق ئاڵۆزی تێکەوت. کوردەکان ناڕازی بوون بە دەمکوت کردنیان و ماف زەوتکردنیان.
سـاڵی 1961 کوردەکان لە باکوری عێراق کودەتایەکیان دژ بە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بەرپاکرد. پێشنیاری مافی خود موختاری پێشکەش بە حکومەتی عێراقی کرد.
لە مانگی ئاداری ساڵی 1970 کوردەکان پەیماننامەیەکیان لەگەڵ حکومەتی عێراقی مۆرکرد.کە حکومەتی عێراقی رەزامەندی لەسەر خود موختاری نواند. کە لە پەیماننامەکەدا زمانی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی دانی پێدانرا. و لە دەستووری عێراقیشدا ئاماژە بەوە درا کە عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکهاتووە کە ئەوانیش (کورد و عەرەب)ن.
لە مانگی ئابی ساڵی 1971 پەیوەندی نێوان حکومەتی عیراقی و کوردەکان پشێوی تێکەوتەوە، بە مەبەستی یارمەتیدان و هاوکاری کردن مەلا موستەفای بارزان پەنای بردە بەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بە هاناوە هاتن.
لە مانگی ئاداری ساڵی 1974 حکومەتی عێراقی ڕێکەوتننامەیەکی فەرز کرد بەسەر کوردەکان کرد سەبارەت بە مافی خودموختاری بوو، ماوەی دوو هەفتەی دا بە کوردەکان تــا وەڵامی ڕەشنووی ڕێکەوتننامەکە بدەنەوە. بارزانی نارازی بوو لەبەر ئەو خاڵەی تیایدا هاتبوو کە کەرکوک بە کێلگە نەوتیەکانیشیەوە لە ژێر دەسەڵاتی عێراقدا بن نەک کوردەکان.و بارزانیش راپەرینێکی نوێی بەرپا کرد.
لە ساڵی 1975 پەیماننامەی جەزائر کە لە نێوان ئێران و عێراقدا ئیمزا، تیایدا ئێران کۆتایی بە هاوکاریکردنی خۆی بۆ ڕاپەڕینی کوردی هێنا و پاڵپشتی حکومەتی عێراقی کرد، مەلا موستەفاش پاشەکشەی لە ژیانی سیاسی کرد.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1976 جەلال تاڵەبانی کە ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، پارتێکی سیاسی نوێی دامەزراند بە ناوی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بە سەرکردایەتی خۆی لە دیمەشق.
ساڵی 1978 ناکۆکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر کوژراوی لێکەوتەوە.
سـاڵی 1979 مەلا موستەفا کۆچی دوایی کرد و مەسعود بارزانی کوڕی سەرکردایەتی پارتەکەی گرتە دەست.
ساڵی 1980 جەنگ لە نێوان عێراق و ئێراندا هەڵگیرسا، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی پتەویان لەگەڵ ئێران هەبوو، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوکاری تارانی دەکرد.
ساڵی 1983 هێرشی ئێران بۆ سەر عێراق لە باکوورەوە لە ناوچە کوردیەکانەوە دەستی پێکرد. بە هاوکاری شۆرشگێڕەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.و هێزەکانی ئێران توانیان دەست بەسەر شارۆچکەی حاجی ئۆمەراندا گرت. و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن هێزەکانی عێراق لە سزای ئەمە نزیکەی 8000 هاوڵاتی لە ناوچەی سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان (ناوچەی بارزان) کوشت.
ساڵی 1983 یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی بە ناکۆکی خۆی هێنا لەگەڵ حکومەتی عێراقی و دەستیان بە ڕێککەوتن کرد لەسەر حوکمی زاتی بۆ کورد.
ساڵی 1985 فشارێکی زۆر کەوتە سەر عێراق بۆ راگرتنی شەڕ و حکومەتیش لە ڕووخاندا بوو، بەڵام میلیشیاکانی حکومەتی عێراقی براکەی جەلال تاڵەبانی و دوو کچەکەشی کوشت.
ساڵی 1986 حکومەتی ئێران سەرپەرستی دانوستانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد. لەبەر ئەوەی هەردوو پارتە سیاسیەکە لە تارانەوە پشتیوانیان دەکرا.
ساڵی 1987 مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی هێزەکانیان و یەککگرتنیان لەگەڵ چەند هێزێکی بچوکی تری ناوچەکە بۆ سەر خستنی شۆڕشی نوێ.
ساڵی 1988 وادەی شەڕی نێوان ئێران ـ عێراق نزیک بووەوە، حکومەتی عێراقی پرۆسەی ئەنفالی بەسەر کوردەکاندا جێ بە جێ کرد. و تیایدا هەزارەها خەڵکی سڤیل و شۆڕشگێڕ لەناو چوون، سەدان هەزار کەس نەفی کران هەموو ئەمانە لەبەر پووکاننەوەی شۆڕشی کوردی بەرپاکرا.
لـــە 16-03-1988 حکومەتی عێراق بە نامرۆڤانەترین شێوە و بە چەکی کیمیایی شارۆچکەی هەڵەبجەی کوردستانی خاپوور کرد، دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ڕوویدا بەهۆی گازی ژەهراویەوە کە تیایدا و دەستبەجێ 5000 کوردی بێ گوناە لە مناڵ و پیر و لاو تیاچوون.پاشتریش هەزارەها کەم ئەندام بوون بەهۆی تێکچوونی جیناتەکانیان.
لــە ئــاداری سـاڵی 1991 پاش دەرکردنی هێزەکانی عێراق لە کوەیت لە هەمان ساڵدا، هەندێ لە کوردەکان (جاشەکان) لە هەردوو پارتەکە (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان) هەڵگەڕانەوە و زمانحاڵی حکومەتی عێراقی کاریاندەکرد، بەڵام گەلی کورد و بە پاڵپشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاپەڕینێکی گەورەی بەرپا کرد بێ گوێدان بە هەڵگەڕاوەکان و تیایدا زیاتر لە(1500000) یەک ملیۆن و نیو کورد ئاوارە و سەرگەردانی وڵاتە دراوسێکان بوون، بەڵام وڵاتی تورکیا لەو کاتەدا سنووری خۆی داخست ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەدان هەزار کەس ئاوارەی کێو و چیاکان بن لە نێو چیا و دۆڵەکاندا بۆ ژیان و سەربەستی و ئازادی بگەڕێن.
نـــاوچەی ئاسایش سەقامگیر:
لە بەهاری ساڵی 1991 هێزە هاوپەیمانەکان بانگەشەی ناوچەیەکی ئازاد کراو و ئارام و ئاسایشیان کرد کە سنووری بە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیەوە بوو و چەندەها ڕێکخراو دەزگا پشتیوانی و هاوکاریان پێشکەش بە ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە کرد، سەر لە نوێ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی کەوتنە گفتوگۆ و دانوستانن لەگەڵ سەدام حسێنی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر مافی خود موختاری – ئۆتۆنۆمی
لــە تەمموزی ســاڵی 1991 دانیشتنەکان لەگەڵ حکومەتی بەغداد درێژەی کێشا، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە توانیان هردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن و لە بەغدادی جیا بکەنەوە. کە تەحەدایەک بوو بۆ دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی.
لـە تشرینی یەکەمی سـاڵی 1991 شەڕی نێوان شۆڕشی کوردی و حکومەتی عێراقی هەڵگیرسا، حکومەتی عێراقی سنوورەکانی باکوری عێراقی بە تەواوی توند کرد و ئابڵووقەی ئابووری بەسەر کوردەکاندا سەپاند.
لــە ئایاری ساڵی 1992 هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی سەرتاسەری لە ناوچەکە کراو، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێژەی 50.8% ی دەنگەکانی بردەوە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان 49.2%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، و حکومەتی نوێی کوردیان بە ڕێژەی یەکسان (50%) پێکهێنا.
لە مانگی ئەیلوولی سـاڵی 1992 کۆنگرێسی نیشتمانیی عێراقیی (INC) پێکهات کە کۆمەڵێکی زۆری لە نەیارەکان لەخۆ گرتبوو. لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکان بوو کۆدەبوونەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان نوێنەری بەشدار بووان بوون.
لە ئایاری سـاڵی 1994 دا ناکۆکیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەڕی ناوخۆی لێکەوتەوە. یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەردوو شارۆچکەی شەقڵاوە و چەمچەماڵی لە دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەند.
لە ئایاری سـاڵی 1996 حکومەتی عێراقی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوت لەسەر پرۆگرامی (نەوت بەرامبەر بە خۆراک)، و ڕێژەی 13%ی بڕی نەوتەکە بۆ باکوری عێراق بوو کە زۆربەی لە ژێر دەسەڵاتی هەردوو پارتە کوردیەکەدا بوو.
لە ئابی سـاڵی 1996 مەسعود بارزانی داوای کۆمەکی لە حکومەتی عێراقی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.
لە ئەیلوولی سـاڵی 1996دا پارتی دیموکراتی کوردستان بە یارمەتی حکومەتی عێراقی توانی هەولێر لە دەسەڵاتی یەکێتی بسەنێتەوە و کۆنترۆڵی بکات.و سلێمانیشی لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دەرکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەتێکی نوێی لە پەرلەمانی هەولێر پێکهێنا.
لە تشرینی یەکەمی سـاڵی 1996 یەکێتی نیشتمانی کوردستان سلێمانی گرتەوە.
لــە کانوونی دووەمی ساڵی 1997 یەکێتی نیشتمانی کوردستان حکومەتێکی نوێی پێکهێنا کە بنکەکەی سلێمانی بوو. بەم شێوەیە باکووری عێراق بە تەواوی کەوتە کۆتنرۆڵی هەردوو پارت (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ەوە.
لــە مانگی ئەیلوولی سـاڵی 1998 هەردوو سەرۆک پارتەکە (مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی) ڕێکەوتننامەیەکی ئاشتیانەیان ئیمزا کرد لە واشینگتۆن. لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەکە وەکو خۆی مایەوە لەژێر دەسەڵاتی هەردوو حکومەتەکە.
لــە تشرینی دوومی ســاڵی 2000 یەکێتی نیشتمانی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان کرد و تیایدا سکاڵای حکومەتی عێراقی کردبوو لە ڕاگواستن و دەرکردنی کوردەکانی پارێزگای کەرکووک.
لە ئەیلوولی سـاڵی 2001 شەڕێک بەرپا بوو لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گروپێک بە ناوی جنود لئیسلام (جند ڕلاسلام)، کە دواتر ناوەکەیان بوو بە ئەنێار و لئیسلام- ڕنێار الاسلام
بەرەو یەکخستنەوەی نیشتمانی
لە حوزەیرانی ساڵی 2002 پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ هەموو ئەو گروپە عێراقیانەدا دانیشتنیان سازدا کە بە نیاز بوون هاوکاری هێرشە عەسکەریەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بکەن لە ڕووخانی حکومەتی بەعسی عێراقی.
لــە تشرینی یەکەمی ساڵی 2002 دانیشتنی هاوبەش لە نێوان دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستی پێکرد لە پەرلەمانی هەولێر بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەشی ئینتیقالی تــا وادەی هەڵبژاردنێکی نوێ.
لــە شوباتی ساڵی 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (کۆڵن پاوڵ) گروپی ئەنسارو لئیسلامی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەوریان هەبووە لە پەیوەندی نێوان ئوسامە بن لادنی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و حکومەتی عێراقی.
لــە شوباتی ســاڵی 2003 سەرکردایەتی کورد ئەو پێشنیارەیان رەتکردەوە کە هێزی عەسکەری تورکیا لە خاکی کوردستانەوە بێت و شانبەشانی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووخانی سەدام حسێن بەشدار بن و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کوردستانیانی باکووری عێراق گەورەترین ڕێپێوانیان کرد دژ بەم پێشنیازە.
لــە شوباتی ســاڵی 2003 لە پەرلەمانی کوردستان بە پرۆژەیاسایەک ئەو پلانەیان ڕەتکردەوە کە تیایدا هاتبوو کە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خاکی تورکیاوە هێرش بکاتە سەر عێراق بۆ کردنەوەی دەروازەی بــاکوور.
لــە3/ ئاداری/ 2003 بارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردایەتیەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ سەرۆکایەتی هەردوو سکرتێری پارتەکە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی.
لــە20/ ئاداری/ 2003 هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشیان بۆ سەر عێراق دەستی پێکرد بە هێرشی ئاسمانی و هەردوو پارێزگای (کەرکووک و موسڵ) کە سنووریان بە هەرێمی کوردستانەوەیە ڕووبەڕووی بۆردومانێکی چـــڕ بوونەوە.
لــە22/ ئاداری/ 2003 هێزی کروزی هاوپەیمانەکان بە هێرشی ئاسمانی ساروخ توانیان لە گروپی بەناو ئەنسارو لئیسلام بدەن کە بارەگایان لە ناوچەی خورماڵ بوو بە سەدان کوژراوی لێکەوتەوە.
لــە27/ ئاداری/ 2003 سەدان مارێنزی ئەمریکی لە باکووری هەولێر بە پەرەشووت نیشتنەوە و داخڵی خاکی کوردستان بوون. بەم شێوەیە دەروازی باکوور بۆ هێزە هاوپەیمانەکان کرایەوەتا بتوانن هێرش بکەنە سەر حکومەتی عێراقی.
لــە 9/ نیسانی/ 2003 هێرشی هێزە هاوپەیمانەکان بۆ سەر خاکی عێراق دەستی پێکرد و دەسەڵاتی حکومەت شکێنرا لە ناو شاری بەغداد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان کۆنترۆڵی شاری کەرکوک و موسڵ بکەن.
لــە حوزەیرانی ساڵی 2003 ئەنجومەنی حکومەتی ئینتیقالی بۆ یەکەمجار کۆبوونەوە، هەردوو کوڕەکەی سەدام حسێن (عودەی و قوسەی) لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران.
لــە 1/ شوبات / 2004 لە دوو هێرشی خۆ کوژیدا سەدان کەس لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە 56 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 200 کەس، کە لەناویاندا چەند کەسایەتیکی ناسراوی تێدا بوو کە خاوەن پلەی بڵند بوون لە هەردوو پارتەکەدا.
لــە کانوونی دووەمی سـاڵی 2005 یەکەم هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەعسی عێراق کراو هاپەیمانی کوردستانیش پلەی دووەمی لەو هەڵبژاردنەدا بەدەستهێناو 77 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
لە مانگی نیسانی 2005 دا جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا لەلایەن پەرلەمانی کاتیی عێراقەوە.
لــە مانگی ئایاری سـاڵی 2005 لە هێرشێکی خۆ کوژیدا زیاتر لە 500 پۆلیس و ئەفسەر شەهید بوون.
پەرلەمانی کوردستان
لــە حوزەیرانی سـاڵی 2005 دا یەکەم خولی پەرلەمانی لە هەولێر پێکهێنرا و مەسعود بارزانی بە سەرۆکی ناوچەی ئۆتۆنۆمی هەڵبژێردرا.
لــە کانونی دووەمی سـاڵی 2005 کۆمپانیایەکی بیانی دەستی بە دەرهێنانی نەوت کرد لە باکووری عێراق (لە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم)، ئەم هەنگاوەش بووە هۆی دروست بوونی ترس و دڵە ڕاوکێ لە دڵی سەرکردایەتی کوتلەی سوننی لە عێراق. دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی ئاشکرا کرد لەسەر بوونی بیرێکی گەورەی نەوت لە باکوور.
لە تشرینی یەکەمی سـاڵی 2006 سەرۆک بارزانی داوای گۆڕینی ئاڵای عێراقی کرد بۆ ئاڵایەک کە گوزارشت لە هەموو پێکهاتەو نەتەوەکانی عێراق بکات و وتیشی بەهیچ جۆرێک ئەو ئاڵایە لە خاکی کوردستان هەڵنادرێت، بەڵام نوری مالیکی ووتی ئەم ئاڵایەی ئێستا ئاڵای عێراقە و دەبێت لە هەموو گۆشەیەکی عێراق هەڵبدرێت.
لە تشرینی یەکەمی سـاڵی 2006 لە پێنج کردەوەی خۆکوژی لە کەرکووک ڕوویدا کە یەکێکیان لە ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگر و ئەوانیتریش ئۆتۆمبێلی بچووک بوون بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە 23 هاوڵاتی.
لە کەناڵی (BBC) دابەزێنرا کە تیایدا هاتووە هێزە کوردیەکان لەلایەن هێزە ئیسرائیلیەکان بە نهێنی مەشقیان پێ کراوە لەسەر چۆنێتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری کردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی.
لــە نیسانی ســاڵی 2007 دا سەرۆکی سوپای تورکیا وتی پێویستە تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردە هەڵگەراوەکانی باکووری عێراق – گەریلاکان.
لــە ئایاری ســاڵی 2007 دا هێزە کوردیەکان ئاسایشی هەرسێ پارێزگای (دهۆک، هەولێر، سلێمانی) لە هێزە هاوپەیمانەکان وەرگرتەوە.
لــە تەمموزی ســاڵی 2007 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ڕاپۆرتێکی لەسەر خراپی گوزەران و ژیانی بەندیخانەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە باکووری عێراق بڵاو کردەوە.
لــە ئابــی ســاڵی 2007 لە چەند کردەوەیەکی خۆکوژی بە نارنجۆکی دەستی بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە 300 کەس لە یەزیدیەکان لە باکووری عێراق.
لــە ئەیلوولی ســاڵی 2007 ئێران بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی باکووری عێراقی کرد.ئێران سنوورەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردیتان داخست بە بیانووی ئەوەی هاوڵاتیە ئێرانیەکان لەلایەن هێزە کانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر دەکرێن.
هێرشەکانی تــورکیــا
لــە تشرینی یەکەمی ســاڵی 2007 پەرلەمانی تورکیا ئیشارەتی سەوزی بۆ هێزی سوپا هەڵکرد بۆ هێرش کردنە سەر کوردە هەڵگەڕاوەکانی باکووری عێراق، تورکیا فشاری نێودەوڵەتی خرایەسەر بەوەی هێرش دەکاتە سەر سنوور.
لــە کانوونی یەکەمی ســاڵی 2007 تورکیا بە هێرشی ئاسمانی بۆردومانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد لەناو خاکی عێراق.
لــە شوباتی ســاڵی 2008 تورکیا هێرشی سوپایی کردە سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد لەناو خاکی عێراق.
لــە ئەیلوولی ســاڵی 2008 پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد. بەڵام کەرکووکی لەناو پارێزگاکاندا جیا کردەوە، چونکە کوردەکان دەیانبردەوە.
لــە نیسانی ســاڵی 2009 تورکیا بە فرۆکە جەنگیەکانی هێرشی کردەوە سەر پارتی کرێکارانی کورستان بە بیانووی ئەوەی پارتی کرێکاری کوردستان لە دوو هێرشدا بوونەتە هۆی کوشتنی سەربارزانی تورک.
لــە حوزەیرانی ســاڵی 2009 حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کرد، بڕی 90،000 بۆ 100،000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەکێڵگەکانی کوردستانەوە بەرەو تورکیا دەنێررێت. حکومەتی ناوەندی بە مەرجی وەرگرتنەوەی ڕێژەی یاسایی لە حکومەتی هەرێم مۆڵەتی دەرکردنی نەوتی داوە.
لــە تەمموزی ســاڵی 2009 مەسعود بارزانی بۆ جارێکی تر بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ هەڵبژێردرایەوە، و لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە پێکهاتووە لە (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان) زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست هێنا و لیستێکی نوێش بە ناوی گۆڕان توانی ڕێژەی 25 کورسی پەرلەمان لە کۆی 111 کورسی بەدەست بهێنێت.
لــە شوباتی ســاڵی 2011 خۆپیشاندان دژی ئەو گەندەڵیانە سازدرا کە لەلایەن هەردوو (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان)وە دەکرێت لە سلێمانی، و گروپی گۆڕان ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە بوو، و تیایدا دوو خۆپیشاندەر کوژران.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 14 2016 4:57PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 14 2016 5:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,466 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.122 KB Jan 14 2016 4:57PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

گرنگترین زانیاریی مێژوویی و ڕوداوەکانی باشووری کوردستان (ڕیزبەندی ڕووداوە سەرەکیەکان بە پێی ساڵەکانی ڕوودانیان)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-03-1988
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,375 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574