ئائەم کوڕە ڤێتنامیە بو کە دیاریەکەی پێشکەشی گەلی کورد کرد..
خۆشەویستانم ئەم کاتەتان باش. ئەم وێنەیەی کەدەی بینن، وێنەی کوڕێکی فێتنامیە ناوی(Xung Le)ە. ئەم کوڕە ئێسک سوکە کۆمەڵێک فەرهەنگی زۆر نایابی ئامادەکردووە لە نێوان زمانە زیندوەکانی جیهاندا. خۆشبەختانە یەکێک لەو فەرهانگانە کە ئەم کوڕە گەنجە خوێنگەرمە پێشکەشی مرۆڤایەتی کردوە، فەرهەنگێکی کوردیە بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی وە فەرهەنگەکەی بەلاشە و بەبێبەرامبەرە واتا پێویست ناکات بە پارە بیکڕیت. بەڕاستی ئەمە جێگای شەرمەزاریە بۆ من کە کوڕێکی بێگانە لە وڵاتی ڤێتنامەوە فەرهەنگ بۆ نەتەوەکەی من دروست بکات بەڵام لەوە شەرم تر ئەوەیە کە خۆمان ئەوە چەندەها مانگە نەمانتوانیوە تەنها لەسەر یەک پیتر کوردی ڕێکبکەوین.
پیتی (ه) کە دەنوسرێت دەبێت بە پیتی بزوێنی کورت کە بەم شێوازە (ه) دەردەکەوێت. ئەمەش گەورەترین کێشەیە. بۆچی؟ چونکە بەشێکی زۆری بەکارهێنەران هەمو بزوێنە کورتەکانی کۆتای وشە بە پیتی (ه) دەنوسن لەبەرئەوەی ئەم پیتە لە کۆتای وشەدا بەم شێوازە (ه) دەردەکەوێت. ئەمەش کێشە دروست دەکات لەکاتی گەڕاندا جا لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت بێت یان لە بنکە دراوەکاندا بێت. من پێشنیار دەکەم کە ئەم پیتە بەم شێوازە دەربکەوێت (ه) لەسەر تەختەکلیلەکە وە دوای کرتە کردن لەم پیتە هەربە هەمان شێوە دەربکەوێت لە ڕێنوسەکاندا واتە بەم شێوازە دەربکەوێت (ه) بۆ ئەوەی خەڵکی لە جێگای پیتی بزوێنی کورت (ە) بەکاری نەهێنن. واتە زۆر پێویستە کە کۆدەکەی لە (U+0647)وه بگۆڕدرێت بە (U+06BE).
وە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک تێپەڕ دەبێت، تازەبەتازە هەندێک کەس دەیانەوێت پیتی کافی فارسی صەفەوی (ک) بئاخن نە ناو ڕێنووسی کوردیدا، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەو ڕۆژەوە ڕێنوسی کوردی لەدایک بووە وە ئێستاشی لەسەر بێت هەر کافی عەرەبی (ک) بەکار هاتووە. هەروەک مامۆستا عەطای مەلا کەریم دەفەرمویت: بەڕاستی شەرمەکە ئاوا دارەدارە دەکرێت بە ڕێنووسی کوردی بەڵام هەزاران ئاخ بۆ ئەوەی کە نەتوانراوە کۆدەنگی دروست بکرێت بۆ شیکاری ئەم کێشانە.
لێرەوە دەتوانن فەرهەنگەکە دابگرن.
Dictionary Box for your iPhone/iPad
http://itunes.apple.com/app/id654052443
باشترین فەرهەنگ بۆ ئەندرۆید وەک مۆبایلی گالاکسی و سۆنی
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.grandsons.dictboxku