🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 پیری دێموکرات
کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ەک لە پێشەکیی کتێبی “پیری دێموکرات ”یش دا هاتووە، کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرەی کورد و حیزبی دێموکرات شەپۆلێکی بەربڵاوی هاوخەمیی لە هەموو بەشەکانی ک
📕 پیری دێموکرات
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
👫 هۆزی گەردی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

هۆزی گەردی
هۆزی گەردی یەکێکە لەهۆزە گەورەو بەناوبانگەکانی کورد کە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە لەلاپەرەکانی مێژووی کۆن و هاوچەرخی میللەتی کوردو جێگای خۆشی لەناو لاپەرەکانی مێژووی جیهان کردۆتەوە.
لەسەرەتادا گەردییەکان شوێنی نیشتەجێبوونیان ناوچەی بۆتانی باکووری کوردستان بووە دواتر بۆ ناوچەی شەمزینانی هەمان پارچەی کوردستان کۆچیان کردووەو لەوێ نیشتەجێبوون، بەڵام لەمێژووی کۆندا بەهۆی سەرهەڵدانی چەندین جەنگ لەنێوان وڵاتانی زلهێزی ناوچەکەو پشتیوانی کردنیان بۆ شۆڕشەکانی کوردو گەڕان بەشوێن لەوەڕی ئاژەڵەکانیان و پەیداکردنی ناوچەیەکی فراوانتری کشتوکاڵی، ئەندامانی ئەو هۆزە بۆ بەشەکانی باشوورو رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان کۆچیان کردووە، بۆیە ئێستا ئەوان لەهەر چوار پارچەی کوردستان بوونیان هەیەو بوونەتە بەربڵاوترین عەشیرەتی کورد.
لەگۆردەوە بۆتە گەردی
سەبارەت بەدروستبوونی ناوی ئەم هۆزە چەندین بیرۆکە هەیە، لەوبارەیەوە د. حەمید گەردی نووسەری هەردوو پەرتووکی (هۆزی گەردی لەبنەڕەتدا) و (هۆزی گەردی لەکوردستان و جیهان) دەڵێت: یەکێک لەو بیرۆکانە ئەوەیە کەهۆزی گەردی بەر لەدەرکەوتنی ئایینی ئیسلام، لەسەردەمی زەردەشتیەکان دەوڵەتێکی کوردی لەباکووری کوردستان هەبووەو پاشاکەی ناوی (گۆرد) بووە بۆیە ناوەکەی لەناوی ئەو پاشایە هاتووە کەدواتر گۆڕاوە بۆ گەردی.
بەپێی بۆچوونێکی تریش ناوی گەردی لەناوی (خالیدی کوری وەلید) سەرکردەی سوپای موسڵمانان هاتووە کە ئەوکاتەی فەتحی سوپای موسڵمانان لەسەردەستی ئەو سەرکردەیە گەیشتۆتە ناوچەکانی کوردستان، کوردە گەردییەکان شوێنی کەوتوون، بۆیە ناوی خۆیان ناوە (خالیدی) کەدواتر ناوەکە بووە بە (گەردی)، بەڵام ئەو بۆچوونە بەلای زۆربەی مێژوونووسانی کورد ناڕاستە، هەر لەبارەی ناوی ئەو هۆزە د.سەعدەدین بەحرکە شارەزا لەمێژووی عەشیرەتی گەردی دەڵێت: لەوانەیە ناوەکە لەناوی پاشایەکی کورد هاتبێت کەناوی (خلدیان) بووە کەدواتر ناوەکە بۆتە (خەلدی) و پاشانیش بۆتە (گەردی) جگە لەو بیرۆکانەش چەندین بیرۆکەی تر هەن بۆ دروستبوونی ناوی هۆزی گەردی لەوانە دەوترێت ناوەکە لەناوی کۆمەڵێک کەس لەناو کورد هاتووە کە لەکۆندا پێیان وتراوە (گورد) کە پیشەیان پەروەردەکردنی ئەسپی رەسەن بووە لەسەردەمی دەوڵەتی مادەکان.
مێژووییەکی کۆنیان هەیە
دروستبوون و فراوانبوونی هۆزی گەردی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە لەچەندین پەرتووکی مێژووی جیهانیدا باسیان کراوە، بەڵام تائێستا کەس بەشێوەیەکی روون نازانێت کەی دروستبوونەو کەی بەناوی گەردی بانگ کراون، لەوبارەیەوە مامۆستا عەبدولواحید دیبەگەیی شارەزا لەمێژووی هۆزەکانی کورد دەڵێت: دروستبوونی ئەو هۆزە بۆ سەردەمی حەزرەتی ئیبراهیم پەیامبەری خودا هاتووە کەئەوکات 7 هۆز هەبوونەو ناکۆکیان لەگەڵ یەکتری هەبووەو لەناوچەی شەمزینانی باکووری کوردستان ژیاون دواتر لەلایەن ئیبراهیم پێغەمبەرەوە ئاشت کراونەتەوەو لەوکاتەوە ئەو هۆزەی لێ دروستبووە.
چەندین هۆز لەگەردییەکانن
هۆزی گەردی بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانیان و فراوانی ناوچەکەیان ئێستا چەندین هۆزی تر هەن کە ناوی خۆیان هەیە، بەڵام ئەوانیش لەبنەڕەتدا بۆ سەر تیرەکانی هۆزی گەردی دەگەڕێنەوە، لەوبارەیەوە د. حەمید گەردی ئاشکرای دەکات ئەو هۆزانە بریتین لە (میراودەلیەکان) و (بابانیەکان) و (عگێدات) و (فەیزوڵڵا بەگی) و (گەرگەریەکان) و (گولیەکان) کە هەرچەندە ناوی هۆزەکانیان جیاوازە، بەڵام ئەوانیش لەبنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ هۆزی گەردی.
لەچەندین وڵات دەژین
گەردییەکان جگە لەناوچەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئێستا لەچەندین وڵاتی جیهان بوونیان هەیە د. حەمید گەردی دەڵێت: ئێستا ئەندامانی هۆزی گەردییەکان لەپارێزگای (کوەیتە) ی پاکستان هەن، هەروەک لەئوردنیش هەن کە ژمارەیان زۆرەو لەسەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئەیوبیەکان کۆچیانکردووە بۆ ئەوێ، هەروەها لەوڵاتانی ئەرمینیاو ئازەربایجان و هەرێمی قەڕەباغ هەن کە پێشتر بەشێک بوون لەدەوڵەتی یەکێتی سۆڤێتی جاران کە هۆکارەکەشی بەهۆی سەرهەڵدانی چەندین جەنگی وڵاتان‌و شەڕی تایەفەگەری‌و شۆڕشەکانی کورد دەگەڕێتەوە کە گەردییەکانی ئوردن بەهۆی بەشداریکردنیان لەجەنگەکانی سەڵاحەدین ئەیوبی بۆ ئەو وڵاتە کۆچیان کردووە.
بەهۆی بەربڵاویان‌و فراوانی ناوچەکەیان ئێستا گەردییەکان بەدوو شێوەزار قسەدەکەن بۆنموونە گەردییەکانی کوردستانی باکوورو رۆژئاواو ناوچەی بادینانی باشوور بەشێوەزاری کرمانجی دەئاخاوتن، بەڵام گەردییەکانی رۆژهەڵات و بەشێکی گەورەی ناوچەی باشووری کوردستان بەشێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن.
عگێداتیش هەر گەردین
ئێستا لەچەند گوندێکی پارێزگای موسڵ ئەندامانی عەشیرەتی گەردی بوونیان هەیە، بەڵام ئەوان جیا لەبرا کوردە گەردییەکانیان جلوبەرگیان شێوەی عەرەبیەو زیاتریش بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن کە ناوی هۆزەکەیان ناونراوە (عگێدات)، بەڵام ئەوانیش گەردین، لەوبارەیەوە د. حەمید گەردی روونیدەکاتەوە کە هۆکارەکەی بۆ تێکەڵاوبوونیان بەهۆزە عەرەبیەکان و ستەم و زوڵمی حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی پێشووی عیراق بووە کە بەزۆر بەعەرەب کراون، ئەگینا ئێستاش ئەوان خۆیان بەکوردو ئەندامانی هۆزی گەردی دەزانن، بەڵام رژێمی پێشووی عیراق ئەوانی بەعەرەب و نەوەی خالیدی کوردی وەلید لەقەڵەم دەدا، بەڵام ئەوە شتێکی ناڕاستە، چونکە خالیدی کوڕی وەلید هیچ نەوەیەکی دوای خۆی نەماوەو ئۆزجاغ کوێر بووە.
کاکەیی‌و ئێزدی‌و کریستیانیشیان تێدایە
زۆرینەی ئەندامانی هۆزی گەردی سەر بەئایینی موسڵمان‌و مەزهەبی سونین، بەڵام ژمارەیەک لەو عەشیرەتە سەر بەئایینزای ئێزیدیەکان‌و کاکەییەکانن‌و ژمارەیەکیشیان سەر بەتایەفەی شیعە مەزهەبن‌و ژمارەیەک لەکریستیانەکانی شارۆچکەی عەنکاوەش خۆیان بەئەندامانی عەشیرەتی گەردی دەزانن کەئێستا گەردییە کاکەییەکان لەناوچەی سفەیە دەژین.
بەشداری شۆڕشەکانی کوردیان کردووە
گەردییەکان لەمێژوودا رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لەکاتی سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی میللەتی کورد بۆنموونە رۆڵیان لەشۆڕشەکانی باکوورو باشوورو رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووەو بەچەک‌و پیاوانی شەڕکەریان بەشداریان تێداکردووە بۆنموونە لەکاتی شۆڕشەکەی سمکۆی شکاک بەهێزی چەکداری عەشیرەتەکەیان بەشداریان تێداکردووە، هەروەک لەشۆڕشەکانی شێخ مەحمودو شۆڕشی ئەیلول‌و شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری‌و کۆماری کوردستانی پێشەوا قازی محەمەد بەشداریان کردووە.
بەحرکە پایتەختیان بووە
گەردییەکانی باشووری کوردستان لەکۆندا پایتەختی ناوچەکانیان گوندی بەحرکەی پارێزگای هەولێر بووەو لەوێوە فەرمان بۆ سەرجەم ئەندامانی عەشیرەتەکەیان دەرچووەو سەرۆک هۆزی سەرەکیان لەوێ نیشتەجێبووە، بەڵام لەناوچەکانی بەڕانەتی‌و دێگەڵەو پشدەرو سفەیەو چەند گوندێکی پارێزگای موسڵ‌و دیبەگەو مەخمورو گوێڕو قوشتەپەو پارێزگای دهۆک‌و ناوچەی پشدەریش نیشتەجێن.
ئەم هۆزە لەمێژوودا چەند جارێک بەرگریان لەشوێنکەوتوانی ئایینی کریستیانەکانی ناوچەکانی کوردستان کردووە بۆنموونە لەکاتی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان لەلایەن حکومەتی پێشووی تورکیا سەرۆک هۆزی گەردییەکانی ناوچەی شەمزینانی باکوری کوردستان دژی عوسمانییەکان وەستاونەتەوە.
سەرۆک هۆزی گەردییەکانی باشووری کوردستانیش لەهەموو سەردەمێکدا ڕێگریان لەکوشتن‌و تاڵانکردنی کریستیانەکانی ناوچەی عەنکاوەی پارێزگای هەولێریش کردووە، بۆیە ئێستا بەشێکی زۆری فەلەکانی ئەو ناوچەیە خۆیان بەئەندامانی ئەو عەشیرەتە دەزانن.
دژی عوسمانی و ئینگلیز بوون
گەردییەکان زۆرجار نێوانیان لەگەڵ حوکمی داگیرکاری عوسمانیەکان لەلایەک‌و ئینگلیزە داگیرکەرەکان لەعیراق و کوردستان لەلایەکی تر نەدەگونجا، بۆیە باس لەوە دەکرێت کە کاتێک کاکڵ ئاغای سەرۆک هۆزی گەردی بەهۆی دەسەڵاتە فراوانەکەی نێوانی لەگەڵ دەسەڵاتی میری لەوسا تێکدەچێت بەهۆیەوە دەستگیری دەکەن و لەزیندانی قەڵای هەولێر بەنددەکرێت، لەوکاتەدا چەند ئاغایەکی هۆزەکە وەکو عەبابەکر ئاغاو قادر ئاغاو حەسەن ئاغای گەردی بەخۆیان و چەندین شەڕکەری هۆزکەیان لەشەوێکدا هێرش دەکەنە سەر زیندانی قەڵاکەو کاکڵ ئاغا ئازاد دەکەن‌و چەند پاسەوانێکی بەندیخانەکەی قەڵاکەش دەکوژن دواتر بۆ ناوچەکانی باکوری کوردستان دەڕۆن.
دژی رووسەکان جەنگاون
ئەوەش دەگێڕنەوە کە لەکاتی هێرشی سوپای داگیرکاری رووسییەکان بۆ سەر کوردستان لەجەنگی یەکەمی جیهانی بەشێک لەئەندامانی عەشیرەتی گەردی دژی رووسەکان وەستاونەتەوەو بەهێزێک پێشگریان لەو سوپایە کردووەو چەندین رووبەڕوبونەوە لەنێوانیاندا روویداوەو ژمارەیەک لەئەندامانی ئەو هۆزە لەو شەڕە دەکوژرێن کە ئەوکات دەیانوت شەڕی (عەروس).
ڕێگای بەناوبانگی (گریق حریر) کە بەناو چەند وڵاتێکدا تێپەڕدەبێت، دەوترێت لەکۆندا بەشێکی لەژێر دەسەڵاتی سەردارەکانی هۆزی گەردی بووە کە ئەو بەشەی کەوتبووە ناو خاکی کوردستان کە سنووری ئەوان کەوتبووە ناوچەکانی رۆژهەڵات‌و باشووری کوردستان.
سەردارو ئاغاکانی گەردی
سەرۆک هۆزو ئاغا بەناوبانگەکانی عەشیرەتی گەردی لەمێژوودا لەباشووری کوردستان زۆرن کە ئەوانیش برتیبوون لە (شێخ محەمەد ئاغا) و (کاکڵ ئاغا) و (جەمیل ئاغا)و (مەجید ئاغا) و (عەبابەکر ئاغا) و (قادر ئاغا) و (حەسەن ئاغا) و (بایز ئاغا) و (فازڵ ئاغا) و چەند سەردارێکی تر کە زۆربەیان لەژیاندا نەماون، بەڵام ئەوەی لەناویاندا لەژیاندا ماوە (فازڵ ئاغای جەژنیکان)ە کە دەگێڕنەوە لەکاتی هەر لێقەومانێکی میللەتی کورد بەهانای خەڵکی مافخوراو چووەو هاوکاری کردوون، سەردارانی ئەو هۆزەش لەمێژوویاندا هیچ ستەمێکیان لەئەندامانی هۆزەکەیان نەکردووەو ئێستاش سەرۆکی هۆزی گەردی لەباشووری کوردستان (وریا ئاغا) ی کوڕی (بایز ئاغا) یە کە لەژیاندا ماوە.
لەکۆندا هەڵبژاردنی سەرۆک هۆز لەناو عەشیرەتی گەردی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک هۆزەکانی تر جیاوازبووە، چونکە هەرکاتێک سەرۆکێکیان لەناو خۆیان هەڵبژاردبایە، ئەوا بەشێوەیەکی نیمچە دیموکراسی ئەنجامیان دەداو پرسیان بەئەندامانی هۆزەکە دەکردو کارەکە بەشێوەی شورا بووە.
بەهۆی سیاسەتی تەعریبکردنی ناوچەکانی رۆژئاواو باشووری کوردستان ناوچەی نیشتەجێبوونی گەردییەکان تووشی تەعریبکردن بۆتەوەو لەباکوری کوردستانیش تووشی بەتورککردن و لەڕۆژهەڵاتیش بەفارسکردن بووەنەتەوە، بەڵام دوای روخانی رژێمی بەعس لەعیراق لەساڵی 2003 گەردییەکانی کوردستانی باشوور توانیوانە بەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئاوەدانی بکەنەوە.
هۆزی گەردی لەهەموو هۆزەکانی تر زیاتر خاوەن زەوی کشتوکاڵین، بۆیە سەرۆک هۆزەکانیان لەمێژوودا بەخاوەنداریەتی زەویەکی فراوان ناسراون، لەدێر زەمانیشەوە ئەندامانی ئەو هۆزە ژیانیان بەهۆی کشتوکاڵەوە دابینکردووە هەروەک ئاژەڵداریش بوونە، بەڵام ئێستا بەهۆی گۆڕان لەشێوازی ژیانی ئەو سەردەمە ئەندامانیان خاوەن پلەو پایەی میری‌و خاوەن بڕوانامەی بەرزن‌و زۆربەیان لەشاری هەولێر نیشتەجێن.
ئەندامانی هۆزی گەردی سەرەڕای ئەوەی لەهەر چوار پارچەی کوردستان بڵاون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خزمایەتیان لەنێواندا ماوە کە ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە زۆربەیان لەبنەڕەتدا خزم و کەسوکاری یەک بوون، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لێکدابڕاون.
گەردییەکان چەندین پیاو چاک و مامۆستای ئایینی و شێخی تەریقەتەکانی لەناودا هەڵکەوتووە یەکێک لەوان (شێخ مستەفا نەقشبەندی) زانای ئایینی ناسراوی شاری هەولێر بوو کە چەندین کەس لەژێر دەستی وانەی ئایینیان خوێندووە لەگەڵ چەندین مامۆستای ئایینی تری هۆزەکە.
عەشیرەتی گەردی لەچەندین تیرە پێکهاتوون کە ئەوانیش تیرەی (حەمۆک) و (سەر ڕەش) و تیرەی ترن، هەروەک گەردی سەروو و گەردی خوارووش هەن و ئەندامانی ئەو هۆزە لەچەند بەرەبابێکیش پێکهاتوون کە زۆربەیان سەر بە بنەماڵەی ئاغاکانیانن.
سەرۆک هۆزەکانی گەردی هەر لەدێر زەمانەوە بەخاوەن دیوەخان و پێشوازی کردن لەمیوان ناسراون کە بەردەوام دیوەخان و ماڵەکانیان بۆ خەڵکی لێقەوماو و غەریبەو میوان کراوە بووە.
سەرداری گەردییەکانی باکوور
جیا لەسەرۆک هۆزی گەردییەکان لەباشووری کوردستان، لەباکووری کوردستانیش ئەو عەشیرەتە سەرۆک هۆزی هەبووە کە لەسەدەی نۆزدەدا (ئۆغز بەگ) بووە کە لەناوچەی شەمزینان نیشتەجێبوونە، لەوبارەیەوە عیسمەت شاکر بەگ نەوەی (ئۆغز بەگ) دەڵێت: لەساڵی 1926 کاتێک (شێخ محەمەد صدیقی نەهری) لەتورکەکان یاخی دەبێت و حکومڕانی ناوچەی شەمزینان و بەشێک لەخاکی باشوورو رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات دەوڵەتی تورکیا سوپایەکی بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی شێخی نەهری دەنێرێتە ناوچەکە، بۆیە (ئۆغز بەگ) ی سەرۆک هۆزی گەردییەکانی باکوور بەهێزێکەوە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو سەرکردە کوردە ئامادە دەکات و خانەوادەکەی لەژێر دەستی سوپای تورک رزگار دەکات.
عیسمەت شاکر بەگ ئەوەش ئاشکرا دەکات کە (ئۆغز بەگ) ی سەرۆک هۆزی گەردییەکانی باکووری کوردستان لەخەباتی کوردایەتی خۆی بەردەوام دەبێت، بۆیە لەوکاتەی (سمکۆی شکاک) ی سەرکردەی شۆڕشگێرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی دەسەڵاتی شای ئێران لەشاری (شنۆ) شۆڕش بەرپا دەکات (ئۆغز بەگ) ی گەردی بەهێزێکی چەکداری گەردیەوە پشتیوانی (سمکۆ) دەکات و دوای خۆشی (شاکر بەگی گەردی) کوڕی (ئوغز بەگ) بۆ پشتیوانی کۆماری مهاباد چووە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداری تێدا کرد دواتر بۆ بشتیوانی شۆڕشی کورد دێتە کوردستانی باشوور.
عەشیرەتی گەردی مێژوویەکی دوورو درێژی لەکوردستان و وڵاتانی ناوچەکەو جیهانیش هەیە، بەڵام لەسەرچاوە مێژوویەکاندا بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ باسیان کراوە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا کەسێک هەبووە کە خەمخۆری کۆکردنەوەی مێژووەکەیان بێت کە ئەویش د. حەمید گەردی - یە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەوڵی بۆ داو چەند پارچەیەکی کوردستان گەڕاوە، بۆیە ئێستا دوو پەرتووکی سەبارەت بەمێژووی گەردییەکان و بەسەرهات و سەرهەڵدانیان نوسیووە کە ئەوانیش پەرتوکەکانی (هۆزی گەردی لەکوردستان و جیهاندا) و (هۆزی گەردی و لەبنەڕەتدا) یە.
نووسینی و ئامادەکردنی: رەوەست نەوزاد
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️قەڵای هەولێر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەمید گەردی
2.👁️رەوەست نەوزاد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌄 کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
72%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 30 2016 11:34AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,381 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Jan 30 2016 11:34AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە. پاش رووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێڕاق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دوواییی تەمەنی لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەسەر بردووە. رۆژی 02-02-2011 کۆچی دوایی دەکات.
سەعید ناکام
سەعید ناکام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574