Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 درۆزن ئاگر لەماڵی بەر بێت کەس بڕوای پێ ناکات
درۆزن ئاگر لەماڵی بەر بێت کەس بڕوای پێ ناکات.
زۆربەمان لە قۆناغی سەرەتایی لەوانەی (کوردی)دا مەلەوانە درۆزنەکەمان خوێندووە، کە بەهۆی درۆکردنەوە کەس بەهاوارییەوە نەچوو، درۆزن، کەسێکە ڕاستیەکان دەشارێتە
💬 درۆزن ئاگر لەماڵی بەر بێت کەس بڕوای پێ ناکات
💬 خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی
خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی.
کورد هەموو زۆر و بۆرییەکی پێ باش نییە، تەنیا لەباسکردنی خزم و کەس و کار خۆی بێ دەنگ کردووە و زۆر وبۆرییەکی وەکو گاڕان بە گا وگۆڵەوەی پێخۆشە، چونکە لەهەر بواره و پێویستی بەهە
💬 خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی
💬 ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
قۆچ بەگ، یان قۆچ پاشا حاکمێکی بەهێز و بەتوانا و بەزەبر بووە و خەڵکی ڕەش و ڕووت و ڕەشۆکی و تەواوی چین و توێژی هاوڵاتیان خۆشیان ویستووە، دەگێڕنەوە پیاوێک لە س
💬 ئێ هێی قۆچ بەگە بەمردویش گونت لەسەر قونانە
📖 چیرۆکی \'بژی سەرۆک ئاپۆ\'
دروشمی \'بژی سەرۆک ئاپۆ\' لە هەموو ئەو ناوچانەدا کورد تیایدا دەژی، لە گۆڕەپانەکانی راپەڕین، لە چالاکییەکانی گەریلادا، لە نەورۆز، لەو ساتانەدا کە شەهیدان بەخاک دەسپێردرێن و لە دەزگاکانی ئەشکەنجەدان دا بو
📖 چیرۆکی \'بژی سەرۆک ئاپۆ\'
📖 خۆناسی و ئایین ناسی لە دەفتەری (سەرەنجام)ی یارساندا
لە ئاینی یارسان دا کە (کاکەیی و ئەهلی هەق)یش پێدەگوترێت و تێکستەکانی بە زمانی هەورامین، بەتایبەتی لە دەفتەری پیرۆزی (سەرەنجام) دا، چۆن باس لە خۆناسی و ئایین ناسی کراوە و تا چەندە دروستە ئایین بۆ بەرژە
📖 خۆناسی و ئایین ناسی لە دەفتەری (سەرەنجام)ی یارساندا
📕 چەنگی سۆمەری
چەنگی سۆمەری کتێبێکە لەبارەی کازم ساهیر، هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی بە زمانی کوردی و بەم دواییە چاپ و بڵاوکرایەوە، لە ئامادەکردنی ئاکام بایزە کە بە ئاکام ساهیر ناسراوە.
ئاکام بایز دەڵێت، نۆ ساڵ کار
📕 چەنگی سۆمەری
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
هێرش حەیدەر، سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند ئێستا بە شێوەیەکی چاوەڕوانکراو لە سلێمانی رۆژانە ژمارەی تووشبووان بەرزدەبێتەوە، بەڵام بارودۆخی زۆربەیان جێگیرە، نیشانەی پەتا ڤایرۆ
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 204 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
...دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (204)
1. پشکنین: (6321 پشکنینی نوێ)
(1699 هەولێر)، (778 سلێمانی، 142 گەرمیا
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 204 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 دادگای دیاربەکر داوای دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر دەکات
داواکاری گشتی دیاربەکر (ئامەد) داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد بە فەرمی ئینتەرپوڵ رابسپێرێت بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی عوسمان بایدەمیر.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، داواکاری گشتی دیاربەکر ب
📝 دادگای دیاربەکر داوای دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر دەکات
👫 کەرەمێ سەیاد
کەرەمێ سەیاد لە 30-12-1938 لە گوندی حەکۆی ناحیەی تالین لە ئەرمەنستان لەدایکبووە و هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، لە ساڵی 1960ەوە لە رادیۆی دەنگی یەریڤان دەست بەکاربووە، کاتێک بەهۆی خراپی رەوش
👫 کەرەمێ سەیاد
📖 کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا
کۆنفیدراسیونی فووتباڵی ئاسیا لە نوێترین ڕاپرسیی خۆیدا، بۆ هەڵبژاردنی باشترین لژیۆنێر لە ئاسیا، ناوی کاوە ڕەزایی لەو ڕاپرسییەدا، بەرچاو دەکەویت.
کاوە ڕەزایی بە تۆمار کردنی گولێک و چەند پاسی گوڵ و چەند
📖 کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا
💬 هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
مەنجەڵێک شیر پێویستی بەیەک کەوچک هەوێن هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ماست، ژمارە حەوت لە زۆر ئیدیۆم دا بەکارهێنراوە(حەوت گیرفان، لە حەوت ئاوانیداوە، حەفت بەڕک، حەوت پەستەک، حەوت جۆش
💬 هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
💬 ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
گەز، پێوانەیەکە لە مەترێک کورتترە و له( دار و شیشەیەک) وەک ڕاستەیەکی باریک دروستکراوە، پێوانەی قوماشی پێدەکراو چوار بۆ پێنج گەز قوماش، کراسی گەورانی ژنان و پیاوانی تێدەبوو، ئه و
💬 ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
💬 بووە ڕێی شامێ
بووە ڕێی شامێ
لەکۆندا کوردی موسڵمان دوورترین ڕێگەی نێوان شام و شارەزوور بووە، بۆ فەریزە و ئەرکی جێبەجێکردنی(حەج) بەپێیان و بەپشتی ووڵاغ و حوشتر و کاروان و قەتار بووە، ئه و ڕێگەیە توش بووە لە گەرما و
💬 بووە ڕێی شامێ
🎵 گەیلان کامەران میوزیکی گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد نوێدەکاتەوە
بەردەرگا یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی زیاد ئەسعەدە کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و لەلایەن گەیلان کامەران میوزیکەکەی کەڤەرکراوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.
ڤیدیۆکلیپی بەردەرگا بۆ یەکەمجار لە
🎵 گەیلان کامەران میوزیکی گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد نوێدەکاتەوە
👫 گەیلان کامەران
گەیلان کامەران، ژەنیاری ئامێری کلارنێت کە بە گەیلان کلارنێت ناسراوە،
👫 گەیلان کامەران
📖 محەمەد عەباس لە کۆڕبەندێکی رووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
گەنجێکی کورد لە کۆڕبەندی گەنجانی جیهان لە شاری ئۆرینبۆرگی رووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت و خەڵاتی 300 هەزار رۆبل، واتە چوار هەزار دۆلاری پێدەدرێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژ
📖 محەمەد عەباس لە کۆڕبەندێکی رووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
👫 محەمەد عەباس
محەمەد عەباس خەڵکی شارۆچکەی بەردەڕەشی سنووری پارێزگای دهۆکە و تەمەنی 25 ساڵە. ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری رێکخراوەیی و کارکردنە لەسەر پرسی گەنجان و پەروەردە و چەندین پرۆژەی دیکە.
👫 محەمەد عەباس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 202ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (202)
1. پشکنین: (5443 پشکنینی نوێ)
(1574 هەولێر)، (728 سلێمانی، 162 گەرمیان)، (
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 202ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 نامەی مەلا بەختیار، شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین لە زیندانی یەکێتیدا
دەستنووسی مەلا بەختیار شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین لە زیندانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا لە 16-12-1985.[1]
📝 نامەی مەلا بەختیار، شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین لە زیندانی یەکێتیدا
👩 “ئێمە دەڵێین نا” ناونیشانی سیمینارێکە دژی توندو تیژی ژنان لە سلێمانی
ئێوارەی 14-09-2020 کاتژمێر 3 لە شاری سلێمانی لە گەلەری ئورفە بە دەستپێشخەریی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئێمە دەڵێین نا” سیمینارێک لە سەر توندووتیژیی دژ بە ژنان بەڕێوە چوو.
دوای وەستانی
👩 “ئێمە دەڵێین نا” ناونیشانی سیمینارێکە دژی توندو تیژی ژنان لە سلێمانی
👫 ئەفسانە مستەفا
ئەفسانە مستەفا ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر
👫 ئەفسانە مستەفا
📝 راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە 13-09-2020
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
بەهۆی رووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێکەوە و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کار
📝 راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە 13-09-2020
👫 کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
👫 کەسایەتییەکان
دالیا ئەحمەد
✌️ شەهیدان
رائد عەبدولقادر جەباری
👫 کەسایەتییەکان
بوڵە‌نت گوندوز
👫 کەسایەتییەکان
کاوە ڕەزایی
📖 گۆرانی شاعیر و تۆمەتی ئیختیلاس | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

گۆرانی شاعیر و تۆمەتی ئیختیلاس
گۆرانی شاعیر و تۆمەتی ئیختیلاس (بەشی یەکەم)
ئینگلیزەکان، لە ساڵی 1942 لەکاتی (جەنگی دووەمی جیهانی) لە فەلەستین ئێزگەیەکیان بۆ مەبەستی ڕاگەیاندن دژی نازییەکان لە فەلەستین بەناوی (شرق اڵادنی)وە دامەزراند. ئێزگەکە، پەیوەست بوو بە تۆڕی ئیزگەی BBC بەریتانیاوە و ئامێرێکی بەهێزی ڕاگەیاندن بوو بۆ باسکردنی چاکە و توانای سوێندخۆرەکان (الحلفا‌و) لە دژی تەوەرەکان (المحور) بۆ کردنەوەی بەشی کوردیی ئێزگەکەش لە لایەن (تۆفیق وەهبی)یەوە هەریەک لە (گۆران و ڕەمزی قەزاز و ڕەفیق چالاک) دەستنیشان کراون. لەم کاتانەدا، گۆران فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ئیشغال دەبێت، بۆیە ڕێکاری یاسایی بۆ دەدۆزرێتەوە و لەگەڵ هەردوو هاوڕێکەیدا، دەچێنە ئێزگە لە (یافا) لە فەلەستین و کار‌وباری ئامادەکردنی بر‌وسکەی سیاسیی و بەشی کۆمەڵایەتی و پێداچوونەوەی هەموو نووسینێک لەڕو‌وی زمانەوانییە‌وە پێ دەسپێردرێت و پاش نزیکەی دوو ساڵێک کارکردن لە ئێزگە، لە 02-09-1945 دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆیی و دەبێتەوە بە فەرمانبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی ئیشغال لە هەولێر.
گۆران و تراژیدیای دادگا (بەشی سێیەم)
دوو هۆنراوەی تری هاوسەردەمی تۆمەتبارییەکە:
کاکەی فەللاح دەڵێت: هەر لەو سەردەمەدا بوو لە گۆرانم پرسی: موناسەبەتی دانانی شیعرە جوانەکەی (دوا سەرنج) چییە. لەوەڵاما وتی: ئەوا بە حەپسی لە هەولێرەوە ئەمبەن بۆ موسڵا، قومیسەرێک و چەند پاسەوانێکی پۆلیسم لەگەڵایە، پاسەکەمان لەبەردەمی ماڵی کچە قژ زەردە شۆخەکەدا وەستێنرا، کچەکە بەوشێوەیەی لە شیعرەکەما باسم کردووە لەنا و دەرگاکەدا وەستاوە، سەرنجمان ئەدا، منیش وام ئەزانی هەموو سەرنجەکانی بۆ دڵا پێ‌ سوتان و خەم خواردنی منە کە لەو تەمەندا و بە کەلەپچەیەکەوە وەستاوم، منیش کە گەیشتمە حەپسخانەی موسڵا هەموو ئەو هەست و نەستە ور‌وژاوەم کرد بەو پارچە شیعرە، بەڵام لە دواییا تێ‌ی گەیشتم کە کچە و قومیسەرە لاوەکە دڵا و دڵخوازییان لەنێوانایە بۆ ئەوە پاسەکە وەستاوە و کچەش نا و دەرگاکەی گرتووە تا دڵدارەکەی ببینێ و بەڕێی بکات. وتم باشە ئەگەر تۆ بتزانیایە مەسەلەکە وەهایە ئەو شیعرەت ئەتوانی دانایە یان دات ئەنا. وتی: نەخێر وتم: دەکەواتە ئەوچاتر کە نەتزانی.
ئەمەش نموونەیەکی شیعرەکەیە:
ئەی قژ زەرد! ئەی بەژن و باڵای کەڵەگەت
بۆ کز وەستاوی بەرامبەری من؟
بۆ دەستت ناوەتە ژێر چەنەی خەفەت
لەعاستی دیمەنی دەربەدەری من؟
ئەبینم پەپوولەی نیازی گفت و گۆ
دوو دڵا ڕاوەستاوە لەسەر گوڵی لێو
ئاخ خۆزگە هەڵئەفڕی ئەمزانی ئاخۆ
ڕاسپێری چی پێیە بۆ گیانی پەشێو
سەبارەت بە نووسینی هۆنراوەی (شەوێک لە عەبدوڵڵا) مامۆستا جەعفەر باوەڕی وایە کە (شەوێک لە عەبدوڵڵا) ڕەنگە هاوکاتی (جیلوەی شانۆ) بێت، کە لەگەلاوێژی ژ 7/8 ساڵی 1941 بڵاوکراوەتەوە. ئیدی هەر دەبێت (جیلوەی شانۆ) و (شەوێک لە عەبدوڵڵا) کۆتایی سییەکان، یان سەرەتای چلەکان نووسرابن، بەڵام (د. مارف خەزنەدار) پێی وایە کە لەو ماوەیەی دەستی لە کارکێشرابووەوە و ماڵی لە هەولێر بوو، سەفەرێکی بەغدای کردبوو بۆ زانینی هەواڵی دادگاییکردنی. لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ هەولێر لەناو شەمەندەفەر، شیعری (شەوێک لە عەبدوڵڵا)ی نووسیبووەوە. ئەو هاوڕێیەی بۆ (دیسکۆی عەبدوڵڵا) میوانداری کردبوو (عەونی یووسف) بوو.
......
پێ‌ و پەل و چەرخەی هاتوچۆ
جوان جووت ئەکا لەگەڵا تانگۆ
تاوێک نەغمەی (ڤالس) و خەیاڵا،
لەگەڵا نەشئەی ستاوتی تاڵا،
دەستیان پێ‌ ئەداتە بەر سەر،
بیریان ئەڕوا بۆ دنیای دەر!
تاکەی؟ بەڵکو تا دوایین دانس
(چەپ.. چەپ..) چەپڵەی پاش نەغمەی ڤاڵس!...

لە 16-04-1950 بر‌وسکەیەکی بە پەلە هاتووەتە فەرمانگەکە و تیایدا هاتووە تا ماوەیەک (گۆران) دەستی لە کار کێشراوەتەوە و (عەبدولعەزیز ئەحمەد) شوێنی گرتووەتەوە. وێنەیەکی بر‌وسکەکەش دراوەتە بە ڕێوەبەرایەتی ئەشغالی گشتی لە بەغدا.
لە 17-04-1950 هەر بە تەواوی تێکەولێکەی ڕەسمی کۆتایی هاتووە و عەبدولعەزیز ئەحمەد بە تەواوی شوێنی گرتووەتەوە.
لە 20-04-1950 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لیوای هەولێر، داوای لە موتەسەریف لیوای هەولێر کردووە، کە فەرمان بەم ناوانەی خوارەوە بکات لە ڕٍۆژی 26-04-1950 لەپێش پۆلیسی بەلدە ئامادەبن، تاکو ئیفادەکانیان دەربارەی کێشەی ئیختیلاسی ژمێریاری ئەشغال تۆمار بکرێت.
ناوە داواکراوەکان بۆ ئامادەبوون.
1- بەڕێز: عەبدولوەهاب ئەحمەد- بەڕێوەبەری خەزێنەی هە‌ولێر
2- بەڕێز: بەهائەدین ئەحمەد خەلیفە- بەڕێوەبەری دارایی هەولێر
3- بەڕێز: ئەحمەد جەمال- (کاتب) نووسەری داهات
4- بەڕێز: عەزیز ئاغا- یاریدەدەری ژمێریاری
هەر لەو کاتیشدا لاپەڕەیەکی لە داوایەکەی بۆ بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی لیوای موسڵا نێردراوە داوا لە یونس ئەحمەدی ژمێریاری ئەشغال لە موسڵا دەکات، کە ئەویش بە هەمان تۆمەت دەستی لەکارکێشراوەتەوە، دەبێ‌ لە هەمان ڕۆژدا ئامادە بێ‌.
دیسان لە هەمان نووسرا‌ودا، داوا لە یوسف ناوێک کراوە کە کرێکاری کۆگای هەولێر بووە، بۆ هەمان مەبەست ئامادەبێت!
لەکاتێکدا کە دائرەکانی هەولێر خەریکی کاری ڕۆتینی خۆیان دەردەکرد و وێنەیان دەدایە سەر‌و‌وی خۆیان. ئەوانیش زوو بە زوو، فەرمانی کارگێڕ و نووسرا‌وی پێویستیان دەردەکرد. ئەوە بوو، فەرمانێکی کارگێڕیی ژمارەی 1525 لە ڕۆژی 16/نیسان /1950 بە ژمارە 4198 دەرچووە و تیایدا بڕیاردراوە لەبەر ئەوەی کەمی لە سولفەی عەبدوڵڵا گۆران هەیە، بۆیە تا ماوەیەکی دیکە دەست لە کار دەکێشێتەوە.
وێنەیەکیش دراوەتە، وەزارەتی ئەشغال و گەیاندن، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری گشتی لە بەغدا. موتەسەریف لیوای هەولێر و زۆر شوێنی دیکە.
لە 18-04-1950 لیژنەی سندوقی فەرمانبەران داوای کردووە بەگوێرەی مادەی (10) لە یاسای سندوقی زەمانی فەرمانبەران، ژمارە 47 لەساڵی 1942 دەست بەسەر هەموو ماڵا و موڵکی نەگوێزراویدا بگیرێ‌. داوایش لە ئەندازیارێتی ئەشغالی هەولێر کردووە تا دەست بەسەر 1/3ی مووچەکەیدا بگیرێ‌.
لە 23-04-1950 دائرەی ئەشغالی گشتی داوای لە ئەندازیارێتی ئەشغالی لیوای هەولێر کردووە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی هەولێر بکەن ژمارەی هەر ماڵا و موڵکێکی عەبدوڵڵا گۆران هەیە، بە نووسراوێک ڕەوانە بکرێت
لە 27-04-1950 بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی هەولێر وا وەڵامی داوەتەوە (گۆران) هیچ موڵکێکی لە هەولێر نییە، پێشنیازی کردووە، ئەو داوایە لە تاپۆی سلێمانی بکرێت!!
لە بڵا‌وکراوەی سندوقی (چمان الموڤفین بغدا) دەردەکەوێت.
1- بڕی پارەی دەستکاری کراوەکە لە کاتی تۆمەتبارکردنی (گۆران) و دەستلەکارکێشانەوەی (1700) دینار بووە.
2- لە 15-04-1950 دەستی لە کار کێشراوەتەوە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی لیوای هەولێر تەوقیف کراوە.
3- ئەو کاتی ماوەی خزمەتی لە دەوڵەت (21) ساڵا بووە.
4- کاتی کارکردنی لە ڕۆژی تۆمارکردنی لە سندوق تا ڕۆژی تۆمەتبارکردنی یان دەستلەکارکێشانەوەی بەم شێوەیە بووە.
نووسەری ژمێریاری (کاتب حسابات) لە 01-11-1937 تا 30-04-1940
یاریدەدەری ژمێریار (معاون محاسب) لە /5/1940 تا 12-09-1942
یاریدەدەری ژمێریار (معاون محاسب) لە 02-09-1945 تا ڕۆژی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بڕە پارەیەی دەستکاری کراوە هەموو پارەی سولفەکە بووە.
لە 19-06-1950 فەرمانی کارگێڕیی ژمارە 236 دەرچووە تیایدا ئاماژە بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران دەکا لەمەڕ دەرکردنی (یونس ئەحمەد) یاریدەدەری ژمێریار لە ناوچەی ئەشغالی باکوور لە موسڵا و لەسەر کارەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵا، بەڵام ئەو ماوەیەی بۆ عەبدوڵڵا سلێمان دیاری کراوە دوو ساڵا بووە. گوایە ئەوەش لەبەر کاری دەستپیسان بووە.
لەو نووسراوانەی لەبەر دەستدان دەردەکەوێت داوایەکە لە دادگای جەزایی هەولێر لەژێر ژمارەی 13/1950 تۆمارکراوە و بەڕێز (تەها ڕەشید)یش وەک تێبینەری مافی (ملاحڤ حقوق) لە بەڕێوەبەرێتی ئەشغالی گشتی بەدوای کارەکاندا چووە.
لە 07-11-1950 (گۆران) سکاڵانامەیەکی داوەتە ئەندازیارێتی ئەشغالی لیوای هەولێر داوای کردووە منحەیەکی لەسەر مووچەی تەقاویتیەکەی بدرێتێ‌. دیارە ئەوانیش داواکەیان بە نووسرا‌وێک بۆ ناوچەی ئەشغالی باکوور لە مووسڵا بەرزکردووەتەوە.
لە ڕۆژی 05-02-1951 جارێکی دیکە یاریدەدەری ئەندازیاری ئەشغالی هەولێر نووسراوێکی دیکەی بۆ دادوەری سزای هەولێر ناردووە. تیایدا داوای کردووە دەربارەی دوا قۆناغی کێشەی دادگای سزای ژمارە 13/950 زانیاریان بدەنێ‌، چونکە لەسەروو بە تەلەفۆن داوای زانیارییان لێ‌ کردوون. ئەوانیش لە ڕۆژی 11-02-1951 بۆ یاریدەدەری ئەندازیاری ئەشغالی هەولێری نووسیوەتەوە کە ئەو بڕیارەی ژمارە 58/50 کە لە 16-12-1950 دەربارەی تاوانبار (عەبدوڵڵا سلێمان) لەلای ئەوان دەرچووە جارێکی دیکە لەلایەن دادگای گەورە (المحکمە الکبری) لە کەرکووک هەڵوەشاوەتەوە و دادگای سزای موسڵ ناردوویەتی، بۆیە لەسەریانە لەمەودوا دەربارەی ئەم کێشەیە پەیوەندی بە دادگای سزای موسڵەوە بکەن.
دواتر ئەو کێشەیە زۆری کێشاوە لەوە دەچێت ماوەیەک پشتگوێ‌ خرابێ‌ یان نووسراوەکانی ئەم ماوەیە ون بووبێتن، بۆیە لە 29-10-1951 ئینجا پارێزەرێک بەناوی (مەجید المتولی) لە موتەسەرفیەتی موسڵەوە! ڕاسپێردراوە بەدوای ئەم کێشەیەدا بچێ‌ و سەر لە ئەندازیارێتی ئەشغالی هە‌ولێر بدات ئەویش دوای بەدواداچوونی کێشەکە، دیارە لەسەر کرێی پارێزەریەکەی کارەکەی بەدڵا نەبووە، بۆیە مەرجی ئەوەی داناوە کە لە خەزینە کرێی پارێزەرایەتی بدرێتێ‌، ئەگەرنا واز لە بەدواداچوونی کێشەکە دێنێ‌ و ناتوانێ‌ جێبەجێی بکات.
ئەو فایلەی لامە، کۆمەڵێک نووسرا‌وی دیکەی تیایە هەندێک لایەنی دیکەی کێشەکە هەڵدەداتەوە و هەندێکێشیان هێشتا لام ڕوون نەبووەتەوە. بۆیە تاکاتێکی دیکە و ئەگەر خوا عومر بدات، بۆ درێژەی ئەو باسە وازی لێ‌ دەهێنم.
لە هەندێک لەو نووسراوانەی لام ماوە، ئەوە دەردەکەوێت گۆران دووجار گیراوە، جاری یەکەم لە 20-09-1952 ئازاد کراوە، جاری دووەم بەند کراوەتەوە و بۆ بەندیخانەی باقووبە ڕەوانە کراوە و لە 10-08-1958 یش مەرسومی کۆماری ژمارە 18 لە ڕۆژی 06-08-1958 گرتوویەتیەوە و ئازاد کراوە.
کاتێ‌ گۆران دنیای فانی جێ‌ هشتووە، هێشتا بڕی پتر لە (1391) دیناری لەلا مابوو. واتە (گۆران) خۆیشی جارێکی دیکە بەدوای ئەم کێشەیەی خۆیدا نەچووەتەوە!!
ئەو (یونس ئەحمەد)ە لەپێشەوە ناویمان بردووە و پێنج ساڵان دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە، دیارە ئەویش حووکم دراوە و بەندکراوە و دەبێ‌ ئەویش دەور‌وبەری (1700) دینارێکی لەسەر کرابێتە ماڵا!!
ڕۆژی 16-12-1950 ڕۆژێکی مێژوویی بووە لە هۆی دادگای سزای هەولێر، چونکە ئەو ڕۆژە دادوەری پلەیەک بەڕێز عومەر میران بڕیارێکی گرنگی دەردەکرد، پرسیارەکانی بەسەر تۆمەتبار عەبدوڵڵا سلێمان (گۆران) و شاهیدەکانی کێشەی ناوبرا و دادەباراند شاهیدەکان وەک لەپێشەوەش ناومان بردوون بریتی بوون لە عەبدولوەهاب ئەحمەد و بەهائەدین مەحمود و ئەحمەد جەمال، پێشتر دەستەیەک بوونە بۆ پشکنین و وردبوونەوە لە قاسە ئاسنەکەی بەردەستی (گۆران) بە فەرمانی موتەسەریفی هەولێر پێکهاتبوو، دیارە لە پێشیان گۆران خۆی دانی پیادا ناوە کە قاسەکە (1700) دیناری کەم بووە.
حاکم شەهادەی تێبینەری تەکنیکی (محەممەد سەعید عەلی) لە ئەشغالی هەولێر وەرگرتووە دیارە (ناڤم الخیاگ)ی ئەندازیار لە ناوچەی ئەشغالی موسڵا دەبێ‌ دەوری سەرۆکی دەستەکەی بووبێ‌، چونکە لە دەقی کێشەکەدا وا دەردەکەوێ‌ لەبەر ئەوەی ناوەرۆکی دادگاییکردنەکە هەمووی بە زمانی عەرەبییە و هەر چۆنێک وەری بگێڕمە سەر زمانی کوردی، ئەوە هەر کەموکوڕی دەبێ‌ و ڕەخنەی لێ‌ دەگیرێ‌. بۆیە پێم باشترە دەقەکەی وەک خۆی لە پەراوێزدا یان وەک پاشکۆیەک بۆ خوێنەران بنووسمەوە و پسپۆڕان خۆیان لە ناوەرۆکەکەی ورد ببنەوە، بەڵام ئەوەندە دەڵێم دادگا (عەبدوڵڵا سلێمان)ی بێتاوان دەرکردووە و ئەو کەفالەتەی لەسەری بووە، لای بردووە. دیارە ئەندازیارێتی ئەشغالی هەولێر دەقی بڕیارەکەی دادگای بۆ چووە و بە نووسراوێک وێنەیەکی بۆ ناوچەی ئەشغالی باکوور لە موسڵا ناردووە.
ساڵی 1949 ڕۆژێک لە پڕ لیژنەی پشکنەری دارایی لە وەزارەتی ڕاگەیاندن لە بەغداوە دێتە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئیشغال، کاتێک لە بڕەپارەی ناو قاسەی بەردەستی گۆران دەپێچنەوە، دەبینن کە بڕی (1700) هەزار و حەوتسەد هەزار دینار لەنا و قاسەکەدا کەم بووە. بۆیە ڕاپۆرت و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و بەپێی ڕێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان و بە بڕیاری ژمارە 236/6896 لە ڕۆژی 19-06-1950 بۆ ماوەی دوو ساڵ دەستی پێ لەکار دەکێشرێتەوە و تەنها نیوەی مووچەکەی پێ دەدرێت.
ماوەی دوو ساڵ بە بێ کار و بە هەژاری ژیان دەباتە سەر، تا ساڵی 1951 لە هەولێر دادگایی دەکرێت و فەرمانی بەندکردنی بۆ دەردەچێ‌، هەر ئەو ڕۆژە پاش نیوەڕۆ دەست بە کەلەپچەوە لەگەڵا دوو پۆلیس ڕەوانەی بەندیخانەی مووسڵا دەکرێ‌ لەوێ‌ دەکەوێتە ناو دزو پیا و کوژانەوە، بەڵام زوو بەندە سیاسییەکان بە تایبەتی ئەوانەی لەسەر ئاشتیخوازی تاوانبار کرابوون، دەگەنە فریایی و کارێکی بگوێزرێتەوە لای ئەوان و لەگەڵیاندا بژی. سەرەنجام و پاش نزیکەی دوو ساڵ، لە تشرینی دووەمی ساڵی 1952 لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت.
دەبێت شاعیرێکی نەشارەزای بواری ژمێریاریی و هەست ناسکی وەک گۆران، لەکاری کارگێڕیی و پاپەندبوون بە ڕێوڕەسمی یاسایی و ڕێنماییەکان چۆن بووبێت؟ بەپێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە 16/436 کە لە بەرواری 23-01-1949 کە بەپاڵپشتی نووسراوی بەڕێوبەرایەتی ئەشغالی گشتی ژمارە 747 لە 17-01-1949 لە ناوچەی ئەشغالی باکوور دەرچووە. گۆران سەرنجڕاکێشانی (الفات نڤر) وەرگرتووە، چونکە لە ئابی 1946 نیوەی مووچەی بۆ خوالێخۆشبوو (حیکمەت ئەمین) ناوێک سەرف کردووە کە کۆچی دوایی کردووە؟ گوایە ئەو کارەی بێ‌ ئسولی بووە.
گۆران و تراژیدیای دادگا (بەشی دووەم)
ژیاننامەی کارگێڕی گۆران (1904-1962):
بەسەرنجدان لە ژیاننامەی (گۆران)، بۆمان دەردەکەوێت کە شاعیر وەک فەرمانبەر و پیشە، ئەم کارانەی کردووە (مامۆستای سەرەتایی، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی ئیشغال، کارمەندی بەشی کوردی ئێزگەی ئینگلیزەکان لە یافا، بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین، بەچاوەشی کرێکارانی بیناسازی، سەرپەرشتیاری گۆڤاری شەفەق، مامۆستای زانکۆ، دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی) ئەوانیش بەم شێوەیە:
1. 1928- 1937 لە هەندێ‌ لە ئاواییەکانی سەر بە هەڵەبجە مامۆستایی کردووە.
2. بەهاوکاری (تۆفیق وەهبی) ساڵی 1937 لە فەرمانگەی (ئیشغال) بووە بە فەرمانبەر.
3. 1942 - 1945 لەگەڵ (ڕەفیق چالاک) و (ڕەمزی قەزار) چوون بۆ فەلەستین و لەئێزگەی ڕادیۆی ڕۆژهەڵاتی نزیک کاریان کردووە.
4. 1945-1950 لە فەرمانگەی (ئیشغال) دەبێتەوە بە فەرمانبەر.
5. 1952 - 1954 دەبێتە بەرپرسی ڕۆژنامەی (ژین).
6. 1956 بە هاوکاری (ڕەفیق حیلمی)یەوە، لەئەمینداریی پایتەخت (شارەوانی بەغدا) دەکرێت بەچاوەشی کرێکارانی بیناسازی.
7. 1959 سەرپەرشتی گۆڤاری (شەفەق) دەگرێتە دەست.
8. 1959 - 1960 لە ئیسکان دەست بەکاردەبێت.
9. 1959- 1960 لە گۆڤاری (شەفەق)دا کاری کردووە.
10. 1960 دەبێتە وانەبێژ لە (بەشی کوردی کۆلیژی ئاداب) لە بەغداد.
11. 1960 بۆماوەی چەند مانگێک لە ڕۆژنامەی (ئازادی)دا کاری کردووە.
ساڵژمێری زیندانبوونی گۆران:
بەسەرنجدان لە ژیاننامەی (گۆران)، بۆمان دەردەکەوێت کە شاعیر بەهۆکاری کارگێڕیی و سیاسیی سێ جار کراوەتە بەندیخانە و بەسەرجەمیانەوە نزیکەی شەش ساڵ، لە زیندان ماوەتەوە، جاری یەکەمیان بە هۆکاری کارگێڕیی و دووجارەکەی تریشیان بە هۆکاری سیاسی، ئەوانیش بەم شێوەیە:
1. ساڵی 21-03-1951 بۆ یەکەمجار و بە هۆکاری کارگێڕیی و تۆمەتبارکردنی بە (ئیختیلاس) دەستگیر کراوە..
2. لە 20-11-1952 ئازاد دەکرێت. (واتە سیازدە مانگ زیندانی بووە)
3. لە 17-01-1954 بۆجاری دووەم، بە هۆکاری سیاسیی، دەستگیردەکرێت و بڕیاری سێ ساڵا بەندکردن و ساڵێک خستنە ژێر چاودێری پۆلیسی بەسەردا دەدرێت.
4. لە 12-09-1956 لە بەندیخانە دێتە دەرێ‌ و لە بەغداد نیشتەجێ‌ دەبێت.
5. لە 17-11-1956 بۆ جارێ‌ سێیەم بە هۆکاری سیاسیی، دەستگیردەکرێتەوە و سێ ساڵا بەندکردنی بەسەردا دەدرێت.
6. لە 01-08-1958 بە بڕیاری لێخۆشبونی شۆڕش، لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت.
واتە بەرودوا نزیکەی شەست مانگ کە دەکاتە زۆرتر لە پێنج ساڵ زیندانی بووە.
بەسەرنجدان لە ژیاننامەی گشتی گۆران لە ساڵی 1948-1949 و ئەو بەڵگە و وتنانەی لە ئارادان دەردەکەوێت کە گۆرانی شاعیر لەبارودۆخێکی نائاساییدابووە و چەند جارێک داوای مۆڵەتی کردووەو نەخۆش کەوتووە، بۆنموونە:
• لە 12-08-1948 گۆران لە ناوچەی ئەشغالی ڕۆژهەڵات لە کەرکووک لەسەر داوای خۆی کاغەزێکی بۆ عیادە بۆ کراوە و لەوێ‌ خراوەتە نەخۆشخانە تا 22-08-1948 تیایدا ماوەتەوە دوای ئەوەی دەرچووە، مۆڵەتی نەخۆشی یەک مانگی دراوەتێ‌.
• لە 11-09-1948 ناوچەی ئەشغالی باکوور لە موسڵا، داوای کردووە ئەو ماوەی 41 ڕۆژەی لە بەیانی 12-08-1948 بۆ 21-09-1948 بۆ بکرێتە مۆڵەتی نەخۆشیی و لەسەر ڕاژەی پێشووی، بۆی حیساب بکرێت.
• لە 22-09-1948 گۆران گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و فەرمانگەکەی، بۆ ئەم مەبەستەش، نووسراوێک بۆ ناوچەی ئەشغالی باکوور کراوە.
• لە 03-03-1949 گۆران کاغەزێکی عیادەی بۆ کراوە و (6) ڕۆژی مۆڵەت دراوەتێ‌. لەسەر کاغەزەکە نووسراوە. سەر لە پسپۆڕی (چاو) بدات.
• لە 09-03-1949 دوای مۆڵەتی نەخۆشییەکەی گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی خۆی.
• لە 05-04-1950 گۆران سکاڵایەکی دیکەی داوەتە فەرمانگەکەی و داوای مۆڵەت کردووە. ئەوانیش پەراوێزیان لەسەر نووسیوە و ژمارە 659یان لە 05-04-1950 لەسەر داناوە. (گۆران)یش دوای (5) ڕۆژ مۆڵەتەکەی لە 09-04-1950 گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی خۆی.
گۆران خۆی لەمبارەیەوە چی دەڵێت؟
(گۆران)یش کە (ترجمە الحیاە)ەکەی کە بۆ (حسێن عەلی شانۆف)ی ناردووە، لە باسی ئێزگەی (یافا)دا دەڵێت: زۆربەی پەخشە ئیزاعییەکانم تەرخان کردبوو بۆ هۆشیار بوونەوەی نەتەوایەتی و ڕاپەڕینی گیانی نیشتمانی و ستایشکردنی ئەو دەستکەوتە گەورانەی، کە هێزەکانی سوپای پیادەی سووری سۆڤیەتی پاڵەوان بە دەستیان دەهێنان دژی هێزەکانی فاشیەت. پاش ماوەیەک ئینگلیزەکان پێیان ڕاگەیاندم، کە ئەو ڕێبازەیان بەلاوە پەسەند نییە، کە گرتوومەبەر و لە وتار و پەخشە ئیزاعییەکان، بەتایبەتی لە کۆتایی ساڵی 1945دا بە شێوەیەکی ناشرین ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکردم بۆیە ناچار بووم واز لە کاربهێنم بگەڕێمەوە بۆ ئێراق، بەڵام ئەوان تەنانەت لە ئێراقیشدا، هەر دژایەتیان دەکردم و نەیانهێشت لە شاری سلێمانیدا دانیشم. ناچار چوومە شاری هەولێر و بە ژمێریار دامەزرام. هەتا کۆتایی ساڵی 1950، لەو ساڵەشدا بە تۆمەتێکی ناڕەوا خرامە بەندیخانەوە. دوو ساڵا لە سەربەستی بێبەش کرام، ئەو بەندکردنەشم هیچ بیانوویان هۆیەکی نەبوو، ئەوە نەبێ‌ کە شیعری (لاوکی سوور بۆ کۆریای ئازا)م نووسیبوو دژی دەستدرێژکاری ئەمریکییەکان، کە شەڕی داگیرکردن و تاڵانکردنیان دژی کۆریای ئازا دەست پێکردبوو. کاتێ‌ لە ساڵی 1952 لە بەندیخانە ڕزگار بووم، لە سلێمانی دانرام بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (ژین) ڕۆژنامەکەم کردبوو بە دەستکارێکی لەبار دژی بە ئیستعمار و خەباتکردن لەپێناو چەسپاندنی ئاشتیدا.
سێ پەیام لە بەندیخانەوە:
پەیامی یەکەم:
هۆنراوەی (لە بەندیخانەی) ی نووسیوە وەک ڕەنگدانەوەی ئەو بارودۆخەی کە تایبەت بووە بە تۆمەتبارکردنی بە تاوانی (ئیختیلاس) و دەنووسێت:
لە بەندیخانە
تاوانم کرد گەل پێیوە نام مۆری ناپاکی،
بۆ زیندانە کۆچی ژینم، دنیای ڕ‌و‌وناکی!
......
پەیامی دووەم:
نامەیەکی گۆران بۆ (عەلائەدین سەجادی) نووسیوە (06-11-1950)
کاک عەلائەدین
ڕۆژتان باش! نووسراوەکەتم چوارچەممەی ڕابوردوو هەر ئەو ڕۆژە کە من نووسراوێکم بۆ خستبویتە پۆستە پێگەیشت ڕۆژی هەینیش کتێبەکان وەرگیران، ئەگەر ناساغییەکەی جاری پێشوو باست کردبوو هەڵامەت بووبێ سوپاست ئەکەم ئەویش گەیشت، سێ ڕۆژە خراپ - نە - بڵێم باش! داومی بەزەویدا چونکە ئەم سێ رۆژەم، لە سایەی ناساغییەوە بە بەرچاوتێری رابوارد نەوسم نەچووە سەر خوانێک نەتوانم بیکڕم، چی لەمە باشتر ئەبێ بۆ ڕۆژی لاتی؟
بەهۆی گەیشتنی کتێبەکانەوە تەنگانە خەریکە بەسەر دەچێ‌، بێ ئەوەی خۆم هیچ تەشەبوسێک بکەم، دائیرەی مەعاریف تەرتیباتێکی دامەزراندووە بۆ ساغکردنەوەی (100) دانەیەک لەو ڕووەوە سەرفیاتی هەولێر ئەمجارە خراپ نابێ.
ئەمجارە لەگەڵا ئەوەی چاپ بەرە و تەحەسون چووە دوو شتم بەدڵا نەبوو:
1- جیاوازیی حەجم - بەئاستەمێک - لەگەڵا بەهەشت و یادگار، لەبەر نیازی تەجلیدی هەموو بەرگەکان لە پاشەڕۆژا.
2- خراپیی بڕین:
بۆ تەقڕیزەکە سوپاستان دەکەم، چێژ (زەوق)ی کۆن و نوێت جوان تەحلیل کردووە، ئەگەرچی تەنگی جێگا ناچاری کردووی زۆر بە کورتی پەنجەی بخەیتە سەر، دڵا ئەخوازێ‌ لە هەلی خۆیا لەم زەمینەدا دەست و قەڵەم پەردەدارتر رادەن چونکە وا دەرئەکەوێ‌ لە هەلی خۆیا لەم زەمینەدا دەست و قەڵەم پەردەدارتر ڕادەن، چونکە وا دەرئەکەوێ‌ گەلێک خوێنەواری کورد ئەم مەوزووعە سەرنجی ڕانەکێشاون تا ئێستا. نازانم ئەحمەد هەردی و شێخ ڕەئوف هاتنە بەغدا یان نا؟ ئەگەر هاتبن ئاخۆ کتێبەکان کێی تر وەری ئەگرێ‌؟
پژمین و کۆکین - باوەڕ بکە هیی بێتەقەو ڕەقە! - لێم ناگەڕێ‌. با پتر سەری هەردوولا نەیەشینم، خواتان لەگەڵا!
بەڵام لەبەر ئەوەی کلک لە ژێر دەستی میری دایە. مەعلووم نییە ئەم بارە تاکەی ئەخایەنێ، هەرچۆنێک بێ، منیش کەرم کۆڵوبارم سووکە بۆ کوێ‌ ئەفەرموون، وە چۆن ئەفەرموون ئامادەم لە خزمەتیانا بم: بەڵام چەق چەقەی ئاشەکەم تەقەتەقی لێنابڕێ‌ ئەوانیش وا دیارە هەر تەقە تەقەیە دەماریان ئەگرێ‌ و لە عاستم وەک گای هار تۆڕییان ئەکات منیش هەر ئەوەم لە دەست دێ‌ هەتا بمێنم تاو تاو دەستەسڕی سووریان هەر پیشان دەم بۆ ئەوەی لە قۆچ وەشاندن نەکەون ناڵێن خوا دنیای بۆ سەیری خۆی در‌وست کردووە؟ باوەڕ ناکەم سەیر لەمە خۆشتر ببێ: هەڵسووڕاندنی گای سپیی گەورە و گوێرەکەی ڕەشی بچووک!
ئەمانە رمووزی بەندیخانەن: نازانم تاقەتت هەیە تێیان بگەی؟
پەیامی سێیەم:
نامەیەکی گۆران بۆ گیوی موکریانی (08-07-1951)
برام مامۆستا گیو!
ڕۆژتان باش! نامەی دڵسۆزیتانم وەرگرت لە تاریکی بەندیخانەدا دڵم گەشایەوە پێی: بەڵام بەندیخانە وەنەبێ ئەوەندە تاریک بێ! یان خواستی پیا و خۆی ئەتوانێ باش ڕ‌و‌وناکی کاتەوە بۆ بەرچا و بینیین و ڕۆیشتن بەرە و ئامانج!
نامەکەی پێشووتانم وەرنەگرتووە، ئەبێ بەناونیشانی هەڵە ناردبێتتان، مناڵەکان دەستتان ماچ ئەکەن، دایکم و دایکیان چاوی مناڵەکان و چاوی دایکیان ماچ ئەکەن، لەگەڵا دەستی دایکت.
ڕابواردنی بەندیخانەم زۆر بەدڵی خۆمە. هۆی حەسانەوە و خوێندنەوەی تیا مشەیە.
نووسینی و ئامادەکردنی: رێبوار حەمەتۆفیق
📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-1958
2.👁️02-09-1945
3.👁️03-03-1949
4.👁️05-02-1951
5.👁️05-04-1950
6.👁️06-08-1958
7.👁️06-11-1950
8.👁️08-07-1951
9.👁️09-03-1949
10.👁️09-04-1950
11.👁️16-12-1950
12.👁️21-03-1951
13.👁️22-09-1948
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 7 2016 6:56PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 5:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 19,188 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.159 KB Feb 7 2016 6:56PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 خودا و گەردوون و مرۆڤ
  🕮 ئەوە کەسە کە گوتی ئەرێ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020
  🗓️ 14-09-2020
  🗓️ 13-09-2020
  🗓️ 12-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لەڕێکەوتی 1958.05.22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییەژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لەبواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کەدەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی کۆمە
مەرزییە فەریقی
دالیا ئەحمەد
ساڵی‌ 1974 لە شاری‌ سلێمانی‌ و لە گەڕەکی‌ خانەقا لە دایک بووە و لە ساڵی‌ 1996 چۆتە وڵاتی‌ ئەڵمانیا و ژیانی‌ هاوسەری‌ پێکهێناوە و کوڕێکی‌ هەیە بەناوی‌ ئارۆ. رۆژی 19-09-2015 لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
دالیا ئەحمەد
رائد عەبدولقادر جەباری
ئێوارەی 18-09-2017 لە بانگەشەی ریفراندۆم لە کەرکوک لەلایەن بارەگایەکی تورکمانەوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات. چەند هاوڕێیەکیشی برینداردەبن.
رائد عەبدولقادر جەباری
بوڵە‌نت گوندوز
بوڵە‌نت له ‌دایکبووی 1979ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 2001ەوە بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ئاوارەی فەڕەنسا بوە و ئێستا لە پاریس نیشتەجێیە. ئەمساڵ بە فلمی (کوردستان کوردستان) بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلمی لەندەنی کرد. فلمەکه باس لە‌ چیرۆکی مۆسیقاژەنێکی کورد دەکات‌ کە دوای 20 ساڵ لە پەناخوازی لە ئەورووپاوە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.
ئەو دەرهێنەرە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، لە ساڵی 2010ەوە وەکو دەرهێنەر کار دەکات و یەکەم فیلمیشی بەناوی evdalê zeynikê بووە و خەڵاتی نیویۆرکی وەک باشترین
بوڵە‌نت گوندوز
کاوە ڕەزایی
یاریزانێکی کوردی کرماشانییە، یاریزانی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی ئێرانە.
لەیەکەم ئەزموونی ژیانی پیشەگەریدا لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆ لیگ) بۆ یانەی رۆیاڵ شارلروا یاری دەکات و تائێستا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لە 26 یاریدا 2148 خولەک یاری کردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار و 6 گۆڵیش سازبکات و لەپلەی سێیەمی ریزبەندی گۆڵکەرانی خولەکە دایە، پێدەچێت لەپێکهاتەی کۆتایی کیرۆش-ی راهێنەر جێگەی خۆی بکاتەوە.
شایەنی باسە کاوە رەزایی هێرشبەری هەڵکەوتووی کورد ساڵی 2015 بۆیەکەمجار
کاوە ڕەزایی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,608 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574